ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
پارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمی كوردستان دەينێرێت، ڕادەگەیەنێت .

ماڵپەڕی ڕووداو لە زاری عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەمە 22-8-2019) پارەكە گەیشتە هەرێمی كوردستان، بەگەیشتنی ئەو پارەیەش دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان خێراتر دەبێت”.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كورستان پێش پشووەكانی جەژنی قوربان لە داهاتی ناوخۆ، دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە، لە چەند رۆژی رابردوودا پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەخاوی بەڕێوەچوو، ئەمەش كەشێكی بێئومێدی لەنێو توێژی فەرمانبەراندا دروست كرد، بەو هۆیەی كە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچە تەنیا پشت بە گەیشتنی پارەی بەغدا دەبەستێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە پێویستی بە 881 ملیار دینارە بۆ دابینكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی، لەو بڕەش 453 ملیار دیناری حكومەتی عیراق ‌و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشییەكانی هەرێمی كوردستان دابینی دەكەن، ئەوەی تریش لە داهاتی ناوخۆ دابیندەكرێت، بەڵام لە دوای جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پرۆسەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بەشێوەیەكی نائاسایی دواكەوت، ئەمەش وایكرد كەشێكی بێئومێدی لەنێو خەڵكدا دروست ببێت، بەو هۆیەی كە هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی، بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە حكومەتی فیدراڵ دەبەستێت، نەك بەو داهاتەی كە لەڕێی فرۆشتنی نەوتی ناوخۆ و داهاتە ناوخۆییەكانی ترەوە دەستەبەری دەكات.

لەبارەی دواكەوتن و خاوبوونەوەی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەش بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، پێشتر هەڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندبوو، هۆكارەكە پەیوەندی بە نەگەیشتنی پارەی بەغداوە هەیە، لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغداوە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا دەستپێدەكاتەوە.

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خوێندكارانی قۆناغی 12ى ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە كە دەتوانن لەڕێی ئەم بەستەرەوە (anjamakan12.com) ئەنجامی ئەزموونە گشتییەكانیان ببین.

 

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشداوە، خوێندكاران دەتوانن لە دوای كاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە لە ڕێگای لینكی (soma.anjamakan12.com) پەڕەی سۆمای تاقیكردنەوەكانیان ببینن.

 

دەقی ئاگادارینامەكە:

ئاگاداریەك بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی…
١ – ئازیزان … لە ڕێگای ئەم لینكەوە ( anjamakan12.com) دەتوانن ئەنجامی ئەزموونە گشتییەكانی خۆتان ببینن.

٢ – لە پاش كاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینكەوە ( soma.anjamakan12.com) پەڕەی سۆمای تاقیكردنەوەكانتان ببینن.

لە گەڵ ھیوای سەركەوتن بۆ ھەمووان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە ناو و وێنەی خوێندكارە یەكەمەكەی ئاستی هەرێم لە پۆلی 12ی زانستی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی پۆلی 12 وەزارەتی پەرەوەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوی ئەو خوێندكارەی ڕاگەیاند كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە بەشی زانستی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی پەروەردە، خوێندكارە یەكەمەكەی پۆلی 12ی زانستی لە هەرێم ناوی (پەیام سەردار حەسەن سرێشمەیی)ە و دانیشتووی شارەدێی سۆرانە و خوێندكاری خوێندنگای دواڕۆژی ناحكومیە لەو شارۆچكەیە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

وەزارەتی پەروەردە:

نە مامۆستای تایبەت و نە خەرجی زۆر، تەنھا بە ھێز و ئیرادەی پتەوی خۆیی و بە پشتیوانی خێزانەكەی كە ، توانی بەرزترین نمرە لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان بەدەست بێنێت لە پۆلی ١٢ ی زانستی.

یاخوا پیرۆزت بێت پەیام گیان، جێگای شانازی بۆ ئێمە و ئاوایی.

وێنە – پەیام سەردار حەسەن سرێشمەیی- یەكەمی سەرئاستی ھەرێم لە پۆلی ١٢ ی زانستی.

جێگای خۆیەتی سوپاس و دەستخۆشی بنێرین بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی دواڕۆژی ناحكومی لە شاری سۆران،ھیوادارین ھەمیشە وا پێشەنگ بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانەوە ڕاگەیاند.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، كە قەرەبووی خوێندكاران دەكرێتەوە، نەك بەهۆی بوونی هەڵە لە تاقیكردنەوەكان، بەڵكو بەهۆی ئەوەی هەندێك پرسیار زیاتر لە وەڵامێكی بۆ دەبێت.

ئاشكراشی كرد، كە خوێندكاران دەتوانن لە كاتژمێر 9ی شەوەوە ئەنجامەكان وەربگرنەوە و لەدوای 12ی شەویشەوە دەتوانن پەڕەی سۆما ببیننەوە.

خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگەی ئەم لینكەوە ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە، كە لە كاتژمێر 9ی شەوەوە لینكەكە كارا دەبێت.

لیستی یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان
1- ڤانیا شێركۆ حەسەن فەرەج – هەڵەبجە – زانستی – كۆی گشتی نمرە: 700 تێكڕا: 100
2- لەنیا فەلاح حەسەن مەحموود – هەڵەبجە – زانستی – كۆی گشتی نمرە: 700 تێكڕا: 100
3- حەسەن ئامانج بورهان محەمەرەشید – هەولێر – زانستی – كۆی گشتی نمرە: 700 تێكڕا: 100
4- دەریا سلێمان عەلی تاهیر – دهۆك – زانستی – كۆی گشتی نمرە: 700 تێكڕا: 100
5- سارا بەردخان محەمەد عەبدوڵڵا – هەولێر – وێژەیی – كۆی گشتی نمرە: 690 تێكڕا: 98.57
6- دەرباز ئیسماعیل حوسێن عەلی – سلێمانی – وێژەیی – كۆی گشتی نمرە: 690 تێكڕا: 98.57
7- مینا زاهیر مستەفا خەلیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی – كۆی گشتی نمرە: 874 تێكڕا: 97.11
8- حەسیبە جەمال عومەر رەمەزان – هەولێر – ئامادەیی پیشەیی كشتوكاڵ – كۆی گشتی نمرە: 827 تێكڕا: 91.89
9- زەینەب عەبدولكەریم ئەحمەد سەعید – سلێمانی – ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزار – كۆی گشتی نمرە: 760 تێكڕا: 95
10- میر رەحیم كەریم حەمە ساڵح – سلێمانی – ئامادەیی پیشەسازی – كۆی گشتی نمرە: 750 تێكڕا: 93.75
11- لەنجە هیدایەت عەبدولرەحمان عوسمان – سلێمانی – ئامادەیی بازرگانی – كۆی گشتی نمرە: 629 تێكڕا: 89.86

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان