ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

داهات و خه‌رجیاتیان چه‌ند بووه‌؟ یوڤانتۆس هاوسه‌نگی دارایی ڕاگرتووه‌ و ئیمزاکردنی یه‌ک بۆندیان ماوه‌

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی به‌ جوانترین شێوه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ڕێساکانی یاریی خاوێندا کردووه‌ و ده‌رگای میریکاتۆیان به‌ کراوه‌یی جێهێشتووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی به‌ داتا و ئامار ئاشکرای کردووه‌، له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی یوڤانتۆس فابیۆ پاراتیچی وه‌ک ئه‌ندازیاری ئیمزاکردنی بۆنده‌ داواکراوه‌کان ڕاسپاردووه‌، ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ش به‌ جوانترین شێوه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنه‌ردا کردووه‌ و توانیویه‌تی له‌ ماوه‌ی دوو مانگا هاوسه‌نگی دارایی مسۆگه‌ر بکات.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، ئیداره‌ی بیانکۆنێری له‌ فرۆشی یاریزاناندا بڕی ١٣٠ ملیۆن یورۆی به‌ده‌ستهێناوه‌ و سودی له‌ ته‌واوی له‌ ٨٢.٧ ملیۆن یورۆ وه‌رگرتووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا بڕی ١٧٢ ملیۆنی له‌ کڕینی یاریزاناندا به‌کارخستووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی داهاتوودا (زۆر نزیکه‌) بتوانن ڕوگانی ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕۆما بکه‌ن ئه‌وا تا ٣٠ی ئه‌م مانگه‌ هاوسه‌نگی دارایی به‌ته‌واوی ڕێساکانی یاریی خاوێنه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌که‌ن.

یاریزانه‌ فرۆشراوه‌کان:

  • لیۆناردۆ سپینازۆلا: ٢٩.٥ ملیۆن یورۆ، بڕی ٢٦.٦ ملیۆن سودی به‌ده‌ستهێناوه‌
  • مۆیس کین: ٢٧.٥ ملیۆن یورۆ، سودی ٢٢.٥ ملیۆنی به‌ده‌ستهێناوه‌
  • جواو کانسێلۆ: ٦٥ ملیۆن یورۆ، بڕی ٢٨.٦ ملیۆن سودی به‌ده‌ستهێناوه‌
  • ڕۆجێریۆ: چوار ملیۆن یورۆ، سودی سێ ملیۆنی به‌ده‌ستهێناوه‌
  • لیۆناردۆ مانکوسۆ: چوار ملیۆن یورۆ، سودی دوو ملیۆنی به‌ده‌ستهێناوه‌

یاریزانه‌ کڕدراوه‌کان:

  • ماتیاس دی لێخت: ٨٥ ملیۆن یورۆ
  • دانێلۆ: ٣٧ ملیۆن
  • میری دیمیڕاڵ: ١٨ ملیۆن
  • کریستیان ڕۆمێرۆ: ٣٠ ملیۆن
  • ئه‌دریان ڕابیۆ، جیانلویجی بوفۆن، ئارحن ڕامسی: بێبه‌رامبه‌ر

جیهانی

(ESPN) لیستی باشترین (١٠) ڕاهێنەری جیهانی بڵاوکردەوە، زێدان و ڤاڵڤێردی تێدا نییە !

خەڵک سپۆرت

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ئەمریکی لێکدانەوەی ساڵانەی خۆی بۆ ئاستی ڕاهێنەران لە گشت جیهاندا کردووە و لیستی (١٠) باشترینەکەی بڵاوکردۆتەوە.

تۆڕە ناودارەکەی ئەمریکا وەک پیشەی ساڵانەی خۆی خوێندنەوە بۆ ئاستی ڕاهێنەرانی جیهان کردووە و لیستی باشترین ڕاهێنەرانی دەستنیشان کردووە، بەڵام لەنێو لیستەکەدا زینەدین زێدان و ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرانی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بوونیان نییە.

لە پلەی یەکەمدا یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی هاتووە و چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان کاریگەری ئەوتۆی لەسەر هەڵبژاردنی هەبووە، بەو ڕێژە خاڵەش کە کۆی کردۆتەوە بەتەواوی پێش پیپ گواردیۆلا و ئیریک تین هاگی ڕاهێنەرانی یانەی مانچستەر سیتی و ئەیاک ئەمستەردام کەتووە.

یەکێک لە جیاوازی لیستی باشترین ڕاهێنەرانی (ئی ئێس پی ئێن)دا ئەوەیە، کە جەمال بلمازی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی جەزائیر و پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە پلەی نۆیەمدا ناوی هاتووە و پێش ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆس کەوتووە.

  • یۆرگن کلۆپ (لیڤەرپوڵ)
  • پیپ گواردیۆلا (مانچستەر سیتی)
  • ئیریک تین هاگ (ئەیاکس ئەمستەردام)
  • ماوریسیۆ پۆچتینۆ (پێشووی تۆتنهام)
  • دیێگۆ سیمیۆنی (ئەتلەتیکۆ مەدرید)
  • ماسیمیلیانۆ ئالێگری (پێشووی یوڤانتۆس)
  • کارلۆ ئەنچلۆتی (ناپۆلی)
  • مارسێلۆ گایاردۆ (ڕیڤەرپلەیت)
  • جەمال بلمازی (جەزائیر)
  • ماوریزیۆ ساری (یوڤانتۆس)
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

شێخی قەتەر هەڕەشەی لە نایمار کردووە: ئەمجارە کاردانەوەی توندم دەبێت

خەڵک سپۆرت

پەیوەندیەکانی نێوان سەرۆکایەتی یانەی پاریس سانت جێرمان و نایمار دا سیلڤای بەرازیلی تا ئێستا ئاسایی نەبۆتەوە و داوا لە یاریزانەکە کراوە بە ڕێسا ناوخۆییەکانی پاریسەوە پابەند بێت.

لەوادەی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ یانەی بەرشلۆنە هەولی بێوچانیدا دووبارە نایمار دا سیلڤای بەرازیلی بگەڕێنێتەوە بۆ ڕیزەکانی، بەڵام تەواوی ئۆفەرەکانی جوسێپ ماریا بارتومیۆ و تیمەکەی ئیریک ئەبیدال لەلایەن سەرۆکایەتی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە ڕەتکرانەوە، لەو وادەیەش بەدواوە ئەستێرەکەی سیلیساو بەهۆی پێکانەوە لە زۆرینەی ڕووبەروبوونەوەکاندا بەشداری نەکردووە و لەناوخۆی یانە بووەتە کێشە بۆ ژووری جلگۆڕینەکان.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی “پی ئێس جی”یەوە ئاشکرای کردووە، لەدوای گەڕانەوەی نایمار لە پێکان و بەرزبوونەوەی ئەگەرەکانی بەشداریکردنی لە نیوەی کۆتایی وەرز، ناسڕ خلێفی لەڕێگەی هاوکارەکانیەوە کە پێکهاتوون لە لیۆناردۆ و چەند کەسایەتیەکی تر پەیامی توندی ئاڕاستە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، کە دەبێت بەهەموو شێوەیەک پابەند بێت بەو بۆندەکەی لەگەڵیاندا ئیمزای کردووە، ئەگەر ئەو ئەرکانەش جێبەجێ نەکات کەدەکەونە سەر شانی ئەوا ناچار دەبن لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا بکەن و تا کۆتا وادەی بۆندەکەی کە هاوینی ٢٠٢٢ لەپێکهاتەکە دووربخرێتەوە، بەبێ ئەوەی ڕەوانەی هیچ یانەیەکی تر بکرێت.

نایمار لە هاوینی ٢٠١٧وە ڕیزەکانی بەرشلۆنەی ڕووە و خولی فەرەنسا بەجێهێشت، لەسەرەتاوە هەوڵیدا یانەکە بگەیەنێتە لوتکە، بەڵام دواتر پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیدارەی یانە نوییەکەی بەرەوخراپوون ڕۆیشت و بەتایبەت لەنێوان وەرزی ڕابردوو و ئەم وەرزە لە زۆرینەی یارییەکانی “پی ئێس جی” بەشداری نەکرد، نزیکیش بوو لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا دووبارە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەنجامەکانی “بالۆن دۆر” دزەیان پێکرا: کریستیانۆ یەکەمە و مێسی سێیەم !

خەڵک سپۆرت

چەند سەرچاوەیەکی نەناسراو دزە بە ئەنجامی دەنگدانی ڕۆژنامەوانان دەکەن و دەریانخستووە کە لەم وەرزەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەبێتە خاوەنی خەڵاتی “بالۆن دۆر”.

بڕیارە لە مانگی داهاتوو گۆڤاری “فرانس فوتباڵ” خەڵاتی باشترینەکانی جیهان بەسەر براوەکاندا دابەش بکات، گرنگترین خەڵاتیش تۆپی ئاڵتونیە ” بالۆن دۆر” و سەرچاوەکان پێیان وایە، ململانێکە هاوشێوەی خەڵاتی “زە بێست”ی تایبەت بە یەکێتی تۆپی پێی جیهان دەبێت و کریستیانۆ و مێسی ڕکابەری سەرەکی خەڵاتەکە دەبن.

چەند سەرچاوەیەکی نەناسراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە وێنە و بەڵگەیان لەسەر خەڵاتەکە بڵاوکردۆتەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت دەزگای کۆکردنەوەی دەنگەکانی سەر بە گۆڤاری “فرانس فوتباڵ” جەردی تەواوی دەنگی ڕۆژنامەوانانی لە گشت جیهانەوە کردووە و کریستیانۆی ئەفسانەی زیندوی پورتوگالی براوەی دەنگی ڕۆژنامەوانانە بە کۆکردنەوەی ٥٧٨ دەنگ، هەروەها ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ دەکەوێتە پلەی دووەمەوە و مێسی لە پلەی سێیەمدا ناوی هاتووە.

پلەکانی چوارەم تا دەیەمیش یەک لەدوای یەک بۆ یاریزانان: سادیۆ مانێ، موحەمەد سەڵاح، بێرناردۆ سیلڤا، ئالیسۆن بیکەر، ڕەحیم ستێرلینگ، هیۆنگ مین سۆن، فرانکی دی یۆنگ بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان