ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

تەوژمێكی گەرما بەڕێوەیە

خەڵك-بەشی هەواڵ
كەشناسێك پێیوایە، تەوژمێكی گەرمی لەگەڵ كەشێكی شێدار لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڕوو لە عیراق بكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لە نوسینێكیدا كە لە پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە”لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێوەیەكی پلەبەندی پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەدیاریكراویش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بەجۆرێك كاریگەریی هەوای سارد قەتیس دەبێت و هاوشان دەبێت لەگەڵ بەرزەهەوایەكی ناوچەیی و دەبێتە مایەی ئەوەی لە شەودا كەشێكی مامناوەند و لە ڕۆژدا گەرم بێت، پلەی گەرماش لە دەوروبەری (4-5) پلەی سەدی، بەراورد بەكاتی ئاسایی، بەرزدەبێتەوە”.

بە وتەی سادق عەتیە”لەگەڵ سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئاراستەی با گۆڕانكاریی بە سەردادێت لە زۆربەی شارەكانی وڵات،  لە زۆربەی كاتەكانيشدا هێوربوونەوە بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش وادەكات زیاتر هەست بە گەرما بكەین”.

ئەو كەشناسە عیراقیە، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ئاستی شێداریش دەكات لە شارەكانی باشوور (بەسرە و میسان و زیقار)، بەجۆرێك كەشوهەوا لە ڕۆژگاردا تێكدەچێت لەو شارانەدا و گۆڕانكاریش لە ئاراستەی بادا دروست دەكات كە بۆ ماوەی هەفتەیەك، یان زیاتر درێژە دەكێشێت، ئەمەش وەك پێشبینییەكی سەرەتایی كە پشتى بە جوڵەی سیستمی گوشارە كاریگەرەكان بەستووە”.

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی هەڵشۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی باران بارینەوە بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكەدا نوسیویەتی”سەنتەری كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك دەكەوێتە سەر ناوەڕاستی عێراق، كاریگەرییەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكانمان”.

هەروەها نوسراوە”ئەمشەو بارانبارین لە كاتەكانی درەنگانی شەودا لە بەشێك لە ناوچەكانمان دەست پێدەكات، ئاستی بارانبارینەكە لەسەر بەشەكانی باشووری هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، بە تایبەتی بەشێك لە (ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری پارێزگای سلێمانی)، لە كاتی زیادبوون و بەهێزبوونی كاریگەریی ئەم شەپۆلە، پێشبینی دەكرێت ئاستی باران بۆ بارانی بە لێزمە بگۆڕدرێت لە ناوچەكانی ئاماژەپێكراو، هەروەها لەكاتی بارانبارینی بەلێزمەدا، ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقەش هەیە”.

لە بەشێكی دیكەدا نوسراوە” لە درەنگانی شەوی سبەی سێشەممەدا، كاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، بەڵام لەسەر ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە كاتێكی زووتر كۆتایی دێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگا دهۆك باریووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان