ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

مارکا: هه‌وڵه‌کانی به‌رشلۆنه‌ بۆ نایمار سنورداره‌ و ڕیاڵ قسه‌ی کۆتایی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ریه‌کان ده‌کات

خه‌ڵک سپۆرت

ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری ئیسپانیا به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌ که‌ته‌لۆنیه‌کانه‌وه‌ دووپاتیده‌کاته‌وه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ گواستنه‌وه‌ی نایمار دا سیلڤای به‌رازیلیدا له‌ به‌رشلۆنه‌ به‌هێزتره‌ و قسه‌ی کۆتاییش بۆ یانه‌ مه‌دریدیه‌که‌ ده‌بێت.

به‌پێی ڕاپۆرتێک که‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی مه‌دریدیه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ڕووی داراییه‌وه‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ نایمار سنورداره‌ به‌وپێیه‌ی یانه‌که‌ پاره‌ی ته‌واوی به‌شێوه‌ی سیوله‌ و کاش به‌رده‌ست نییه‌ و ته‌نها ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئاڵوگۆڕی یاریزانان و بڕێک پاره‌ گواستنه‌وه‌که‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ هه‌ندێک له‌سه‌رچاوه‌ فه‌ره‌نسیه‌کان پێیان وایه‌ هه‌وڵه‌کانی بارتومیۆ شه‌رمنانه‌یه‌ و وه‌ک ئه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت ته‌نها بیانه‌وێت لیۆ مێسی به‌ هه‌وڵه‌کانیان قایل بکه‌ن.

کۆتا ئۆفه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بۆ نایمار بریتی بووه‌ له‌ پێشنیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی خواستن بۆ وه‌رزێک و پێشکه‌شکردنی ١٦٠ ملیۆن یورۆ له‌ هاوینی داهاتوو (واتا له‌ هاوینی داهاتوو بۆنده‌که‌ی بکرێت به‌ هه‌میشه‌ییه‌)، ئه‌م پێشنیاره‌ش له‌لایه‌ن لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ناسڕ خلێفی بیر له‌ خواستنی نایمار بکاته‌وه‌، ئه‌وا فلۆرنتینۆ پێریزی سه‌رۆکی ڕیاڵ په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵتری له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌ و ده‌توانێت ده‌رگای باشتر به‌ڕووی یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌دا بکاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند هۆکارێک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌ هه‌مووی به‌هێزتر توانای دارایی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی مه‌دریده‌ له‌ سه‌رفکردنی زیاتر له‌ ١٥٠ ملیۆن یورۆ له‌هه‌مان گواستنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها بونی چه‌ندین یاریزانی شێاو به‌ ئاڵوگۆڕ به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ که‌ کۆتینیۆیان ڕه‌وانه‌ی بایرن میونشن کردووه‌ و له‌ئێستادا ته‌نها دیمبیلی و سیمیدیۆیان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و نایانه‌وێت به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رازیلیه‌که‌وه‌ له‌ده‌ستیان بده‌ن.

“مارکا” نوسیویه‌تی، به‌پێی ئه‌و جموجۆڵانه‌ بێت که‌ هه‌ردوو یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئیسپانیا ئه‌نجامیانداوه‌، یانه‌ی شاهانه‌ له‌ گفتوگۆکاندا پێشه‌نگی ده‌گرێت و له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پێرێز و هاوه‌ڵانی هه‌لی گونجاو بۆ لێدان له‌ بارسا ده‌دۆزنه‌وه‌ و قسه‌ی کۆتایی له‌م که‌یسه‌دا ده‌که‌ن.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید لە پڕۆسەی کۆکردنەوەی گەوهەرەکان بەردەوامە و داوای چوار یاریزانی تر دەکات !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەسەر پڕۆسەی کۆکردنەوەی یاریزانە لاوەکان بەردەوام دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش چوار گەوهەری تریان دەستنیشان کردووە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، پڕۆسەی کۆکردنەوەی لاوە بەهرەمەندەکان چەند ساڵێکە لەلایەن سەرۆکایەتی یانەی شاهانەی مەدریدەوە و لەسەر ڕاسپاردەی زینەدین زێدان دەستی پێکردووە، سەرەتا بە گواستنەوەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی دەستیان پێکرد و لەکۆتایی وەرزی ڕابردو بەگواستنەوەی ڤینیسیۆز جونیۆر و ڕۆدریگۆ گوس کۆتاییان بە جموجۆڵەکانیان هێنا، بەڵام پڕۆسەکە بەتەواوی لەکارنەکەتووە و هێشتا یاریزانی تر ماوە فلۆرنتینۆ پێرێز هەوڵی کڕینیان دەدات.

سەرۆکایەتی مێرەنگی لەسەرداوای زینەدین زێدان چوار ناوی تریان دیاری کردووە کە پێکهاتوون لە: هۆدسۆن ئۆدۆی بەهرەمەندی یانەی چێڵسی کە نرخەکەی ٣٥ ملیۆن پاوەندە، هەروەها ئێرلینگ هالاندی نەرویجی گۆڵکاری یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساوی کە داواکراوی چەندین یانەی گەورەیە.

ناوی سێیەم و چوارەمیش پێکهاتوون لە ساموێل شاکوێزی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڤیاڕیاڵ و مۆیس کین کە لەیانەی یوڤانتۆسەوە ڕوویکردە ئێڤەرتۆن، بەبۆچونی میدیاکان ئەم چوار ناوە لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ دەبنە داواکراوی یانەی شاهانە و بەلایەنی کەمەوە دووانیان بۆ توندوتۆڵکردنەوەی پێکهاتەکەی “زیزۆ” دابین دەکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سەرۆکی نوێی بایرن میونشن هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوەی گواردیۆلا ئاشکرا کرد !

خەڵک سپۆرت

ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی یانەی بایرن میونشن، هێربەرت هاینەر بۆچونی خۆی سەبارەت بە مەسەلەی گەڕانەوەی پیپ گواردیۆلا ئاشکرا کرد.

دوێنێ بە ئامادەبوونی تەواوی نوێنەرانی یانەی بایرن میونشن، ئولی هۆنێسی سەرۆکی پێشو ماڵئاوایی لەیانەکە کرد و بەکۆی دەنگی ئەنجومەنی کارگێڕی هێربەرت هاینەر دەستبەکار بوو، هۆنێس بە گریانەوە ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی چەند ساڵەی خۆیی و هاوەڵانی کرد و هاینەریش وەڵامی چەند پرسێکی گرنگی دایەوە کە گرنگترینیان کەیسی ڕاهێنەر و گەڕانەوەی پیپ گواردیۆلا بوو.

هاینەر لەبارەی گواردیۆلاوە بە “بیلد سپۆرت”ی ڕاگەیاند :” پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەرێکی ناوازەیە، بەڵام ئەو بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بۆندی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ئیمزا کردووە، وازبهێنن تا ئەوکاتەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئیدارەی یانەکە دەکەین و ئەوکات بڕیار دەدەین، بەشێوەیەکی سەرەتایی پێتان دەڵێم: ئێمە باشترین ڕاهێنەر دابین دەکەین تا سەرپەرشتی پێکهاتەی بایرن بکات”.

هەمان پرسیار لەلایەن ڕۆژنامەکەوە ئاڕاستەی ئولی هۆنێسی سەرۆکی پێشو کرا و ئەویش لەوەڵامدا وتی :” من مۆڵەتی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەم نەما، سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەمتوانی زانیاریتان پێبدەم، بەڵام چیتر ئەوە ئەرکی سەرۆکایەتی نوێی یانەیە”.

گواردیۆلا لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٦ پۆستی ڕاهێنەری یانە ئەڵمانیەکەی بەدەستهێنا و سێ نازناوی خولی ناوخۆی مسۆگەر کرد، بەڵام لە چنینەوەی نازناوە ئەوروپیەکاندا شکستی هێنا، لەئێستادا دووبارە دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا بەنێو میدیاکاندا تەشەنەی کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پۆگبا هاوڕێیەتی کریستیانۆ ڕەت دەکاتەوە و یانەی داهاتووی دیاری کردووە !

خەڵک سپۆرت

پۆل پۆگبای فەرەنسی پێشوەختە ڕێکەوتنی لەگەڵ زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووە و ئامادە نییە جگە لەو ڕاهێنەرە لەگەڵ هیچ ڕاهێنەرێکی تر کاربکات.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی نزیکی یانەی شاهانەی مەدریدەوە ئاشکرای کردووە، لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ دووبارە یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ کڕینی پۆل پۆگبای فەرەنسی دەست پێدەکاتەوە و بەو هیوایەن بوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شاری تۆرینۆ کاریگەری لەسەر ئەستێرە ڕەش ئەسمەرەکەی مانچستەر یونایتد دروست بکات، بەڵام پێناچێت لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوو بن…

بەپێی سەرچاوەکە، پۆگبا تا ئێستا دووجار بەشێوەی نهێنی چاوی بە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانەی مەدرید کەوتووە، جەمسەرەکان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بۆیە پشتبەست بە ڕێکەوتنەکە ناوەندسازە ناودارەکەی فەرەنسا هاوڕێیەتی کریستیانۆ ڕەت دەکاتەوە و فشار دەخاتە سەر ئیدارەی “ڕید دێڤڵز” تا دەستبەرداری بن لەمیریکاتۆی هاوینەوە لەژێر چاودێری زێدانی هاونیشتیمانی دەست بەکار بکات، چاوەڕوان دەکرێت ئیمزاکردنی بۆندەکەش زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یورۆی تێبچێت، یاخود بەشێوەی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر ئیسکۆ ئالارکۆن جموجۆڵی پێبکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان