ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: شەڕی داهاتووی داعش قورستر دەبێت

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۱ی ئابی ۲۰۱۹ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەڵێنیدا كەوا لەمەشق پێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانان بەتایبەت ئەڵمانیا بەردەوام هاوكاری پێشمەرگەیان كردووە و هاوكاریەكانیشیان بەتایبەت لەڕووی مەشقی سەربازیەوە كاریگەری باشی هەبووە لەسەر تێكشكانی داعش، ڕێگربوون لەوەی كوردستان تووشی زیانی زۆرتر بێت.

دەشڵێت: “كەس ناتوانێت بڵێت داعش نەماوە، بەڵكوو شەڕی داهاتووی داعش قوڕستر دەبێت”.

بەوتەی وەزیری پێشمەرگە، “سەڕەڕای دروستكردنی نەخۆشخانە و دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەلایەن ئەڵمانیاوە، بڕیارە پەیمانگەی زمانەوانی ئینگلیزی و ئەڵمانی لە كوردستان بكەینەوە تاوەكو ئەفسەرەكانمان فیری زمانی ئەڵمانی ببن، لەهەمان كاتدا هاكارمان دەبن لەپلانی ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و پێویستە یەكەی ۷۰ و ۸۰ هاوكاربن”.

سەبارەت بە چاكسازی ڕێككەوتنیان لەگەڵ بەغدا وتی، “هەنگاوەكانیان بەردەوامن و دەبێ بگەینە ئەنجامێكی یەكلاكەرەوە، بەتایبەت لە بەرنامەی تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعش، ئێستاش چەند لێژنەیەك پێكهاتوون بۆ چارەسەری گرفتەكان، ئێمەش چاوەڕوانی هاتنی لێژنەكەی بەغدا دەكەین”.

لای خۆشیەوە ئانگرێ كرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەكۆنفڕانسەكەدا جەختی كردەوە، كەوا لەهەرێمی كوردستان دەمێننەوە و هەوڵ دەدەن پەڕلەمانی وڵاتەكەیان ڕازی بكەین بۆ مانەوەیان و ڕایگەیاند، دەبێت زەمینەی بەهێزبوونەوەی داعش لەناو ببرێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ پێشمەرگە ئامانجی هاوبەشمان هەیە و تیرۆرستان دەشكێنین.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشمەرگە قوربانی زۆریدا، بەڵام تەنها بۆ ئاسایشی خۆتان نەبوو، بەڵكو قوربانیەكانتان بۆ ئەڵمانیا و ئەوروپاش بوو، بۆیە ئێمە هاوكارتان دەبین بۆ بەرزكردنەوەی تواناكان و بەشدار دەبین و هاوكاری هەموو هێزەكانی عیراق و كوردستان دەكەین، لە داهاتووشدا قۆناغەكانی ئەو هاوكارییانەمان بەتایبەت لەمەشقی سەربازی بەردەوام دەبن.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا وتیشی، “بە ووردی چاودێری دۆخی سوریا دەكەین، ئێمە لەگەڵ سەقامگیریداین”.

کوردستان

تەندروستی كۆیە: سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەیە

خەڵك ـ بەشی هەواڵ

لە كۆیە سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەكرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان سەردانی كردنی نەخۆش لەنەخۆشخانەكان، بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەپێناو پاراستن و تەندروستییەكی باش بۆ هەمووان سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی سنوورەكەیان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەكرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات پابەند بن و هاوكاریان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەبارەی ئەو گەشتیارانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە و لە مەرزەكەیان گیریان خواردووە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت هەواڵێكی ناڕاست لە هەندێ ڕاگەیاندنەوە.

وەك هەموولایەك ئاگادارن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتی ئێران دەستبەجێ ڕێنمایی و ڕێكاری تایبەت بە ڕێگری كردن لەداخڵ بوونی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و عیراق بەگشتی گیرایەبەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی لەلایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عیراقی فیدراڵ، دەركراون.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش وەك دەروازەكانی تر دەستبەجێ كەوتە جێ بەجێ كردنی ئەو ڕاسپاردانە لە پێناوسەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیانی خۆمان.

لەو چوارچێوەیەشدا وەك جێ بەجێ كردنی یەكێك لەو خاڵانەی كە بڕیاری لەسەردراوە ئەو هاووڵاتییانەی كە هەڵگری پاسپۆرتی عیراقین و لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە پێویستە بە وردی لەژێر چاودێری و پشكنینەكانی تیمە تەندروستییەكان بن بۆماوەی چواردە ڕۆژ.

هەر بۆیە وەك بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە هاوكاری كردنیان لەڕووی دابین كردنی شوێنی شیاو بۆ پاراستنیان لەسەرما كەمتەرخەمیمان نەكردووە و لەئێستادا باشترین شوێنمان بۆ دابین كردوون و لەچاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ترداین كە شوێنیان لە سلێمانی بۆ دابین كەن و ئێمە پاسیشمان بۆ ئامادەكردوون تا بیانگوازینەوە بۆ شوێنی تایبەت و دیاری كراو بەمەبەستی چاودێری كردنیان لەڕووی تەندروستییەوە.

ئەمەش تەنها لەپێناو بەرژەوەندی ئەو گەشتیارانە بەتایبەتی و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەگشتی.
هەر بۆیە ئێمە بەهەموولایەك ڕادەگەیەنین لەخزمەت تاك بەتاكیان دەبین و ڕێزیش لەوانەیان دەگرین كە ڕەتیان كردووەتەوە خزمەتیان بكەین و ئارەزوومەندانە سەرمایان هەڵبژاردووە ئیدی بەمەبەست بێ یاخود بێ مەبەست.

لەكۆتاییدا داواكارین لەڕاگەیاندكاران و ڕاگەیاندنەكان ئەم حاڵەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە پێویستی بە گەیاندنی پەیام و ڕێنمایی یە تەندروستییەكان هەیە بەڕای گشتی و نەك خۆیان و خەڵكیش بەهەواڵ و زانیاری لاوەكی و ناڕاست سەرقاڵ بكەن.

وێنەكانیش هۆڵی میوانخانەی بەڕێوەبەرایەتیمان و خزمەت كردنیان لەلایەن كارمەندانی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان وەك ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی نەك مننەت.

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باشتر بۆ هەموو لایەك.

اسماعیل علی اغا
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەڵەبجە: سەردانیكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستن وتەندروستیەكی باش بۆهاوڵاتیان سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆ لای نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، لە پێناو پاراستن و تەندروستییەكی باش بۆ هاووڵاتیان سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆلای نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە لەسەرجەم نەخۆشخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات پابەندبن و هاوكار بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و نەخۆشەكاندا.

پێشتریش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان سەردانی كردنی نەخش لەنەخۆشخانەكان، بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان