ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

یونایتد ئاماده‌کاری بۆ میریکاتۆی زستانه‌ ده‌کات و (١٠٠) ملیۆن و زیاتری بۆ “گه‌وهه‌ره‌که‌” ته‌رخان کردووه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاریان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی نوێی یانه‌که‌یان داوه‌ و بڕیاره‌ له‌ زستانی داهاتوودا یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌کانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستپێبکه‌ن.

ڕۆژنامه‌ی “زه‌ سه‌ن”ی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه‌، فرۆشتنی ڕۆمێلۆ لوکاکۆ به‌بڕی ٧٥ ملیۆن پاوه‌ند و ئه‌گه‌ره‌کانی فرۆشتنی ئه‌لێکسیز سانچێز به‌ یانه‌ی ئینته‌رمیلان بڕی ١٠٠ ملیۆن پاوه‌ند قازانجی دارایی به‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی شاری مانچسته‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری فرۆشتنی پۆل پۆگبا به‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هێشتا به‌هێزه‌ و نرخی ئه‌و یاریزانه‌ش نزیکی ١٨٠ ملیۆن یورۆ ده‌بێت، کۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌ته‌واوی ده‌خرێته‌ ژێر ده‌ستی ئۆلی گۆنار سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری نه‌رویجیه‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، سۆڵشایه‌ر بڕیاریداوه‌ جادۆن سانچۆی ئینگلیزی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند وه‌ک یه‌که‌مین یاریزانی داواکراو له‌لسیتی داواکراواندا ناونوس بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ و زیاتر پێشکه‌شی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند بکه‌ن که‌ خاوه‌نی ته‌واوی پشکه‌کانی ئه‌م یاریزانه‌یه‌.

سانچۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه‌ له‌ خولی ئه‌ڵمانیا باشترین ئاستی پێشکه‌ش کردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ چه‌ند وه‌رزی داهاتوودا پێگه‌یه‌ک له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆخۆی مسۆگه‌ر بکات، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت به‌هه‌مان شێوه‌ی ئاستی و پێگه‌که‌ی نرخی دارایی نزیکی ٢٠٠ ملیۆن یورۆ ببێته‌وه‌.

“زه‌ سه‌ن” نوسیویه‌تی، جگه‌ له‌ سانچۆ، سۆڵشایه‌ر پلانی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌ هێڵی ناوه‌ند داڕشتووه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ پێکهاته‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌کان له‌ ساڵی ٢٠٢٠دا به‌ته‌واوی نوێ ده‌کرێته‌وه‌.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید لە پڕۆسەی کۆکردنەوەی گەوهەرەکان بەردەوامە و داوای چوار یاریزانی تر دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەسەر پڕۆسەی کۆکردنەوەی یاریزانە لاوەکان بەردەوام دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش چوار گەوهەری تریان دەستنیشان کردووە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، پڕۆسەی کۆکردنەوەی لاوە بەهرەمەندەکان چەند ساڵێکە لەلایەن سەرۆکایەتی یانەی شاهانەی مەدریدەوە و لەسەر ڕاسپاردەی زینەدین زێدان دەستی پێکردووە، سەرەتا بە گواستنەوەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی دەستیان پێکرد و لەکۆتایی وەرزی ڕابردو بەگواستنەوەی ڤینیسیۆز جونیۆر و ڕۆدریگۆ گوس کۆتاییان بە جموجۆڵەکانیان هێنا، بەڵام پڕۆسەکە بەتەواوی لەکارنەکەتووە و هێشتا یاریزانی تر ماوە فلۆرنتینۆ پێرێز هەوڵی کڕینیان دەدات.

سەرۆکایەتی مێرەنگی لەسەرداوای زینەدین زێدان چوار ناوی تریان دیاری کردووە کە پێکهاتوون لە: هۆدسۆن ئۆدۆی بەهرەمەندی یانەی چێڵسی کە نرخەکەی ٣٥ ملیۆن پاوەندە، هەروەها ئێرلینگ هالاندی نەرویجی گۆڵکاری یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساوی کە داواکراوی چەندین یانەی گەورەیە.

ناوی سێیەم و چوارەمیش پێکهاتوون لە ساموێل شاکوێزی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڤیاڕیاڵ و مۆیس کین کە لەیانەی یوڤانتۆسەوە ڕوویکردە ئێڤەرتۆن، بەبۆچونی میدیاکان ئەم چوار ناوە لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ دەبنە داواکراوی یانەی شاهانە و بەلایەنی کەمەوە دووانیان بۆ توندوتۆڵکردنەوەی پێکهاتەکەی “زیزۆ” دابین دەکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سەرۆکی نوێی بایرن میونشن هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوەی گواردیۆلا ئاشکرا کرد !

خەڵک سپۆرت

ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی یانەی بایرن میونشن، هێربەرت هاینەر بۆچونی خۆی سەبارەت بە مەسەلەی گەڕانەوەی پیپ گواردیۆلا ئاشکرا کرد.

دوێنێ بە ئامادەبوونی تەواوی نوێنەرانی یانەی بایرن میونشن، ئولی هۆنێسی سەرۆکی پێشو ماڵئاوایی لەیانەکە کرد و بەکۆی دەنگی ئەنجومەنی کارگێڕی هێربەرت هاینەر دەستبەکار بوو، هۆنێس بە گریانەوە ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی چەند ساڵەی خۆیی و هاوەڵانی کرد و هاینەریش وەڵامی چەند پرسێکی گرنگی دایەوە کە گرنگترینیان کەیسی ڕاهێنەر و گەڕانەوەی پیپ گواردیۆلا بوو.

هاینەر لەبارەی گواردیۆلاوە بە “بیلد سپۆرت”ی ڕاگەیاند :” پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەرێکی ناوازەیە، بەڵام ئەو بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بۆندی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ئیمزا کردووە، وازبهێنن تا ئەوکاتەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئیدارەی یانەکە دەکەین و ئەوکات بڕیار دەدەین، بەشێوەیەکی سەرەتایی پێتان دەڵێم: ئێمە باشترین ڕاهێنەر دابین دەکەین تا سەرپەرشتی پێکهاتەی بایرن بکات”.

هەمان پرسیار لەلایەن ڕۆژنامەکەوە ئاڕاستەی ئولی هۆنێسی سەرۆکی پێشو کرا و ئەویش لەوەڵامدا وتی :” من مۆڵەتی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەم نەما، سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەمتوانی زانیاریتان پێبدەم، بەڵام چیتر ئەوە ئەرکی سەرۆکایەتی نوێی یانەیە”.

گواردیۆلا لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٦ پۆستی ڕاهێنەری یانە ئەڵمانیەکەی بەدەستهێنا و سێ نازناوی خولی ناوخۆی مسۆگەر کرد، بەڵام لە چنینەوەی نازناوە ئەوروپیەکاندا شکستی هێنا، لەئێستادا دووبارە دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا بەنێو میدیاکاندا تەشەنەی کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پۆگبا هاوڕێیەتی کریستیانۆ ڕەت دەکاتەوە و یانەی داهاتووی دیاری کردووە !

خەڵک سپۆرت

پۆل پۆگبای فەرەنسی پێشوەختە ڕێکەوتنی لەگەڵ زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە و ئامادە نییە جگە لەو ڕاهێنەرە لەگەڵ هیچ ڕاهێنەرێکی تر کاربکات.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی نزیکی یانەی شاهانەی مەدریدەوە ئاشکرای کردووە، لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ دووبارە یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ کڕینی پۆل پۆگبای فەرەنسی دەست پێدەکاتەوە و بەو هیوایەن بوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شاری تۆرینۆ کاریگەری لەسەر ئەستێرە ڕەش ئەسمەرەکەی مانچستەر یونایتد دروست بکات، بەڵام پێناچێت لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوو بن…

بەپێی سەرچاوەکە، پۆگبا تا ئێستا دووجار بەشێوەی نهێنی چاوی بە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانەی مەدرید کەوتووە، جەمسەرەکان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بۆیە پشتبەست بە ڕێکەوتنەکە ناوەندسازە ناودارەکەی فەرەنسا هاوڕێیەتی کریستیانۆ ڕەت دەکاتەوە و فشار دەخاتە سەر ئیدارەی “ڕید دێڤڵز” تا دەستبەرداری بن لەمیریکاتۆی هاوینەوە لەژێر چاودێری زێدانی هاونیشتیمانی دەست بەکار بکات، چاوەڕوان دەکرێت ئیمزاکردنی بۆندەکەش زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یورۆی تێبچێت، یاخود بەشێوەی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر ئیسکۆ ئالارکۆن جموجۆڵی پێبکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان