ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فڕاكسیۆنی یەكێتی؛پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات، پەڕلەمانتارێكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پڕۆژەكە هێزە ئەمنیەكان بەمووچەیەكی باشتر خانەنشین دەكرێن.

زیاد جەبار، پەڕلەمانتاری یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێك لە پڕۆژە یاساكانی پێشكەشمان كردووە، كە گرنگە بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵك، ئەویش پڕۆژە یاسایەك بوو بۆ خانەنشینكردنی پۆلیس وئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ.
دەشڵێت، “لەڕابردوودا ئەو هێزانە گەورەترین كێشەیان هەبوو لەو مووچەیەی وەریان دەگرت، كە خانەنشین دەبوون مووچەیەكی زۆر كەمتریان وەردەگرت، واتە جیاوازیەكی زۆر هەبوو لەنێوان مووچە لەكاتی ئەركدابوون لەگەڵ مووچەی خانەنشینی، كە وەریدەگرن و مووچەیەكی زۆر كەمبووە”.

بەوتەی زیاد جەبار، بەپێی پڕۆژەكە شایستە بێت بە ژیانی پۆلیس و ئاسایش، هەوڵدراوە بەیاسا ڕێكبخرێت، كە ئەو مووچەیەی وەری دەگرن، تەمەنیش لەبەرچاو بگیرێت لەگەڵ ساڵانی خزمەت، كەمترین مووچە و كەمترین خزمەت لەپڕۆژەكە وادانراوە لەمووچەی ئێستایان زیاتر دەبێت، كە خانەنشین دەبن، بەڵام پێویستە لەگەڵ حكومەت ڕاوێژبكرێت لەسەر پڕۆژەكە.

بەپێی پڕۆژە یاسایەكە ئەگەر پۆلیسێك یان ئاسایشێك، كە تەمەنی ٤۰ساڵ بێت و ۱٥ساڵ خزمەتی هەبوایە بەنزیكەی ٤٥۰ بۆ ٥۰۰ هەزار دینار خانەنشین دەكرێت، لەكاتێكدا ئێستا و لەڕابردووش ئاسایشێك كە یەك ملیۆن دینار مووچەكەیەتی، دوای ۱٤ بۆ ۱٥ ساڵ خزمەت تەنها بە ۲۲۰ هەزار خانەنشین دەكرێت.

کوردستان

سەرۆكی شارەوانی ماوەت: بەهۆی بارینی بەفرەوە، پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی شارەوانی ماوەت ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆ ناخۆشە، بەڵام دەوامی فەرمانبەران ئاساییە.
شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچەی شارباژێڕی گرتووەتەوە و هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ڕێگای هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست كراوە و هاوكات هۆشداریش دەداتە شۆفێران ڕێگای تونێلی پێشڕەو مەترسی هەیە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

ئیبراهیم حەمە ئەمین سەرۆكی شارەوانی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە قەزاكە ئاساییە و ڕێگای هاتوچۆش ئاساییە، بەڵام تۆزێك سەری قەیوان ناخۆشە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكرێت.

وتیشی”ڕێگا نەگیراوەو ژمارەیەك لە فەرمانبەرانمان ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە هاتوون”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد.

محەمەد خەلیل شەبەك یەكێك لەبەشداربووانی گردبوونەوەكە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا وەك كورد و شەبەك و ئێزدی و عەرەب و مەسیحی داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین، حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر وعەسائیبی ئەهلی هەق لەناوچەكانیان دەربكات.

ناوبراو داواش دەكات هێزی حكومەت و پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

دەشڵێت، دۆخی خەڵك لەناوچەكانیان زۆر خراپە و هەر كەسە و دێت دەڵێ حكومەتم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی خانەنشینی رەتكردەوە

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰ ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان لەفڕاکسیۆنی پارتی بەنووسراوێک کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کردووە خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکاتەوە.

ڕێبوار بابکەیی، پەڕلەمانتاری پارتی لەنوسراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ (خەڵک) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، بەپێی یاسای چاکسازی من وەک پەڕلەمانتار خانەنشینی پەڕلەمانتاری ڕەت دەکەمەوە.

دەشڵێت، بەپێی یاساکە من بە لە ٥۰٪ی مووجە خانەنشین دەبم کە دەکاتە ٤ ملیۆن و ۲۰۰ هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان