ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٤ بەڵگەی زیرەکانە بۆئەوەی کەسی درۆزن بناسیتەوە


خێزان

زۆر لێکۆڵینەوەی دەرونناسی هەیە لەسەر دۆزینەوەی کەسی درۆزن و جیاکردنەوەی لە کەسی راستەقینە، ئەمەی خوارەوە دەرئەنجامی توێژینەوەیەکە لەو بارەیەوە کە ٤ خاڵی سەرەکی دیاریکردووە بۆ ناسینەوەی کەسە درۆزنەکان:

 

-کەسە درۆزنەکان بە گشتی بە شێوازی کەسی سێیەم قسە دەکەن و ناوی خۆیان نابەن، بۆنمونە دەڵێن پارەکە لەوێ نەماوە، پەرداخەکە شکاوە و هەوڵدەدەن خۆیان و درۆکەیان لێک دوربخەنەوە.

 

-کەسە درۆزنەکان یان سوێند زۆر دەخۆن یان بە توڕەییەوە قسەدەکەن، بۆنمونە دەڵین لە ڕێگا بەهۆی شۆفێرێکی نەفرەتیەوە دواکەوتم، یان هەر جۆرێکی دیکە.

 

-بیانوەکانی کەسەر درۆزنەکان سادەن و گەر بە وریایەوە گوێیان لێبگریت دەتوانیت ڕاستەیکان بزانیت، چونکە درۆزنەکان هەوڵدەدەن بە بیانو  و پاساوی سادە خۆیان دەرباز بکەن و زۆر قوڵی ناکەنەوە بۆئەوەی کێشەی دیکە بۆخۆیان دروستنەکەن.

 

-دەتوانیت بە زمانی جەستە درۆزنەکان دەستنیشان بکەیت، بۆنمونە سەرداخستن و دەستجوڵانی نائاسایی و گرنگترین بەشیش چاوەکان کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بزانیت ئەو کەسە ڕاستدەڵێت یاخود نا.

ریکلام

تەندروستی

کچێکی کورد باس لە ڕێجیمی کیتۆ دەکات کە خۆی بۆ دابەزاندنی کێش سوودی لێبینیووە


خێزان

ڕێجیمی کیتۆ یەکێکە لە شێوازە بەناوبانگەکانی ڕێجیمکردن لە جیهاندا کە زیاتر پشت بە کەمکردنەوەی خواردنی کاربۆهیدرات دەبەستێت و خواردنی چەوری تەندرووست تێیدا ئاساییە.

ئەم ڕێجیمە لە سەرەتادا وەک چارەسەرێکی کۆن بۆ نەخۆشی گەشکە داندراو و بەهۆی ئەوەی توانای دابەزاندنی کێشی هەبوو، وایکرد کە لە جیهاندا ناوبانگ دەربکات.

بەپێی ڕێجیمەکە پێویستە سستمی خواردنت بە جۆرێک دیاری بکەیت کە ٧٠٪ بۆ ٨٠٪ خواردنی چەوری تەندرووست و ٢٠٪ بۆ ٢٥٪ پرۆتین و تەنها ١٠٪ بۆ ٥٪ کاربۆهیدرات بخۆیت.

هاوکات بەشێک لە ڕێجیمەکە پشت بە ڕۆژوو دەبەستێت و ناوە ناوە پێویست دەکات هەندێک جار بەڕۆژوو ببیت یاخود خواردنەوەیەکی زۆر کەم بخۆیت.

بەپێی ئەم سیسستمە خواردنی شیرینی بەتەواوەتی کەمدەکەیتەوە و بۆ دەستخستنت وزەی ڕۆژانەت چەوری دەسوتێنێت، بۆ وردەکاری ڕێجیمەکە تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند وەرزشێک بۆ سوتاندنی چەوری هەر لە ماڵەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و کاریگەریەکەی ناوازەیە!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە بۆ سوتاندنی چەوری هەر لە ماڵەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و کاریگەریەکەی ناوازەیە:

-نوشتانەوە بۆ پێشەوە 

-قاچەکانت بەڕێکی ڕابگرە و  بەرەو پێشەوە بچەمێرەوە بەبێ ئەوەی ئەژنۆت بنوشتێتەوە، دواتر هەوڵبدە دەستەکانت بدەیت لە زەوی، ١٠ بۆ ١٥ جار و

٢ بۆ ٣ سێت

 

 

 

-نوشتانەوە بەلادا

-بەڕێکی بوەستە و شانت ڕێک ڕابگرە، دەستێکیانت بەرزبکەرەوە و بیکەرە پشتی سەرتەوە، بە دەستەکەی دیکە دمبڵێک بەدەستەوە بگرە، دواتر بیبەرە خوارەوە و بە لایەکدا بنوشتێرەوە، ١٥ بۆ ٢٠ جار و ٢ بۆ ٣ سێت

 

 

 

-شناو

-بەڕێکی بەدەمدا پاڵبکەوە و بە دەستەکانت جەستەت بەرز بکەرەوە، قورسی جەستەت بخەرە سەر شانەکانت، دواتر بنوشتێرەوە و کارەکە دوبارە بکەرەوە، ٣٠ بۆ ٣٠ شناو و ٢ بۆ ٣ سێت

 

 

-چەمانەوە بۆ دواوە

-لەسەر سکت ڕابکشێ و دەستەکانت بۆ دواوە بەرە، هەوڵبدە بە دەستەکانت قاچت بگریتەوە لە پشتەوە، هەناسەیەکی قوڵ بدە و بۆ چەند چرکەیەک بەوجۆرە ڕابوەستە، لەگەڵ هەناسەدانەوەدا بە هێواشی بگەڕێرەوە بۆ دۆخی ئاسایی، ٢٠ بۆ ٦٠ چرکە و ١ سێت

 

 

-خۆکشان

-لەسەر دەم ڕابکشێ و دەستەکانت بۆ پێشەوە بەرە، لە یەک کاتدا دەست و قاچت بەرز بکەرەوە و پشتت بچەمێنەرەوە، بۆ چەند چرکەیەک بوەستە، دواتر بگەڕێرەوە بۆ دۆخی ئاسایی. ١٥ بۆ ٢٠ جار و ٢ بۆ ٣ سێت

 

 

-پرد

-ئەم وەرزشەیان مەترسیدارە گەر بەبێ وەرزشی پێشوەخت بیکەیت و بۆ کەسە پێشکەوتوەکانە، بەر لەوەی ئەمە بکەیت دەبێت لانیکەم ٢ هەفتەبێت دەستت کردبێت بە وەرزشکردن

-لەسەر پشت ڕابکشێ و بە قاچەکانت سمتت بەرز بکەرەوە، لە ئاڕاستەکەی دیکەش بە دەستت پشتت بەرز بکەرەوە، پاشان کە گەشتیتە دواین خاڵ بۆ چەند چرکەیەک بوەستە و دواتر بە هێواشی بگەڕێرەوە دۆخی ئاسایی، ٣ بۆ ٥ چرکە و ١ بۆ ٢ سێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

دکتۆرێک ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی بەکارهێنانی دەستکێش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتپارێزێت


خێزان

دکتۆرێکی NHS لە بەڕیتانیا لە تۆمارێکی ڤیدۆیدا ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بەکارهێنانی دەستکێش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتپارێزت و باشترە دەستەکانت بشۆیت.

بەوتەی ئەو دکتۆرە کاتێک دەستکێش لەدەستدەکەیت و دەچیتە دەرەوە، بەردەوام میکرۆب و ڤایرۆس هەڵدەگرێت و لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت، کاتێکیش دەست لە شتەکانی دیکەت دەدەیت بە دەستکێشەکەوە یاخود بەبێ ئاگاداری خۆت دەست لە ڕوخسارت دەدەیت ئەوا ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆس بۆخۆت زیاتر دەکەیت جگە لەوەی لەکاتی داکەندنی دەستکێشەکەدا دەستت بەری دەکەویت و بەر کەلوپەلی ماڵەکەشت دەکەوێت.

هەر بۆیە بەوتەی ئەو پزیشکە باشترین ڕێگا چارە شۆردنی بەردەوامی دەستەکانە کە وادەکات ڤایرۆس و میکرۆب لەسەری کۆنەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان