ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەیوەندی بە تەقینەوەی كۆگاكانی حەشدی شەعبییەوە هەیە
سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق داوا دەكەن لێكۆڵینەوە لەو تەقینەوانە بكرێت كە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا و سەڵاحەدین ڕویاندا، شەڕكردنی عیراقیشيان بە وەكالەت ڕەتكردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراقیان سازكرد و گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی ئەمنی و بەتایبەت تەقینەوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی كرد كە لە كۆگاكانی هەڵگرتنی چەك و تەقەەمەنی حەشدی شەعبی لە بەغدا و سەڵاحەدین، ڕویاندا.

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لەدوای كۆبونەوەكە، لە بەیاننامەیەكدا بەپێویستیان زانی لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی ئەم دواییە بكرێت كە لە جبەخانەكانی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا و سەڵاحەدین ڕویاندا، جەختیشیان لەسەر پێویستی ڕادەستكردنی تەواوی زانیاری و دەستەواژەكان كردەوە بە لایەنە نیشتمانییە پسپۆڕەكان.

سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق لە بەیانناكەیاندا ڕایانگەیاندووە”پێویستە عیراق بە پەیماننامەی سیاسیی نیشتمانیی یەكگرتوودا بچێتەوە سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە، و سیاسەتی لایەنگری ڕەتبكاتەوە و ڕێگە نەدات عیراق ببێتە گۆڕەپان بۆ دوژمنایەتیكردنی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە”.

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق پابەندبوونی خۆیان بە هەڵوێستی سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت (دامەزراوەكانی جێبەجێكردن و یاسادانان) دووپاتكردەوە و جەختییان لەسەر گرنگی ڕەتكردنەوەی شەڕی بە وەكالەت كردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی هێزە چەدارەكانی عیراقیان بە سوپا و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی و هێزەكانی پێشمەرگە، بەرزنرخاند لە دژی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە توندڕەوەكان.

سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران و پەرلەمان، ڕایانگەیاندووە” حەشدی شەعبی بەشێكە لە سیستمی بەرگریی نیشتمانی عیراق و سورن لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران كە تایبەت بە تێكەڵكردنی حەشدی شەعبی بە سیستمی بەرگری عیراق”.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە سەربازگەی سەقەر لە باشووری بەغدا ڕویدا كە سەر بە حەشدی شەعبی بوو، دوێنێش بە هەمان شێوە تەقینەوەیەكی تر لە بنكەیەكی سەربازی ئەو هێزە لە نزیك شارۆچكەی بەلەد لە پارێزگەی سەڵاحەدین ڕویدا، دوابەدوای ئەوەش دەستەی سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی، دەستی تۆمەتی بۆ هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و ئیسرائیل درێژ كرد و بە تێوەگلان لەو هێرشانەدا تۆمەتباری كردن.

عێراق

پردی سەرەكی نێوان بەغدا و ئەنبار كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق پردی”بزیبز”ی كردەوە، كە هەردوو پارێزگاكانی بەغدا و ئەنبار پێكەوە دەبەستێتەوە.

نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاوی كردەوە، ئەو پردە گرنگی زۆری بۆ هاتووچۆی نێوان هەردوو پارێزگاكە دەبێت و بەشێكی گرنگە لە ژێرخانی ئابوری.

كردنەوەی ئەو پردە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی دیكەی عیراق بەڕێوەچووە و لەلایەن كۆمپانیایەكی بیانیەوە كارەكە كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی سەردانی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ دووشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی چین بكات و لەگەڵ ئەو وڵاتەكەدا چەندین ڕێككەوتن واژۆ بكات.

عەبدولحسێن حەنین، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنەكان بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری دەكرێن، لەوانە دروستكردنی ڕێگاوبان و پرد و چەند بوارێكی دیكە.

سەردانی سەرۆك وەزیرانی دوای ئەوەدێت، كە هەفتەی پێشوو سەردانی ڕوسیای كرد و لەو وڵاتەش چەند ڕێككەوتنێكی نوێی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فڕۆكەخانەی كەركوك زۆربەی كارەكانی تەواو بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای جێبەجێكاری دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ڕایگەیاند، زۆربەی كارەكانی تەواوكردنی فڕۆكەخانەی كەركوك تەواوبوون و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە.

كۆمپانیای “قمم ازمر” لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دروستكردنی فڕۆكەخانەكە بە سەرپەرشتی وەزارەتی گواستنەوە و ئاگاداری پارێزگاری كەركوك كاروبارەكانی بەڕێوەدەچێت و كردنەوەشی ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت بۆ پێشخستنی پارێزگاكە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، فڕۆكەخانەكە ئاسانكاری دەكات بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی و چەندین هەلی دامەزراندنیش بۆ دەرچووانی بەشە جیاوازەكانی پارێزگاكە دەستبەكاردەكات و چەندین پارێزگای دیكەش دەتوانن سوودمەندبن لێی و هاووڵاتیانیان هاتووچۆی لێوەبكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان