ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

یەکێک لەم دارانە بۆ باخەکەت هەڵبژێرە و لە ڕێگەیەوە نهێنیەکی کەسایەتی خۆت بناسە

خێزان

زۆرکەس حەز بە تاقیکردنەوە دەرووناسیەکان دەکات، لەم تاقیکردنەوەیەدا لە ژێر بنەامی هەڵبژاردنی ڕەنگ و شێوە دەریدەخەین کە کەسایەتی تۆ چۆنە:

 

تەماشیی ئەم وێنەیە بکە و درەختێک هەڵبژێرە بۆ باخەکەت، بەڵام بە گوێ لە ناخی خۆت بگرە بۆ هەڵبژاردنی:

 

دارەکەت هەڵبژارد؟ بچۆ خوارەوە و ئەنجامەکەی تەماشا بکە:

 

١-  داری بەڕوو

تۆ لە کەسە گەشبینەکانی، ئەوانەی کە بەردەوام نیوە پڕەکەی پەرداخەکە دەبینن، بۆ تۆ ژیان پرە لە تاقیکردنەوە و شتی نوێ.

 

٢- داری لاریس (درەختێکە لە توخمی سنەوبەر)

کەسێکی تەواو سەربەخۆیت، هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم بڕیارەکانتدا.

 

٣- داری ماڵپ

کەسێکی زۆر هەستیاریت و زۆر بیر لە هەستی خۆت و خەڵکی دەوروبەرت دەکەیتەوە.

 

٤- داری ئەڵدەر (لە شێوەی چنارە)

کەسێکی زۆر هاوسەنگیت لە ژیان و بڕیاردا، کەسانی دەوروبەر ئاسەدەن بە مامەڵەکردن لەگەڵت.

 

٥- داری ڕێحانە

کەسێکی زۆر متمانەت بەخۆتە و هەموو شتێک لە ژیاندا لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆتدایە، هیچکات پشت بە بەخت نابەستیت.

 

٦- داری هەڵوژە

کەسێکی زۆر متمانەپێکراویت و هەموان لە نزیکت ئاسودەن، کۆمەڵایەتیت و حەزدەکەیت خەڵکت لەدەور بێت.

 

٧- داری سنجو

کەسێکیت توانەیەکی باشت هەیە لە لێکدانەوەی هەموو شتێک، بۆیە لە بڕیارداندا باشیت و هەموو لایەنەکانی لێکدەدەیتەوە.

 

٨- داری کەستانە

هەموان وادەزانن تۆ کەسێکی خەیاڵاویی و ڕۆمانسیت، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر واقع بینیت.

 

٩- داری چنار

کەسێکی کراوەیت و زۆر بەئاسانی لەگەڵ گۆرانکاریەکاندا هەڵدەکەیت و خۆت دەگونجێنیت.

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک کەس کە بەسەر شتێکدا کەوتوون هەرگیز چاوەڕوانی نەبوون

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک کەسە کە بەسەر شتێکدا کەوتوون هەرگیز چاوەڕوانی نەبوون:

 

-دایکێک باندێکی موزیکی جازی بانگکردووە بۆ ژوری کچەکەی بۆئەوەی لە خەوە قوڵەکەی هەڵیبستێنن

18 Surprised People Who Didn’t Expect Anything That Day

 

-میوانمان هەیە

18 Surprised People Who Didn’t Expect Anything That Day

بۆی کەسی لێ ون نەبێت

ئەنجیلا مێرکل لە فڕۆکەکەماندایە

ڕێک لە یەکن

تەوالێتی نهێنی لە ئۆفیسی دکتۆرێکدا

گێزەرێکی جیاواز

جیابۆتەوە و خۆشی دەردەبڕێت!

لە ئامێری ATM  ئەم نامەیەم بەدەست گەیشت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک لە بەناوبانگترین شێوازەکانی پلاک لە جیهان

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە بەناوبانگترین شێوازەکانی پلاکە لە جیهاندا، کە تێیدا دابەشبوونی جوگرافیشی خراوەتە ڕوو:

 

پلاکی جۆری A  و B

 

لەسەر شەپۆلی ١٠٠ تا ١٢٠ ڤۆڵتییە کاردەکەن و بەرگەی پەستانی ١٥ ئەمپێر دەگرن، لە وڵاتانی کەنەدا و ئەمریکا و مەکسیک و یابان کاری پێدەکرێت.

 

پلاکی جۆری C

ئەم جۆرە لە وڵاتانی عەرەبیدا زۆر بەربڵاوە، بەڵام بەیەکێک لە خراپترین شێوەکانی پلاک هەژمار دەکرێت چونکە بەرگەی ئەمپێری زۆر ناگرێت (٣ ئەمپێر) و زوو تێکدەچێت، بۆیە بۆ ئامێری کارەبایی گەورە لەم وڵاتانە، پشت بە شێوەی پلاکی جۆری E و F و G دەبەسترێت.

 

 

پلاکی جۆری E و F

 

ئەم جۆرە بەرگەی شەپۆلی ٢٤٠ ڤۆڵتی و پەستانی تا ١٦ ئەمپێر دەگرێت، لە وڵاتانی ئەوروپا زۆر بەربڵاوە.

 

 

پلاکی جۆری G

گەورەترین شێوەی پلاکە و بەرگەی شەپۆلی ٢٤٠ ڤۆڵتی و پەستانی تا ١٦ ئەمپێر دەگرێت و لە بەڕیتانیان و وڵاتانی ژێردەستی ئەودا زیاتر بەکاردێت.

 

پلاکی جۆری I

بەرگەی شەپۆلی ٢٤٠ ڤۆڵتی و پەستانی تا ١٠ ئەمپێر دەگرێت و لە وڵاتی چین و ئستوراڵیا و نیوزلەندا بەکاردێت.

 

 

پلاکی جۆری J وL وN

-ئەم جۆرانە کەمتر بەکاردێن و لە وڵاتانی سویسرا و بەڕازیل و ئیتاڵیا و ئەفریقای باشور بوونی هەیە.

 

پلاکی جۆری O

ئەم جۆرە پلاکە زیاتر لە تایلەند بەکاردێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٦ ساڵ لە فرۆشگای جلوبەرگدا کارم دەکرد، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێک بوو کە بۆ ڕاکێشانی کڕیار بەکارمان دەهێنا

خێزان

Sophia Jones  کارمەندێکی فرۆشتنی جلوبەرگ بووە و وەک خۆی دەڵێت ٦ ساڵ لە فرۆشگای جلوبەرگدا کاری کردووە، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێک بوو کە بۆ ڕاکێشانی کڕیار بەکارمان دەهێنا:

 

-بە لۆگۆی گەورە نووسینی (داشکاندن) هەڵدەواسن، بۆ ئەوەی واهەستبکەیت داشکاندنەکە کاتییە و پێویستە خێرا بچیت بیکڕیت.

– لەسەر دیزاینی براندە بەناوبانگەکان جلوبەرگی خۆیان دیزاین دەکەن، بۆ ئەوەی واتلێبکەن کە هەستبکەیت دیزاینی براندە بەناوبانگەکانت بە هەرزانتر دەستکەوتووە و بیکڕیت.

-جلوبەرگ و ئێکسسواراتەکان بەیەکەوە دادەنێن بۆ ئەوەی کە پارچەیەک قوماشت کڕی شتی دیکەشی لەگەڵدا بکڕیت

-دیزاینی هۆڵ و شوێنەکان وا دادەنێن کە نەتوانیت بە خێرایی پێیدا تێپەڕببیت، بۆ ئەوەی زیاتر تەماشای شتەکان بکەیت.

– موزیک و بۆنی خۆشی تایبەت لە هۆڵەکەدا دادەنێن، بۆ ئەوەی ئاسودەبیت و زیاتر بمێنیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان