ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سێ‌ سەربازی تورك لە نزیك سنورەكانی هەرێمی كوردستان كوژاران

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە توركیا، كوژرانی سێ‌ سەربازی سوپای وڵاتەكەیان لە پێكداهەڵپژانێكدا لە نزیك سنورەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنن.

نوسینگەی حاكمی ویلایەتی شرناخ لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند”سێ‌ سەربازی تورك لە پێكداهەڵپژانێكدا لەگەڵ چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باشووری خۆلاهەڵاتی توركیا و لە ناوچەیەكی نزیك سنورەكانی سوریا و عیراق، كوژران”.

بەپێی بەیاننامەكە”ئەو سەربازانەی كوژراون، پاسەوانی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی توركی (TPAO)بوون لە نزیك شاری سلۆپی”، ئاماژەی بە كوژرانی سێ‌ چەكداری بەرانبەریش كردووە لە پیكداهەڵپژانەكەدا.

بەیاننامەكەی حاكمی ویلایەتی شرناخ، ئاماژەی بە دەستنیشانكردنی جموجۆڵ و چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كردبوو كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناودەبرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی ئەنقەرە، بەردەوامە لەسەر ئۆپەراسیۆنەكانی لە دژی گەریلاكانی (پەكەكە) لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكە.

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 2ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 5 هەزار و 29 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 918 هەزار و 789 كەس و 160 هەزار و 326 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە تەقینەوەی بۆمبێكدا چوار پۆلیسی ئێرانی بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
سوپای پاشداران برینداربوونی چوار پۆلیسی لە شاری زاهیدان ڕاگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە، بۆمبێكی دەنگیی لە ناوچەی زیباشەهری سەر بە زاهیدان تەقییەوە و بە هۆیەوە چوار پۆلیس بریندار بوون.

ڕوونیشیكردەوە كە بۆمبەكە لە نزیك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس تەقیوەتەوە و سەرباری برینداركردنی پۆلیسەكان، زیانیشی بە ئۆتۆمبێلەكە گەیاندبووە.

بەڵام هیچ لایەنێك بە دانانی بۆمبەكە تۆمەتبار نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

185 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە وڵاتەكە گەیشتە 17 هەزار و 802 كەس.

ئەمڕ سیما سادات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 185 كەسی دیكە بە هۆی تووشبوونیان بە كۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا، بەوەش كۆی گشتی حاڵەتەكانی مردن بۆ 17 هەزار و 802 كەس بەرزبووەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە تۆماركردنی دوو هەزار و 679 تووشبووی نوێ، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 317 هەزار و 483 كەس كە 274 هەزار و 932یان چاكبوونەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاند دۆخی تەندروستی چوار هەزار و 129 تووشبووی پەتاكە ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان