ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كوردانی ڕۆژئاوا بە مەرج ڕێككەوتنی ئەمریكا و توركیا قبوڵ دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی سەنتەری هودا بۆ توێژینەوەی ستراتیژی پێشبینی دەكات ناوچەی ئارام لە سوریا دروست ببێت و كوردەكانیش بە مەرج ئەو ڕێككەوتنەی ئەمریكا و توركیا قبوڵ دەكەن.

ئەمریكا و توركیا ڕێككەوتوون بۆ دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە ڕۆژئاوای كوردستان، ئەمەش لەكاتێكدایە لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان چەند ساڵێكە خۆیان ناوچەكە بەڕێوەدەبەن و توانیویانە بە هاوكاری هاوپەیمانان ڕووبەڕووی چەكدارانی داعش لە ناوچەكە ببنەوە.

محەمەد بازیانی سەرۆكی سەنتەری هودا بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی شكستهێنانی ئاكپارتی لەم دواییانە ئەوەیە كە توێژینەوەیان كردووە لەسەر ئەوەی كە حكومەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو ئاوارەی سووری لەخۆگرتووە و كێبڕكیێیان هەیە لەگەڵ ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی توركیا، بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەش دروستكرنی ناوچەی ئارام هاندەرێكە و ئەمریكاییەكانیش پێیان باشە.
وتیشی”ئێستا هەڵوێستی ئاكپارتی دەربارەی پەنابەرە سوورییەكانیش باش نییە و وەكو پێویست نییە، چونكە ژمارەیەك لە توندڕەوە توركەكان زۆر توندن لەسەر ئەو پرسە و دەیانەوێ لەو ڕێككەوتنەیان لەگەڵ ئەمریكا دوو ئامانج بپێكن، یەكەم ناوچەی ئارام دروست ببێت و دووەم ئەو ئاوارانەش بگەڕێنەوە، چونكە پێیان وایە پارەیەكی زۆریان بۆ ئەو ئاوارانە خەرج كردووە و بێ بەرانبەریشە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دروستكردنی ناوچەی ئارام سەردەگرێت، چونكە ئامانجی حزبە كوردییەكانیش لە سووریا دیارە و ئەوانیش ڕێككەوتنەكەیان پێباشە، بەڵام بەمەرجێك ئیدارەكەی هاوبەش بێت و دیموگرافی ناوچەكە نەگۆڕێت، چونكە عەرەبێكی زۆر لە سووریایە و ئەگەر بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە دیموگرافی ناوچەكە دەگۆڕێت و ببێتە ئەمرێكی واقیع.

کوردستان

ئەحمەد تورك: یەكێتی نەتەوەیی پێویستە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد ڕایگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستییەكە بۆ حیزبە كوردستانییەكان و یەكێتی نەتەوەیی.

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد لەبارەی یەكێتی نەتەوەیی كورد لە میانەی كۆنفرانسی یەكێتی نەتەوەیی خەباتی رێككەوتنی كوردستانی لە باكوری كوردستان ڕایگەیاند، نزیكەی ١١ ساڵە بۆ یەكگرتن و یەكێتی نەتەوەیی هەوڵدەدەن و خەباتیان كردووە.

ناوبراو بۆ ئاژانسی فوڕات دەڵێت “هەندێك جار لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی باشوور كۆدەبینەوە ئێمە هەموو جارێك ڕامانگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستیەكە”.

دەشڵێت “ئێمە دەبینین ماوەیەكە هەندێك پارتی كە سڵاویشیان لەیەكتری نەدەكرد، ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و دانوستان دەكەن و خەبات و كۆنفڕانسی هابەش ئەنجامدەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەهۆی كاری نایاسایی، دوو گازینۆ و بلیارد لە سلێمانی داخران

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار هەژدە ساڵ، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی گازینۆیەك و بلیاردێك دادەخات.

لیژنەی گازینۆ و مەلەوانگەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار تەمەن هەژدە ساڵ و پێشكەشكردنی خواردن وخواردنەوە و ڕێگرینەكردن لە هاتووچۆكردنیان هەردوو گازینۆ و بلیاردی (گەنجان لە گەڕەكی شێخان) و (بلیاردی لاوان لەگەڕەكی كارێزە وشك) دادەخرێن.

ئاشكراشیدەكات، بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان، پێویستە خاوەن شوێنەكانی گازینۆ، بلیارد، كافتریا و نێرگەلەكێشان و یانەی شەوانە ڕێگری لە هاتوچۆكردنی منداڵی نەوجەوان و تەمەن خوار هەژدە ‌ساڵان بكەن و هیچ خواردن و خواردنەوە و نێرگەلەیەكیان پێشكەش نەكەن، بەپێچەوانەوە یاسا سزای بۆ سەرپێچیكاران دیاریكردوو.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری هەولێر: گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكاندا بەردەوام دەبن

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەكاربوو، لای خۆیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكاندا بەردەوام دەبن.

سۆفی ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبن بە چاودێری ئەنجومەنی وەزیران.

ناوبراو ئەو گۆڕانكارییانەی بە سرووشتی زانی و ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە زۆرینەی پۆستەكاندا دەكرێن.

لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە بەشێك لە پۆستەكانی پارێزگای هەولێردا كراوە، لەنێویاندا پارێزگاری هەولێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان