ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٦ کار کە لە بەیانیاندا دەیکەیت، باشترە بیکەیتە شەو

خێزان

هەندێک کاری ڕۆژانە هەیە، کە زۆرێکمان لە بەیانیاندا ئەنجامی دەدەین، بەڵام باشترە لەمەودوا ئەو کارانە بکەینە شەوان، ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە:

 

– پیاسەکردن، بەر لە خەوتن وا دەکات کە سترێس و هیلاکی ڕۆژەکەت نەمێنێت و باشتر بخەویت.

– پلانی ڕۆژیی داهاتوت وە ئەوەی کە چی بکەیت باشترە لە شەودا بێت نەک بەیانی هەمان ڕۆژ

– گۆڕینی هەوای ژورەکەت و کردنەوەی پەنجەرەکەت با لە شەودا بێت نەک بەیانیان، چونکە ئاوا هەواکە زووتر دەگۆڕێت و پاکترە.

– پێشتر لە شەودا دیاری بکە کە بۆ شەو چی لەبەردەکەیت، بۆ ئەوەی بەیانیەکەی کاتت بۆ بگەڕێتەوە.

– خوێندنەوە و سەعیکردنیش لە شەودا باشە و شتەکانت بیر ناچێتەوە.

– هاوکات پێویستە هەر لەشەودا هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆژەکەت بکەیت کە بزانیت چیت کردووە و کارەکانت باش ڕۆشتووە یاخود نا؟

ریکلام

ژیاندۆستی

سێگۆشەیەک هەڵبژێرە، بزانە ئەوە چی لەسەر تۆ ئاشکرا دەکات

خێزان

توێژینەوە دەروونناسیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە هەڵبژاردنمان بۆ شێوە و شتە جیاوازەکان هەڕەمەکی نییە و پەیوەستە بەو پاشخانەوە کە لە خاخماندا هەیە، ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکە لەسەر ئەو بابەتە:

 

1.

تۆ لەو کەسانەیت کە بە پلان کاردەکەیت و بەر لەوەی بڕیار بدەیت هەموو لایەنەکانی لێکدەدەیتەوە، هەر بۆیە زۆرجار خەڵکیش بۆ بڕیاردان پرست پێدەکات.

 

 

2.

کەسێکی زۆر جێگای متمانەیت و هەمووکاتیش ئامادەیت هاوکاری دەوروبەر بکەیت، بەهۆی ئەوەشەوە لای خەڵک خۆشەویستیت.

 

3.

بە زیرەکی ناوگروپەکەتان ناسراویت و هەمیشە مێشکێکی زیرەکانەت هەیە و پێش ئەوانی دیکە دەتوانیت شتەکان هەژمار بکەیت.

 

4.

کەسێکیت کاتێک ئامانجێک دادەنێیت لە ژیانتدا ئیدی  ناهێڵیت هیچشتێک ببێتە ڕێگر لەبەردەمتدا و هەموو هەوڵێک دەدەیت بۆ بەدەستهێنانی.

 

5.

تۆ لەو کەسانەیت کە هەر یەکەمجار دەچیتە شوێنێک دەیکەیت بە قەرەباڵغی و پەیوەندی لەگەڵ هەموویان درووستدەکەیت و کەسێکی زۆر کۆمەڵایەتیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ جۆر جلوبەرگ و کەرەستە کە نابێت بۆنێو فڕۆکە لەبەریان بکەیت

خێزان

کاتێک دەچیتە نێو فڕۆکەوە بە کۆمەڵێک پشکنینی ئاسایش و کۆمپانیای فڕۆکەوانیدا تێدەپەڕیت، جگە لەوە لە نێو فڕۆکەش هەندێ جلوبەرگ و کەرەستە کێشەت بۆ دروستدەکات، بۆیە باشترە کە لەبەری نەکەیت:

 

– بۆن

لە فڕۆکەدا بۆنی قورس و تیژ لەخۆت مەدە، چونکە ناو فڕۆکە داخراوە و بۆنەکەت کەسانی دیکە بێزار دەکات.

 

 

– جلی تەسک

کاتێک گەشتەکەت لە ٤ کاتژمێر زیاترە، بەهیچ جۆرێک جلی تەسک لەبەر مەکە، چونکە ئەوە وادەکات بێزار ببیت.

 

 

– جلی ئاڵۆز

بونمونە بەدلە لەبەر مەکە، چونکە تەوالیتی فڕۆکە بچوکە و بە ئاسانی جلەکانت بۆت داناکەندرێت.

 

 

– کانزا لە جلەکاندا

ئەو جلوبەرگانە لەبەر مەکە کە ماددەی کانزایی پیوەیە، چونکە لە هەموو پشکنینێکدا جەڕەس لێدەدات.

 

 

 

– جلی ڕووت

گەر لە شوێنێکی گەرمەوە بۆ گەرمیش بچیت، جلی هاوینە و ڕوت لەبەر مەکە چونکە لە نێو فڕۆکە ساردکەرەوە کاردەکات و سەرمات دەبێت.

 

 

 

– عەدەسە

ڕێژەی شێ لە نیو فڕۆکە بۆ ٢٠٪ کەمدەکات، بۆیە باشترە عەدەسەی چاو لەچاو نەکەیت و چاویلکەی ئاسایی بەکار بهێنە.

 

 

– پێڵاوی پاژنە بەرز

جگە لەوەی بۆنێو فڕۆکە ئاسودە نییە، زۆرجار داوات لیدەکەن کە دایبکەنیت چونکە کانزای تێدایە.

 

 

– جلوبەرگی شاز و ناجۆر

چەندینجار ڕوویداوە کە کۆمپانیایی فڕۆکەوانی لەبەر لەبەرکردنی جلی ڕووت یان نوسینی خراپ و ڕەگەزپەرستانە لەسەر جلەکان ڕێگەی نەداوە گەشتیار سواری فڕۆکە ببێت، هەر بۆیە جلی ئاسایی لەبەر بکە

 

 

 

لە کۆتایدا …

هەرچەندە بەناوبانگ بیت یان کەسێکی ناسراو بیت پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەیت، ئەمەی خوارەوە وێنەی کیم کارداشیانە کە لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلوس دەپشکنرێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند هەستێکی تایبەتی کچان کە تەنها خۆیان لێی تێدەگەن!

خێزان
هونەرمەندێک بەناوی planet prudence  بەشێک لە هەستەکانی ڕۆژانەی خۆی بەشێوازی کارتۆنی نمایش کردووە، کە بەهۆی ئەوەی هەستەکانی ئەو ڕەنگدانەوەی هەستی زۆرێک لە خانمانە، کارەکانی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان