ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“چارەسەركردنی كەموكوڕیەكان خاوە”
داوای ڕاگرتنی پێوەری میكانیكی ئاوی ماڵان سەرهەڵدەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چاكسازی لە پێوەری میكانیكی ئاو چارەسەركردنی كێشەكەی پڕۆسەیەكی خاوە و هیچ بەرچاو ڕوونیەكمان لە سەری نیە، دەشڵێت: “سوورین لەسەر ئەوەی پڕۆسەكە كەموكورتی زۆری تێدایە و لەگەڵی نین”.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بڕیارە سبەینێ‌ لە هۆتێل تایتانیك لەلایەن ڕێكخراوی (كوردستان بۆ هەمووان)ەوە سمینارێك لەسەر پرسی پێوەری میكانیكی ئاوی ماڵان بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیەكان ساز بكرێت.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پڕۆسەی چارەسەركردنی كێشە و گلەییەكانی هاووڵاتیان لە پێوەری میكانیكی ئاوی ماڵان زۆر خاو و سست بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، “ئێمە سوورین لەسەرئەوەی ئەو پڕۆسەیە كێشە و گرفتی زۆری تێدایە و دەبێت چارەسەر بكرێت، تا ئەو كاتەی چارەسەرێك بۆ پێوەری میكانیكی ئاوی ماڵان دەدۆزرێتەوە پڕۆسەكە ڕابگیرێت”.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەم نزیكانە جارێكی دیكە بۆ پرسی پێوەری میكانیكی ئاوی ماڵان كۆبوونەیەوەیەك ئەنجام بدات.

هاووڵاتیەك بۆ (خەڵك) وتی، “خۆم بەدیار پێوەرەكەوە دانیشتووم لەكاتی پێش هاتنەوەی ئاودا، كە ماوەیەكی زۆر هەوا دەخوێنێتەوە و ئەوەش بە پارە لەسەر هاووڵاتیان هەژمار دەكرێت”.

وتیشی، “لەكاتی بەستنی پێوەرەكە پارەمان لێ‌ وەرگیراوە، كە نزیكەی 50 هەزار دینار بوو، وتیان دواتر حكومەت بۆتان دەگەڕێنێتەوە و لە پارەی ئاو دایدەشكێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ پارەیەك نەدراوەتەوە بە هاووڵاتیان”.

هاوكات سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەڕلەمانی كوردستان بەهۆی گلەیی و ڕەخنەی هاووڵاتیانەوە لە كوالێتی و نرخەكانی پێوەری میكانیكی ئاوی ماڵان، داوایەكیان داوەتە وەزارەتی شارەوانی، كە تا چارەسەركردنی كێشەكان، پڕۆسەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان ڕابگرن.

لە ماوەی ڕابردوودا لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزارییەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوەكان كۆبووەوە و بڕیاردرا، كە بەستنی پێوەری میكانیكی ئاو تا 1ی ئەیلول درێژ بكرێتەوە و سەرجەم كەموكوڕی پێوەرەكان لە زۆر هەژماركردنی پارە و خوێندنەوەی هەوا لەلایەن پێوەرەكەوە چارەسەر بكرێت، بەڵام خەریكە ماوەكە كۆتایی دێت و هێشتا هاووڵاتیان ناڕەزایی لە چارەسەر نەكردنی كەموكوڕیەكان دەردەبڕن.

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتووگۆكانی ڕێككەوتن بۆ مووچە و بودجەی هەرێم بەردەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان بەغدا و هەرێمی بەردەوامیان هەیە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”ئەگەری ڕێككەوتن زۆرە و شاندەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوام گفتووگۆ دەكەن”.

هەدار بارزانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵی داهاتوو پێشبینی ئەوەی لێدەكرا لە ڕووی داراییەوە قورس بێت، بەڵام بەو جۆرە نییە و بەپێی دەرئەنجامی گفتووگۆكانی هەرێم و بەغدا بێت، ڕێككەوتن دەكرێت.

وتیشی”ئەوەیشی دەربارەی خۆپیشاندانەكان و كاریگەریان لەسەر هەرێم دەوتران ڕاست دەرنەچوون، چونكە ئەوكاتە خۆپیشاندەران دەیانوت ئێمە پێمانباشە بەغداش وەكو هەرێمی كوردستانی لێبكرێت”.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە و گفتووگۆكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ‌ مووچەی مانگی تەموزی ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و چەند ڕۆژێك دواكەوت و تائێستاش تەنها پێشمەرگە، پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابوری و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە.

هەفتەی داهاتوو مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و هەریەك لە خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمریكا داوای ڕێككەوتنی نوێ‌ لە ئێران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پێویستی بە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێیە لەگەڵ ئێران.

(سكای نیوز) لە زاری برایان هۆك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران بڵاویكردەوە، “كار بۆ ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە دەكەین لەگەڵ تاران، كە هەردوو بەرنامە ئەتۆمی و موشەكی و پرسی پشتیوانی لە تیرۆر لەخۆبگرێت”.

بە وتەی هۆك، “دەستدرێژییەكانی ئەم دواییەی سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە، ئابوری جیهانی كردە ئامانج، بۆیە پێویستە پێشێلكارییەكانی ئێران لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەدا ئیدانە بكرێت”.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایگەیاندووە، “پێویستە ئێران دەستبەرداری سیاسەتی گێچەڵكردن ببێت و هەڵسوكەوتی خۆی لەناوچەكەدا بگۆڕێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان