ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەفسەرێكی ئێرانی، لە ژنێكی عیراقی دەدات

بارەگای وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەكەیان بەوردی بایەخ بە پرسی ئەو هاووڵاتییە عیراقیە دەدات كە لە فڕۆكەخانەی مەشهەدى ئێران ڕووبەڕووی لێدان بووەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاندووە”عیراق بەوپەڕی مرۆڤایەتی و ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دەكات كە لە وڵاتانی جیهانەوە سەردانی دەكەن، بۆیە داوا لە هەمووان دەكات مامەڵەیەكی هاوشێوە لەگەڵ ئەو عیراقیانەدا بكەن كە لە وڵاتەكانیاندان”.

تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە كە تێیدا ژنێكی عیراقی دەردەكەوێت و دەڵێت لەلایەن ئەفسەرێكی ئێرانییەوە لە فڕۆكەخانەی مەشهەد ڕووبەڕووی لێدان بووەتەوە، ئەمەش توڕەبوونێكی فراوانی لەنێو خەڵكدا لێكەوتەوە و بەغدا ناچار بوو بەشێوەیەكی فەرمی لەو بارەیەوە هەڵوێست دەرببڕێت.

لە ڤیدیۆكەدا بەڕوونی شوێنەواری لێدان بە ڕوخساری ئەو ژنە پەنجا ساڵانە دەردەكەوێت كە ڕەتیدەكاتەوە بزانێت لەبەرچی لێیدراوە،  باس لەو هەڵسوكەوتە خراپەش دەكات كە لەلایەن ئەفسەرە ئێرانییەكەوە بەرانبەری كراوە.

عێراق

پردی سەرەكی نێوان بەغدا و ئەنبار كرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق پردی”بزیبز”ی كردەوە، كە هەردوو پارێزگاكانی بەغدا و ئەنبار پێكەوە دەبەستێتەوە.

نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاوی كردەوە، ئەو پردە گرنگی زۆری بۆ هاتووچۆی نێوان هەردوو پارێزگاكە دەبێت و بەشێكی گرنگە لە ژێرخانی ئابوری.

كردنەوەی ئەو پردە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی دیكەی عیراق بەڕێوەچووە و لەلایەن كۆمپانیایەكی بیانیەوە كارەكە كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی سەردانی چین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ دووشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی چین بكات و لەگەڵ ئەو وڵاتەكەدا چەندین ڕێككەوتن واژۆ بكات.

عەبدولحسێن حەنین، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندووە، ڕێككەوتنەكان بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابوری دەكرێن، لەوانە دروستكردنی ڕێگاوبان و پرد و چەند بوارێكی دیكە.

سەردانی سەرۆك وەزیرانی دوای ئەوەدێت، كە هەفتەی پێشوو سەردانی ڕوسیای كرد و لەو وڵاتەش چەند ڕێككەوتنێكی نوێی واژۆ كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فڕۆكەخانەی كەركوك زۆربەی كارەكانی تەواو بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای جێبەجێكاری دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ڕایگەیاند، زۆربەی كارەكانی تەواوكردنی فڕۆكەخانەی كەركوك تەواوبوون و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە.

كۆمپانیای “قمم ازمر” لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دروستكردنی فڕۆكەخانەكە بە سەرپەرشتی وەزارەتی گواستنەوە و ئاگاداری پارێزگاری كەركوك كاروبارەكانی بەڕێوەدەچێت و كردنەوەشی ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت بۆ پێشخستنی پارێزگاكە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، فڕۆكەخانەكە ئاسانكاری دەكات بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی و چەندین هەلی دامەزراندنیش بۆ دەرچووانی بەشە جیاوازەكانی پارێزگاكە دەستبەكاردەكات و چەندین پارێزگای دیكەش دەتوانن سوودمەندبن لێی و هاووڵاتیانیان هاتووچۆی لێوەبكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان