ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

پێنج بنەمایی زانستی گرنگ بۆ ژیانێکی تەندرووست کە پێویستە ڕەچاویی بکەیت

خێزان

بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندروستت هەبێت پێویستە تەنها بە ڕووکەش تێنەکەویت و بنەما زانستیەکان لەبەرچاو بگریت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی زانستی گرنگە بۆ ژیانێکی تەندروستانە:

 

– خواردنی کالۆری کەم مەخۆ

گەر خەیاڵت لای ئەوەبێت خواردنەکەت کالۆری کەم بێت، لەو کاتەدا کەم دەخۆیت بەڵام تێر نابیت، بۆیە لە ئەنجامدا زیاتر دەخۆیت، یەکجار خواردنێکی باش بخۆ کە وزەی تەواوت پێبدات.

 

– شێوەی کارەکات

بە بەردەوامی بەیەک شێواز کارمەکە، هەوڵبدە هەمان کار بە شێوازی جیاواز و لە شوێنی جیاوازدا ئەنجام بدەیت.

 

– بەدەست نووسین

بە یەکجاری بەهۆی کۆمپیتەرەوە واز لە نوسینی دەست مەهێنە، چونکە نوسین بە دەست توانای مێشک بەهێز دەکات.

 

– ددان شۆردن

نابێت ڕاستەوخۆ دوایی نانخواردن ددانەکانت بشۆیت چونکە خراپە و ترشەڵۆکەکانی خواردنەکە کار لە ددانەکانت دەکات، لانیکەم پاش یەک کاتژمێر ئەو کارە بکە یان بەر لە نان خواردنەکە.

 

– گەورەکردنی سنگ

هیچکات بیری لێمەکەرەوە، چونکە لە ڕووی زانستیەوە سەلماوە کە دەبێتە هۆی ئازاری مەمک و نەمانی هەستیاریەکەی، جگە لەوەی هەندێکجار چاندنەکە لە ژێر پێستەوە دەبیندرێت و شێوەی ناشرین دەکات، هۆکاریشە بۆ چەندان نەخۆشی دیکە.

ریکلام

ژیاندۆستی

6 کاری هەڵە کە خانمان بەحسابی خۆیان بۆ سەرنجڕاکێشانی پیاوان ئەنجامی دەدەن، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە

خێزان

كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ زۆرێك له‌ خانمان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوانی پێ ڕابكێشن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌:

 

-به‌شێك له‌ ژنان بۆ سه‌رنجڕاكێشانی پیاوان جلوبه‌رگی ڕوت له‌به‌رده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا به‌لای پیاوانه‌وه‌ شیكپۆشی و ئه‌ناقه‌ت گرنگه‌ نه‌ك ڕووتی.

 

 

-لاسایكردنه‌وه‌ی كچه‌ مۆدێله‌كان یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌كان، پیاوان حه‌ز به‌ كچانی سروشتی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ خۆت بیت.

 

 

-هه‌ندێك له‌ ژنان له‌ هه‌موو شتێكدا پشت به‌ پیاوه‌كانیان ده‌به‌ستن و خۆیان بێده‌سه‌ڵات نیشان ده‌ده‌ن، له‌ كاتێكدا گرنگه ژنان هه‌ندێك كات پشت به‌خۆشیان ببه‌ستن و ئه‌و جۆره‌ ژنانه‌ سه‌رنج ڕاكێشترن.

 

 

-به‌شێك له‌ ژنان به‌ ته‌واوه‌تی ژیانی تایبه‌تی خۆیان له‌ بیر ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ خانمانه‌ به‌لای پیاوانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشترن كه‌ جاروبار بوارێك ده‌هێڵنه‌وه‌ بۆ ژیانی تایبه‌تی.

 

 

-به‌شێك له‌ خانمان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌ن كه‌ پیاوان حه‌ز به‌ ژنی ئاقڵ ناكه‌ن، بۆیه‌ خۆیان بە نه‌زان نیشان ده‌ده‌ن، له‌ كاتێكدا ئه‌و پیاوه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی بوێت به‌دوای ژنی ئاقڵدا ده‌گه‌ڕێت.

 

 

-به‌شێك له‌ خانمان پێیان وایه‌ ماكیاجی زۆر به‌لای پیاوانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و تا سروشتی بیت جوانتریت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بۆ وێنەگرتن دەدۆزیتەوە؟

خێزان

کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بە دوو کاتی زۆر جوان دادەنرێت بۆ وێنەگرتن، کە ئیفێکتێکی سروشتی بۆ وێنەکانت درووستدەبێت، ئەمەی خوارەوە کاتی دیاریکردنی ئەو کاتانەیە:

 

-کاتی ئاڵووتنی

کاتی ئاڵتوونی لە کاتی خۆر ئاوابوون و خۆرهەڵاتندایە لە بەیانیان و ئێواران، لەم کاتەدا تیشکی ڕوناکی زۆر نەرم و زەردباوە  و وێنەکان جوانتر دەردەچن.

 

 

-کاتی شین

کاتی شین بە گشتی 20  بۆ ٣٠ خولەک بەر لە خۆرهەڵهاتن و پاش خۆرئاوابونە، کە ڕوناکی ناوچەکەت شین دەردەکەوێت، لەم ماڵپەڕەوە دەتوانیت کاتی شین لە ناوچەکەی خۆتدا بزانیت.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕان بۆ کچان لە فەیسبووکەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕانە بۆ کچان لە فەیسبووکەوە کە کچان بۆخۆیان بڵاویان کردۆتەوە و ئاماژە بەوەدەدەن کە ڕۆژانە نامەی لەمجۆرەیان زۆر پێدەگات:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان