ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە هەولێرەوە، 4 منداڵی داعش ڕەوانەی ئەڵمانیا كرانەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

چوار منداڵی بێ سەرپەرشتی چەكدارانی داعش لە سوریاوە گەڕێنرانەوە ئەڵمانیا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای ڕاگەیاند، ئەو چوار منداڵە بێ سەرپەرشتەی چەكدارانی داعش لە سوریاوە بەرەو هەولێر و لەوێشەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا.
وتیشی”بڕیارە ئەو چوار منداڵە بدرێنە دەست كەسە نزیكەكانیان لە بەرلین و تەمەنیشیان لە خوار 10 ساڵانەوەیە و دوانیشیان خوشكن”.
ئەمەش بۆ یەكەمینجارە كە بەرپرسانی كورد ئەندامانی خێزانی جیهادییەكانی ئەڵمانیا بدەنەوە دەست وڵاتەكەیان.
پێشتر شەش منداڵی بێ سەرپەرشتی چەكدارانی داعش گەڕێنرانەوە بۆ بڕوكسل و 12 منداڵی فەڕەنساییش درانەوە دەست بەرپرسانی فەڕەنسا.

جیهان

وەزیری تەندروستی ڕوسیا كاتی بڵاوكردنەوەی ڤاكسینی كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروسستی ڕوسیا كاتی بەرهەمهێنان و خستەبازاڕی یەكەم بەشی ڤاكسینی كۆرۆنای ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، ئەوانەی گومانیان هەیە هەست بە كێبڕكێ دەكەن.

میخائیل موراشكو، وەزیری تەندروستی ڕوسیا بە (ڕوسیا الیوم)ی ڕاگەیاندووە، كە بەرهەمهێنانی یەكەم بەشی ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن ڕوسیاوە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەبێت و بەزووترین كات دەست بە بەكارهێنانی دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕوسیا ڤاكسینەكە دەخاتە بەردەم وڵاتە دۆستەكانی تاوەكو هاوردەی وڵاتەكانیانی بكەن یان لەناو وڵاتەكانی خۆیان بەرهەمی بهێنن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڤاكسینە ڕوسیەكە پشت بە توێژینەوەی زانستی باوەڕپێكراو و سەلمێنراو دەبەستێت و لە تاقیكردنەوەی كرداری سەركەوتوو بووە.

وتوشیەتی، “ئەو وڵاتانەی هەست بە كێبڕكێ‌ دەكەن بەرامبەر ڤاكسینە ڕوسیەكە دەیانەوێت هەڵوێستێك دەرببڕن، كە هیچ بنەمایەكی نییە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1569 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە 11 ڕۆژی ڕابردوو بە ژمارەیەكی زۆرزیاتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1569 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە 11 ڕۆژی ڕابردوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 36 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3269 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 293037 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 2151 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 257269 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2510 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2510 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2510 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 188 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 333 هەزار و 699 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 988 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان