ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمریكا وەڵامی ڕاگەیەندراوێكی حەشدی شەعبی دەداتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی تۆمەتەكانی حەشدی شەعبی دەداتەوە و ئاشكرایدەكات، ئێمە لەسەر خواستی حكومەتی عیراقی لەم وڵاتەین.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاویكردەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زانیاری هەیە ئەمەریكا تەنها لەمساڵدا 4 فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئیسڕائیلیان لە ڕێگای وڵاتی ئازەربایجانەوە هێناوەت عیراقەوە، تاكو لە نێو فڕۆكەكانی هێزی ئەمەریكا كاربكەن بۆ چاودێریكردنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی و كۆكردنەوەی زانیاری سەبارەت بە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی ئەو هێزانە.

لای خۆشییەوە بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا تۆمەتەكانی حەشدی شەعبی ڕەتكردەوە و بە كەناڵی حوڕەی ڕاگەیاند، ئەمەریكا ڕێز لە سەروەری عیراق دەگرێت و بوونی ئەمەریكا لەو وڵاتە لەسەر بانگهێشتی حكومەتی عیراقە و بەپـێی یاسا و ڕێساكانێتی.

وتیشی”پێویستە لە بری ئەمەریكا پـرسیار لە حكومەتی عیراق بكرێت سەبارەت بەو زانیاریـیانەی لە بەیاننامەكەی حەشدی شەعبیدا هاتوون”.

حەشدی شەعبی لەدوای سەرهەڵدانی داعش لەلایەن عیراق و بە فەرمانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەی عیراق عەلی سیستانی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش دروست كرا، دواتر عادل عەبدولمەهدی ئەو هێزانەی خستە ڕیزی سوپای عیراقەوە، بەڵام بەهۆی فشارەكانی ئەمریكا، ناوبراو لە بڕیارەكەی پاشگەز بووەوە.

عێراق

بۆ كۆرۆنایە
سیستانی: پێویستە دامەزراوە تەندروستییەكان خۆیان ئامادەبكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە عیراق، بەپێویستی دەزانێت دامەزراوە تەندروستییەكان خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە بكەن، دوای ئەوەی توشبوون بەو ڤایرۆسە لە ئێرانی دراوسێی عیراق تۆماركرا.

شێخ ئەحمەد سافی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە وتاری نوێژی هەینی لە شاری كەربەلا ڕایگەیاند”پێویستە دامەزراوە تەندروستییەكان چارەسەریی ڕیشەیی و ڕاستەقینە دابنێن و كێشەكە دیاریی بكەن، پێویستە ئامادەكارییەكان لەئاستی ئەو مەترسییەدابن”.

بە وتەی ئەحمەد سافی”خۆپاراستن لە چارەسەركردن باشترە، بۆیە دەبێت ئاگاداربین و لایەنەكانیش لەئاستی بەرپرسیارێتیدابن و وڵات و بەندەی خودا لەو مەترسییە بەدووربگرن”.

بەپێی وێستگەی (ئێران ئینتەر ناشیوناڵ) 11 كەس بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی فەرمی وڵاتەكە ئاماژە بە گیانلەدەستدانی تەنیا دوو كەس دەكەن بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسەكە.

لەدوای دەركەوتنی نەخۆشییەكە لە ئێران، عیراق چەند ڕێوشوێنێكی گرتەبەر، لەوانە ڕێگرتن لە هاتنەناوەوەی ئێرانییەكان بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە هەردوو فڕۆكەخانەی بەغدا و نەجەف بۆ ئێران تا وادەیەكی نادیار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كابینە وەزارییەكەی دەخاتەڕوو
عەللاوی داوای كۆبوونەوەی ئەندامانی پەرلەمان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی نزیك لە محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو ڕایدەگەیەنێت، عەللاوی داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كردووە بۆ كۆبوونەوە، تا سیڤی وەزیرەكانی كابینەكەی تێدا بخاتەڕوو.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەكی نزیك لە محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بە ميدياكانى عيراقى ڕایگەیاند”عەللاوی داوای لە هەموو ئەندامانی پەرلەمان كردووە، لە كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ ئامادەبن لە كۆشكی حكومی”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ئەو داوایەی عەللاوی، بۆ خستنەڕووی سیڤی وەزيرەكانی كابینەكەی و كارنامەی حكومەتەكەیەتی”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، چوار شەممەی ڕابردوو، داوای لە پەرلەمان كردبوو، لە دوو شەممەی داهاتوودا دانیشتنێكی نائاسایی بۆ دەنگدان و متمانە بەخشین بە حكومەتی ڕاگوزەر، سازبكات.

لە 1ی شوباتی 2020، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، محەمەد تۆفیق عەللاوی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەریی كە ئامادەسازیی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێڕای داخستنی مەرزەكان
بەرپرسێكی ئێرانی: چالاكییە بازرگانییەكان لەگەڵ عیراقدا بەردەەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی تاتار حاكمی شاری قەسری شیرین لە خۆرئاوای ئێران ڕایدەگەیەنێت، چالاكییە بازرگانییەكان بە هاوردە و هەناردەكردنی كاڵا و كەلوپەل لەگەڵ عیراق لە هەردوو مەرزی مونزریە و مەندەلییەوە بەردەوامن.

تاتار بە ئاژانسی (ئێرنا)ی ئێرانی ڕاگەیاندووە”پەڕینەوەی گەشتیاران تا بڵاوەپێكردنی تەواوەتی تیمە پزیشكییەكان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپاراتن لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕاگیراوە”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە دەڵێت”ڕۆژانە نزیكەی دوو هەزار بارهەڵگر لە هەردوو مەرزی سنورییەوە بەرەو عیراق كاڵا و شتومەك دەگوازنەوە”.

پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی بۆ ئێران ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچە ئێران.

هەر لەو چوارچێوەیەدا یاسین تاهیر یاسری وەزیری گواستنەوەی عیراق، بڕیارێكی پێشووی وەزارەتەكەی بۆ پێدانی ڤیزەی ڕاستەوخۆ بە ئێرانییەكان لە مەرزە سنورییەكاندا، ڕاگرت.

بەر لەوەش وەزارەتی تەندروستی عیراق، چوار پێشنیاری كردبوو سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ كۆرۆنا كە یەكێكیان ڕێگرتن بوو لە هاتنەناوەوەی ئێرانییەكان بۆ نێو عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان