ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بێگەرد تاڵەبانی: لە ڕابردوودا گرنگی پێویست بە كەرتی كشتوكاڵ نەدراوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەخت دەكاتەوە لەسەر داڕشتنی پلانێك بەگوێرەی توانای بەردەست كە قابیلی جێبەجێكردنی كرداریی بێت لەخزمەت هەرچی زیاتر گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و كردنی بەپایەیەكی سەرەكی ئابووری هەرێمی كوردستان.

بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ، ئەمڕۆ ئەمڕۆ 21/8/2019 لە شاری هەولێر، زنجیرە وۆركشۆپەكانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكانی هەرێم تایبەت بەداڕشتنی پلانی ستراتیژی وەزارەتی كشتوكاڵ دەستی بەكارەكانی كرد و لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە پارێزگاكانی تریش وۆركشۆپی هاوشێوە و هاوئامانج بەڕێوەدەچێت.

لە میانی وتاری كردنەوەی وۆرك شۆپەكەدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند: كوردستان لە بنچینەدا وڵاتێكی كشتوكاڵییە و بەسەبەتەی خۆراكی ناوچەكە دادەنرێت، چونكە وڵاتی ئێمە هەموو بنەما سەرەكییەكانی كۆمەڵگای كشتوكاڵی تێدا فەراهەمە، بەڵام لە ڕابردوودا گرنگی پێویست بەو كەرتە نەدراوە، تا ببێتە یارمەتیدەرێكی سەرەكی گەشەی ئابووری هەرێمەكە و بەخۆشحاڵییەوە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم نیازێكی جددی هەیە بۆ گرنگیدانی پێویست بەو كەرتە، ئەمەش بەروِونی هەم لە كارنامەی حكومەتی هەرێمدا، ئێمەش لە وەزارەتی كشتوكاڵ هەموو تواناكان دەخەینە گەڕ بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە كە گرنگی و گەشەپێدانە بەكەرتی كشتوكاڵ.

بێگەرد تاڵەبانی وتیشی، ئەم وۆرك شۆپانە سەرەتا و دەستپێكە بۆ داڕشتنی پلانێكی تۆكمە و هەمەلایەن بۆ چوارساڵی داهاتووی كار و ئەركی وەزارەتی كشتوكاڵ لە پێناو ئامانجە گەورەكە كە بریتییە لەوەی كشتوكاڵ لەپاڵ نەوتدا ببێتە پایەیەكی سەرەكی ژێرخانی ئابووری كوردستان.

ئابوری

پەیوەندی بە كۆبوونەوەی ئۆپیكەوە هەیە
نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
لەدوای دەستپێكردنی كۆنگرەی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك)، نرخی نەوتی خاوی برنت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

بەپێی ئاژانسی (رۆیتەرز)”نرخی نەوتی خاوی برنت، بەبڕی 3 دۆلار بۆ بەرمیلێك لەدوای دەستپێكردنی كۆنگرەی ئۆپیك و وڵاتانی تری هەناردەكاری نەوت، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد”.

هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە، دان برۆیڵیت وەزیری وزەی ئەمریكایی ڕایگەیاند”پێیوایە وڵاتانی ئۆپیك و هەناردەكارانی تری نەوت، بەئاسانی دەتوانن ڕۆژانە دە ملیۆن بەرمیل نەوت كەمتر بەرهەمبهێنن، بۆیە گەشبینە بەرانبەر بەوەی كە ڕوسیا و سعودیە ناكۆكییەكانی نێوانیان چارەسەر دەكەن”.

بەپێی دوایین پەرەسەندنیش لەو باریەوە، لەپاش ڕێكەوتنی سعودیە و ڕوسیا لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕێژەی 10% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و لەكاتژمێر 17:33 بە كاتی مۆسكۆ، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت گەیشتە 36.24 دۆلار، نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی بە هەمان شێوە بەڕێژەی 13% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 28.36 دۆلار.

لەم ماوەیەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆری ڕێژەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی بەزۆرێك لەو وڵاتانە گەیاند كە بەشێوەیەكی سەرەكی ئابورییەكانیان بە پشت هەناردەكردنی نەوت دەبەستێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی هەرێم؛ ئەژمێرەی كەسی بۆ سەرجەم مووچەخۆران پەیڕەو دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم چوارەم كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجامدا و بڕیاردرا لەسەر پەیڕەوكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم كردنەوەی ئەژمێرەیەكی كەسی بۆ سەرجەم مووچەخۆران.

وەزارەتی دارایی وئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی نیسنای 2020 بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەكانی، ئەنجومەنی وەزارەتی دارایی وئابوری بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبونەوەی ژمارە (٤)ی ئاسایی خۆی بە شێوازی ئۆنلاین ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، وەزیری دارایی وئابوری دەستخۆشی لە ستافی وەزارەتی دارایی وئابوری كرد، كە هاوشانی براو خوشكەكانیان لە وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوخۆ و پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایش، كە بەردەوام بوون لە دەوامكردن و راییكردنی كارەكانی وەزارەت بە باشتریین شێوە، هەروەها باسی لەناوەرۆكی یەكەم كۆبونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە ئەنجومەنی وەزیران كرد، كە دوای پەسەنكردنی پەیرەوی یاسای چاكسازی ئەنجامدرا.

ڕاشیگەیاندووە، لەژێر رۆشنایی راسپاردەكانی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزیری دارایی و ئابوری بریاریدا لەسەر:
١- كاراكردنی سندوقی خانەنشینی لەهەرێمی كوردستاندا و كردنەوەی ئەژمێرەیەكی تایبەتی بانكی بۆ ئەو سندوقە.
٢- بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی راسپێردرا لەسەر ئامادەكردنی پەیكەری نوێی بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، كە دەبێتە تاكە بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینان لەهەرێمدا، بەشێوەیەك گشت خانەنشینانی (شارستانی، سەربازی، هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، یەكە رێكنەخراوەكانی هێزەكانی پێشمەرگە) لەخۆدەگرێت.
٣- بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری راسپارد بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پیشمەرگە، بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بگرنە بەر بەمەبەستی یەكخستن و رێكخستنی یەكەكانی ژمێریاری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.
٤- بڕیاردرا لەسەر پەیڕەوكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم كردنەوەی ئەژمێرەیەكی كەسی بۆ سەرجەم موچەخۆران.
٥- ئامادەكردنی رێكارە یاسایی و كارگێرییەكان، بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانیەكان.
٦- بڕیاردرا لەسەر هەماهەنگی تەواو لەنێوان لیژنەی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لە پێناو جێبەجێكردنی خێرای یاساكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی كشتوكاڵ؛ بەم نزیكانە دەست بە هەڵمەتی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی زیاتر لە 400 ملیۆن دیناری بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن تەرخانكراوە ، سەرجەم بەڕێوەبەراتییەكان پێویستە لەكاتی پێویستدا دەست بە هەڵمەتەكە بكەن.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە ، ئاگادارین كە لەچەند ناوچەیەك سن و لە بەشێكی دیكە كولە هەیە ، بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵمەتی قەڵاچۆكردنیان دەست پێدەكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن ، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كشتوكاڵ و ئاگاداریش كراونەتەوە، كە لەكاتی پێویست دەست بە هەڵمەتەكە بكەن.

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
بەپێی نوسراوی ژمارە 24 لە7/4/2020، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕی (407000000)چوار سەد و حەوت ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی كولە.
ئەم بڕە پارەیە بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكان و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕە پارەیەكەیان بۆ تەرخانكراوە و ئاگاداریش كراونەتەوە كە لەكاتی پێویست دەست بە هەڵمەتەكە بكەن.
جوتیارانی بەڕێز، ئاگادارین كەلەچەند ناوچەیەك سن هەیە و بەشێكی تر كولە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو هەڵمەتی قەڵاچۆكردنیان دەست پێدەكات بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییمان.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی تر هەموو رێگایەیەكی گرتۆتەبەر لەپێناو پارێزگاری و برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی لە ئێستادا و بەردەوامیش دەبێت.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
2020/4/9

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان