ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە گەرمیان گەنجێك خنكا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ئاوی باڵەجۆدا لە سنوری قەزای خانەقین گەنجێك خنكاوە.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە گوندی “باریكە”ی سەر بە شارۆچكەی خانەقین كەسێك بە ناوی” كەریم قادر” لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە.

ئەو گەنجە تەمەنی 15 ساڵە و دوای ڕووداوەكەش تیمەكانی فریاكەوتن و كەسوكاری گەنجەكە تاوەكو ئێستاش بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێن، بەڵام هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

کوردستان

قائیمقامی هەولێر دەمامك و دەستكێش بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بە مەبەستی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، قائیمقامی هەولێر دەمامك و دەستكێش بەسەر هاووڵاتیان و دووكاندارەكاندا دابەش دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 31ی ئایاری 2020، بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان و خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەسەر ڕاسپاردەی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە نزیك بینای قائیمقامیەت بۆ نێو بازاڕی سەنتەری شار دەستی كرد بە دابەشكردنی دەمامك و دەستكێش بەسەر ھاووڵاتییان.

ماوەی چەند ڕۆژێكی لە هەرێمی كوردستان حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوویان لەزیادبوون كردووە و بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدەن لەسەر پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ كەرەنتینەی گشتی و قەدەغەی هاتووچۆ دەرنەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“لە سلێمانی 30 كەس تووشی نیشانەی قورسی كۆرۆنا بوون”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لەبارەی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و دەشڵێت: “دۆخی تەندروستی نەخۆشێك ناجێگیرە”.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە.

د. یاد نەقشبەندی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و دەشڵێت: “تكایە پابەندبن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی ژمارەیەكی زۆری تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و دوێنێ‌-ش كوڕێكی گەنجی تەمەن 37 ساڵ بەو نەخۆشییە گیانی لەدەستدا و وەك بەرپرسانی تەندروستی-ش دەڵێن: “دۆۆخەكە مەترسیدارە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا لە هەولێر دەستپێدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگای هەولێر بڕیاری دا لە هەفتەی داهاتووەوە دەستبكاتەوە بە بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا.

ئەمڕۆ یەك شەممە بە سەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار و حوسێن حەمەد بەرێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا كە لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە دەستبكرێتەوە بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی پۆلەکانی بارزگانی گەورە و پیشەسازی و کشتوکاڵی.

پارێزگای هەولێر داوای لە هاوبەشانی ئەو پۆلانە كرد کە هەر جۆرە سەرپێچییەکیان لەسەر پێوەری کارەبا و تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامداوە، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بەمەستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان