ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

عێراق

پۆمپیۆ: لەگەڵ عیراق ڕووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات كرایەوە لە ڕووبەڕووبەڕبوونەوەی تیرۆر و هاوكاریكردنی یەكتری لە گۆڕینەوەی زانیاری و پاراستنی ئاسایش لە ناوچەكەدا.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەنجامداوە و تێیدا گفتوگۆیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووە، هەروەها هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و هاوكاریكردنی یەكتر كردووەتەوە لە گۆڕینەوەی زانیاری و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە .

هەر لەو ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەوەكردووەتەوە، كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە بەكارهێنانی خاكی عیراق نادەن بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا ڕەتیاندەكاتەوە
هەرێم ئەم داواكارییانەی لە حكوومەتی فیدراڵ هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی بەرپرسی عیراقی دەڵێت، هەرێمی كوردستان دەیەوێت داهاتەكانی نەوت لای خۆی بهێڵێتەوە و ڕادەستی بەغدایان نەكات، ئەمەش بە وتەی ئەو بەرپرسە، لەلایەن بەغداوە مایەی قبوڵكردن نییە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی بەرپرس بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”وتوێژەكانی پێشوو لەنێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێر، لەبارەی نەوت و ناوچە جێناكۆكەكان بوو، لایەنی كوردی دەیەوێت داهاتەكانی نەوت لای خۆی بهێڵێتەوە و ڕادەستی بەغدایان نەكات، ئەمەش وەك گرەنتییەك، تا ئەو كاتەی بەغدا ڕێكەوتنەكان جێبەجێ‌ دەكات”.

سەرچاوەكە دەڵێت”حكومەتی هەرێم نایەوێت هیچ گرێبەست و ڕێكەوتنێك واژۆ بكات، تا ئەو كاتەی گرەنتی جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان دەستەبەردەكات و تەواوی پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوو وەردەگرێت، ئەم مەرجەش لەلایەن حكومەتی بەغداوە مایەی قبوڵ نییە و بنەمای مەرجدانان بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان ڕەتدەكاتەوە”.

وابڕیارە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵ تاوتوێ‌ بكات.

هەر لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، مەسنور بعێجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە”هاتنی شاندەكەی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا كات بەفیڕۆدانی کاتە و هاتنەكە هیچ سودێكی نییە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمینداری گشتی ناتۆ، گەیشتە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ گەیشتە بەغدا و وابڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عیراقدا وتوێژەكانی دەستپێبكات.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی هاوپەیمانی (ناتۆ)، ئەمڕۆ دووشەممە، ینس ستۆلنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بە سەردانێك گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق و لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا چەند دۆسێیەك تاوتوێ‌ دەكات، لەو سەردانەشدا جەنەراڵ تود وۆڵتەرز فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانییەكە لە ئەوروپا، یاوەریی ستۆلنبێرگ دەكات”.

بەگوێرەی هەواڵ”ئەمینداری گشتی ناتۆ لە دەستپێكی گەشتەكەیدا سەردانی فێرگەی پەیوەندییە سەربازییەكانی عیراق و فەرمانگەی بنبڕكردنی تیرۆری كردووە لە تاجی، لەماوەی مانەوەشی لە عیراق، چاوی بە لیوا دانی فۆتین فەرماندەی نێردەی ناتۆ دەكەوێت لە عیراق، لەگەڵ ئۆیاتۆن ئینرینت ریسڵف فەرماندەی فیرقەی كاریی هاوبەش و ژمارەیەك لە بەرپرسانی عیراق و نوێنەرانی كۆمەڵی مەدەنی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان