ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. حەوت كەس خۆیان كوشت


خەڵك –بەشی هەواڵ

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكەم حەوت هاووڵاتیی لە شارەكانی كوردستان بە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە دوو برای ئیلامی بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی هەوڵی خۆكوشتنیان داوە و كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

یەكێك لەو دوو برایە بە خواردنی حەبی برینج و ئەوی دیكەیان لە ڕێگەی بڕینی شادەماری خۆی كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەكی خەڵكی ورمێ بە ناوی “نورەدین میكاییلی” خەڵكی ناوچەی سۆما و برادۆست بە هۆكاری ناڕوون لە ڕێگەی خنكان بە دووكەڵی ئۆتۆمبێل كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە ڕێكەوتی ٢٨ی گەلاوێژ دوو گەنجی خەڵكی مەریوان و ئیلام بە ناوەكانی پەیام بەسامی و ئەمیر ئیسماعیلی بە هۆی كێشەی بنەماڵەیی و هەژاری لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژی یەكشەممە ساڵانی خەڵكی سەردەشت بە ناوی ئاراس مەولوودی بە هۆی كێشەی بنەماڵەییەوە بە چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەمان ڕۆژ لاوێكی خەڵكی مێهران بە ناوی مەجید كەرەمی بە هۆی كێشەی ئابووری لە ڕێگای خواردنی حەبی برینج كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ریکلام

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چكابووەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبووەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری بە تەواوی كابووەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

ڕوونیشیكردەوە كە ژمارەی ئەوانەی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە گەیشتە شەش كەس.

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین کە ( ١ ) یەکێکیتر لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو.

کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( ٦ ) شەش نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتییان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣٠ مارسی ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تۆماركردنی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
نەخۆشخانەی پێنجوێن وەڵامی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی دەداتەوە سەبارەت بە تۆماكرنی حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شارۆچكەكە.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند و ڕوونیشیكردەوە كە یەكێك لە تووشبووەكان لە پێنجوێن بووە.

لە بەرامبەریشدا نەخۆشخانەی پێنجوێن ڕایگەیاند ئەو تووشبووە دوای گەڕانەویە لە ئێران گوازراوەتەوە بۆ كەرەنتینەی سلێمانی و بە هیچ شێوەیەك داخڵی پێنجوێن نەبووە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێنی خۆشەویست….
دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی بەڕێز وەزیری تەندرووستی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاووڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی.

پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی…دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە…وە بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبوەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوە.

بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی تووش بوو تۆمار نەکراوە.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكرد.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانكران، كە هەشت ئافرەت و شەش پیاون.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونیشیكردووەتەوە، پێنج لە تووشبووان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیتەك پێشتر گەشتیان كردووە، هەروەها حەوت لە تووشبووان لە دەربەندیخان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، هەروەك دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نییە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان