ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی تەماتەی قەدەغەكرد


خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی تەماتەی لە دەرەوە قەدەغەكرد.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتەیان لە دەرەوە داوە بۆ ڕێخۆشكردن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ.

ئەو بڕیارە لە دوای فڕێدانی بەرهەمی تەماتە هات لەلایەن هەندێك لە جوتیارانی دەڤەری بادینان و پێنجوێنەوە بەهۆی ساغنەبوونەوەی لە بازاڕەكانی هەرێمدا.

ریکلام

ئابوری

فرۆشتنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، 90% كەمی كردووە


خەڵك-ئارام سەردار

 

سەڕەڕای كردنەوەی بازاڕی عەلوەكان، بەڵام سەرۆكی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەڕێژەی لە ۱۰٪ ڕۆژان بەرهەمە كشتوكاڵیەكان نافرۆشن.

ڕەجەب عەزیز سەرۆكی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، داخستنی بازاڕەكان كاریگەری زۆری لەسەر كردووین و هیچ كڕیارمان نیە و لە ۹۰٪ی كڕیار و فرۆشتنی بەرهەمەكانمان كەمی كردووە.

دەشڵێت”داوا لە پارێزگای هەولێر دەكەین ئاسانكاری بۆ كردنەوەی دوكانەكانی سەوزە و میوە بكەن، چونكە پێشتر تەنها بازاڕی شێخەڵا داخرابوو بازاڕمان تێكدەچوو ئێستاش هەموو بازاڕەكان داخراون تەنها ڕێگا بەدەستگێڕەكان دەدرێت سەوزە و میوەبفرۆشن ئەوانیش ژمارەیان زۆر نیە بتوانن ئەو هەموو بەرووبوومە ساغ بكەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێشتر ڕۆژانە تەنها ئەو بەرهەمانەی باردەكران بۆ شاروشارۆچكەكان نزیكەی ٤۰۰ تۆن دەبوو، ئێستا هیچی بارناكرێت هەمووی ماوەتەوە لەسەر جوتیاران و نافرۆشرێت لەكاتێكدا پێشتر بەناو شاریشەوە نزیكەی ٥۰۰ تۆن بەرهەمە كشتووكاڵیەكان باردەكران، بەڵام ئەمڕۆ بەڕێژەی لە ۱۰٪ ڕۆژان بارنەكراوە و نەفرۆشراوە، سەڕەڕای دابەزینی نرخەكەش جووتیاران بەرهەمەكانیان نافرۆشرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەپڵ، پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆمپانیای ئەپڵ پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی ئەمریكا دەكات و ئاشكرایدەكات، ئەو مۆبایلانەی بردووتانە بیگێڕنەوە، ئەگەر نا دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.
ماڵپەری reddit ئەمریكایی بڵاویكردەوە، لەسەر شاشەی مۆبایلە ئایفۆنە درزاوەكان پەیامێك دەركەوت كە داوای لە خۆپیشاندەران كردووە مۆبایلەكان بگێڕنەوە.
ئەپل، لە پەیامێكدا كە بۆسەر شاشەی موبایلەكانی ناردووە نووسیوێتی” داوا لە ئێوە دەكرێت ئەم دەزگایە بگێڕنەوە بۆ فرۆشگاكان، ئەم دەزگایە لەكار خراوە”.
دوای كوشتنی جورج فلوید كە كەسێكی ڕەشپێستی ئەمریكاییە لەلایەن پۆلیسێكەوە، بەشێك لە هاووڵاتیانی ئەمریكا وەك ناڕەزایەتییەك ڕژانەسەر شەقامەكان و زیاتر لە هەفتەیەكە خۆپیشاندانەكان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرز بووەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 2ی‌ حوزەیرانی 2020 دابەزیوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 38 دۆلار و 62 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 35 دۆلارو 72 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان