ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە ورمێ كۆڵبەرێك بووە قوربانی

خەڵك –بەشی هەواڵ

كۆڵبەرێكی خەڵكی ورمێ لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار كرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای پاسداران لە گوندی سنووری سیاركی ورمێ تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە.

بە هۆی ئەو تەقە كردنەوە كۆڵبەرێك بە ناوی “سادق ئەورازی” كوڕی هاروز و خەڵكی ناوچەی برادۆستی ورمی بریندار بووە.

ئەو كۆڵبەرە بۆ دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەكانی ورمێ كراوە.

کوردستان

لە هەولێر، تەقە لە دوو کۆمیتەی یەکێتی کرا

خەڵک

له‌شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ هه‌ردوو كۆمیته‌ی 4 و 5ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا.

بە پێی هەواڵی ماڵپەری pukmedia، ئێوارەی ئه‌مڕۆ 20ـ9ـ2019له‌ شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ كۆمیته‌ی 4 و 5 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه‌، كه‌ هه‌ردوو كۆمیته‌كه‌ باره‌گاكانیان له‌ ناو یه‌ك بینادان له‌گه‌ڕه‌كی مهابات .

بە پێی هەواڵی پێگەی فەرمی و زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ته‌قه‌كه‌ره‌كان 8 گولـله‌یان به‌ بینای باره‌گاكه‌وه‌ ناوه‌و ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵهاتوون و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌.

ڕووداوی تەقەکردنەکە، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، ته‌نها زیانی ماددی كه‌به‌ر چه‌نجه‌ره‌و شوێنه‌كانی بیناكه‌ كه‌وتووه‌ .

تەقە کردن لە کۆمیتەکانی یەکێتی لە هەولێر، لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو، لە شاری سلێمانی تەقە لە بارەگای لقی 4ی پارتی کرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زانکۆ لاین، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، درێژکرایەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ ماوەى ٢٤ سەعات درێژدەکاتەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەلێدوانێکیدا رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٢٤) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (١٢)ی شەوى رۆژى شەمە لەسەر یەکشەممە رێکەوتى (۲۰۱۹/۹/۲۱) بۆ دەرچووانى قۆناخى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە, پێویستە لەماوەى ئەو ٢٤ سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەى فۆرمى زانکۆلاین

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات

خەڵک – بەشی هەواڵ

کۆبوونەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، کۆتایی هات.

دوابەدوای کۆبونەوەکە، لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی “پێداگیری دەكەین لەبارەی جێبەجێكردنی ڕێكەوتنمان لەگەڵ پارتی  سەبارەت بە كەركوك”

وتەبێژەكەی یەكێتی ئەوەشی وت، لیژنەی ئامادەكاری بەستنی كۆنگرەی چوارەمیش، كارەكانیان تەواو  كردووە و لەبارەی پەیوەندییەكانیشان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەوەی ئاشكرا كردوە كە یەكێتی
جێبەجێكردنی رێكەوتنیان لەگەڵ پارتی تاو توێكردووە.

له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پشكی یه‌كێتیش له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یبووه‌، وتی:” ئه‌وه‌ باسكرا كه‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی سیاسی و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی په‌یوه‌یسته‌ به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه‌ زه‌مانه‌تی درێژه‌ پێدانی رێكه‌وتنه‌كانمانه‌،  له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ پابه‌ندی رێكه‌وتنی خۆمان ده‌بین له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌رچیه‌ك له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت”.

له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی پرسی ڕێكه‌وتنی بودجه‌ له‌گه‌ڵ عیراق وتی:” ئێمه‌ رێكه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی كه‌له‌و حكومه‌تدا به‌شدارن، ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووسازانه‌ به‌نیسبه‌ت خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌،  له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ، وه‌فدێك هه‌یه‌ ئه‌و پرسه‌ی گرتووه‌ته‌ ده‌ست و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌و .باره‌یه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ڕوونه‌

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان