ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لەسەر بیرلێدان 3 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دڵسۆزی و خەمخۆری مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان لەكاتی كوژانەوەی ئاگر لە سنورەكان بەردەوامە لە پێناو پارێزگاریكردن لە سروشت و ژینگەی كوردستان بەو هۆكارە لە پێنجوێن (100) دۆنم پووش و پاوان سووتان و دەشڵێت: ” 3 هاووڵاتی لەسەر بیرلێدان ڕووبەڕی یاسا كرانەوە”.

عەمید هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاگریكی بەرفراوان لە گوندی هەرگێنەی سەر بە شارۆچكەی پێنجوێن كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بەهاوكاری لەگەڵ ڕیكخراوی ملەكەوە و خاڵی باشماخ گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ئاشكراشی كرد، زیانی ئاگرەكە سووتانی (100) دۆنم پووش و پاوان بووە و هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە .

ئاشكراشی كردووە، لە ئەنجامی دەرچوونێكی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزور لە پێناو پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و ڕێگریكردن لەدیاردەی بیرلێدان توانیان (3) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی هەڵكەندنی بیر بوون بە شێوەیەكی نایاسایی و دەستیش گیرا بەسەرجیهازێكی بیرلێداندا .

جەختیشی كردەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

عەمید هێمن پەیامی بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە، “با بەهەموومان ژینگەی و سروشتی كوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەكەنە دەشت و چیاكان و زۆر دڵنیابن لە پاشماوەی ئاگر و پشكۆ لە دوای خۆیان بەجێ نەهێڵن بۆ ئەوەی كارەساتی گەورە ڕوونەدات” .

ژینگە

كەشناسی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 33 پلە و لە دهۆك 36 پلەو لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمانێكی نیمچە هەوری دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە و لە سلێمانی 35 پلەو لە دهۆك 38 پلە و لە كەركوكیش 40 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمانێكی نیمچە هەوری دەبێت و لە شارەكانی هەولێر و دهۆكیش ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەكان لە ئارادایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

دانیشتوانی گوندێك ڕووبەڕووی پۆلیس دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری گاپێڵۆن سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ئەنجامی دەرچوون و كێوماڵكردنی سنووری چالاكییەكانیان بە مەبەستی ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران و كاری نایاسایی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆن لە سنووری گوندی مالومەی سەر بە ناحیەی گاپێڵۆن توانیان ٣ كورەی خەڵوزكردن تێكبدەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی كاریان دەكرد.

ئاشكراشیدەكات، پۆلیس توانی دەستبگرێت بەسەر تراكتۆر و عەرەبانەیەك داری بڕاوە و ٢ مشاری كارەبایی دار بڕینەوە.

ڕاشیدەگەیەنێت، ئەوەی جێگای داخە هەندێك لە هاووڵاتیانی گوندەكە ڕووبەڕووی پۆلیسی دارستان بوونەوە و زەرەرو زیانیان بە ئۆتۆمبێلی مەفرەزەكە گەیاند، دواتر لە لایەن كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی گاپێڵۆنەوە بڵاوەیان پێكراو باردۆخەكە كۆنتڕۆڵ كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 34 پلە و لە دهۆك 37 پلەو لە كەركوكیش 39 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 36 پلە و لە سلێمانی 33 پلەو لە دهۆك 36 پلە و لە كەركوكیش 38 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان