ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەیلا گوڤەن پەیامێك بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوسەرۆكی كەجەدە و پەڕلەمانتاری هەدەپە دوای ئەوەی ڕێگری لێكرا بۆ چالاكی ناڕەزایی بچێتە بەردەم شارەوانی گەورەی ئامەد ڕایگەیاند، “داوا لە كوردان و گەلانی توركیا دەكەم هەموو ڕۆژێك چالاكی و بەرخۆدان بكەن” هاوكات داواشی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد ئیرادەیان یەكبخەن.

پەرلەمانتارانی هەدەپە و هاووڵاتیانی شاری ئامەدی باكووری كوردستان، بە ئامانجی شەرمەزاركردنی قەیومەكانی شارەوانییەكانی ئامەد، وان و مێردین، چالاكی دانیشتنیان لەسەر شەقام ئەنجامدا.

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی (كەجەدە) و ئەندامی پەڕلەمانی توركیا لە پشكی هەدەپە بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، گەلی كورد هەتا ئەمڕۆ هەموو مافەكانی بە بەرخۆدان بەدەستهێناوە و وتیشی، “لەدژی سیاسەتی چەپەڵ دەبێت ڕێككەوتنی نێوان كورد پێشبخرێت”.

جەختیشی كردۆتەوە “هەر شتێك لە لایەن توركیاوە بكرێت موخاتبی كاری ئێمە كوردانن، كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراون و سەپاندنی قەیومەكانیش گورزێكە، بۆیە لە دژی ئەوە ئێمە داوا دەكەین هەموو ڕۆژێك چالاكی و بەرخۆدان بكەن بۆ ئەوەی گەل ڕزگاری بێت”.

لەیلا گوڤەن، داواشی لە كوردان و گەلانی توركیا كرد هەموو ڕۆژێك چالاكی و بەرخۆدان بكەن، هاوكات داواشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد “وەرن ئیرادەمان یەكبخەین”.

کوردستان

شەش كەسی دیكە لە كەركوك تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك تووشبوونی شەش كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك لە ڕاگەیەندراوێكی كورتدا بڵاویكردەوە كە شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنایان لە گەڕەكی شۆڕجە تۆمار كردووە.

ڕوونیشیكردەوە كە تووشبووەكان بەركەوتەی تووشبوویەكی پێشوون.

هەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دوو كەسی دیكە لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون كە ئافرەتێكی تەمەن 30 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 25 ساڵن و ئەوانیش بەركەوتەی تووشبووی دیكە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە هەولێر دوو كەسی دیكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.

ڕووننیشیکردەوە کە یەکێك لە تووشبووەکان ئافرەتێکی تەمەن (30) ساڵ و ئەوەی دیکەشیان پیاوێکی تەمەن (25) ساڵە و هەردووکیان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕێژەى بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەرێم ڕاگەیەنرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕێژەى بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند.

 

دوێنی چوار شەممە لەبەشێکی زۆر لەناوچە جیاوازەکانى هەرێم بەڕێژەى جیاواز باران باری.

 

بەپێی تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕێژەى بارانبارین لەسلێمانى سێ ملیمە، لەهەولێر 0.2 ملیمە، لەدهۆک 0.9 ملیمە،لەهەڵەبجە 1.2 ملیمە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان