ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خزعەلی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلل حەق ڕایگەیاند، عیراق توانای بەرگری لە خۆی هەیە و هەر لایەنێك هێرشی بكاتەسەر هێرشی دەكەنەسەر.

خز عەلی لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەڵامی ئەوانیش بۆ هێرشەكانی ئیسرائیل هەر ئەوەیە كە لە ڕاگەیەندراوەكەی حەشدی شەعبیشدا بڵاوكراوەتەوە و لە هیچ لایەن و وڵاتێكی قبوڵناكەن هێرشبكەنەسەر عیراق.

دوێنێ‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، وەڵامی هەر هێرشێك دەدەنەوە بكرێتەسەر عیراق.

خز عەلی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمریكا و ئیسرائیل لە پشت هێرشەكانی سەر بنكەكانی حەشدی شەعبییەوەن و ئەوەش پێشێلكردنی ئاسایشی عیراقە، چونكە ئەمریكا ئاسمانی عیراق بەكاردەهێنێت.

عێراق

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق: بەنیازنین كۆتایی بە خۆپیشاندان بهێنین

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە بەنبازبن كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن لە وڵاتدا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی عیراقی (واع) لە زاری لیوا ڕوكن عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە بڵاویكردەوە، “بەنیازنین كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنین، چونكە خۆپیشاندان مافێكە لەلایەن دەستوور و یاساوە زامن كراوە”.

بە وتەی لیوا ڕوكن عەبدولكەریم خەڵەف، “هێزە ئەمنییەكان نیازیان نییە لە دوای دەنگدانی پەڕلەمان لەسەر كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن”.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی 2019وە خۆپیشاندانی فراوان بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و بنبڕكردنی گەندەڵی و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ لاوان دەكەن، لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی 2019 عادل عەبدولمەهدی لەژێر گوشاری خۆپیشاندەراندا دەستیلەكاركێشایەوە و لە سەرەتای ئەم مانگەشدا محەمەد تۆفیق عەللاوی لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەر ڕاسپێردرا، كە زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە تابلۆ ڕەشەكان قەدەغە دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سەر بە حكومەتی فیدڕاڵ، بڕیار دەدات هاتووچۆكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی پشكنینی كاتی “تابلۆ ڕەشەكان”ن، لە هەموو پارێزگاكاندا قەدەغە بكات، داواش لە خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات، سەردانی شوێنەكانی تۆماركردن بكەن بۆ تەواوكردنی مامەڵەی ئۆتۆمبێلەكانیان.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “بەهەموو شێوەیەك، هاتووچۆكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی پشكنینی كاتی (تابلۆی ڕەش)ن لە هەموو عیراقدا قەدەغە دەكرێت و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەشدا دەگیرێت، كە سەرپێچی دەكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عیراقدا هاتووە، “پێویستە خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی كاتیین، سەردانی شوێنەكانی تۆماركردن بكەن، بۆ تەواوكردنی مامەڵەی ئۆتۆمبێلەكانیان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

16 ناو بۆ بەردەم پەڕلەمان ئامادەكراون
چەند وەزارەتێكی حكومەتەكەی عەللاوی بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، 16 ناوی كابینەكەی عەللاوی ئامادەن، تا لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت، ئاماژە بە مانەوەی چەند وەزارتێكیش دەكات كە “بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن”.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ڕاگەیاندووە، “16 ناو ئامادەكراون تا لەلایەن پەڕلەمانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت، كە زۆربەیان ئەو ڕوخسارانەن، كە پێشتر پۆستی سەركردایەتییان نەبووە، هەندێكیشیان باڵیۆزی پێشوو و پەڕلەمانتار و مامۆستای زانكۆن”.

سەرچاوەكە دەڵێت: “یەكلایی كردنەوەی ئەو ناوانەی بۆ وەزارەتەكانی تر ڕادەسپێردرێن، بەهۆی ناكۆكییەكان لەگەڵ هێزە كوردی و سوننەكان دوادەخرێن. ڕەنگە ئەوانی تر لە دواییدا دەستنیشان بكرێن، پاش ئەوەی لەگەڵ فراكسیۆنەكاندا ڕێككەوتنیان لەسەر دەكرێت، بۆیە ئەو وەزارەتانە لەو ماوەیەدا بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن”.

سەرچاوەكە پێشبینی كردووە، هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانیش لەنێوان ئەو وەزارەتانەدابن، كە لە حكومەتەكەی عەللاویدا بە وەكالەت بەڕێوەببرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان