ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ناوچەیەكی كوردستان بەرزترین پلەی گەرمای تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم ڕاپۆرتێك لەسەر بەرزترین پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاودەكاتەوە و تێیدا دەردەكەوێت، كە لە شارۆچكەی خانەقین پلەی گەرما گەیشتۆتە 49 پلەی سەدی و لە حاجی ئۆمەرانیش بە پێچەوانەوە نزیمترین پلەی گەرما تۆماركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاپۆرتەكەدا ڕوونی كردۆتەوە،ئەمڕۆ چوار شەممە شارۆچكەی خانەقین بەرزترین پلەی گەرمای تۆماركردووە و گەیشتۆتە 49 پلەی‌ سەدی و دوای ئەویش دوزخورماتوو و كەركوك بووە كە 46 پلەی‌ سەدیان‌ تۆماركردوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، پلەی گەرما لە شارەكانی هەولێر 44 پلە و سلێمانی‌ و هەڵەبجە 42 پلە و دهۆك 41 و كەركوك 46 پلەی‌ سەدی‌ بووە.

سەبارەت بە فێنكترین ناوچەی هەرێم، كەشناسی ئاشكرای كردووە، لە حاجی‌ ئۆمەران نزمترینی پلەی گەرما تۆمار كراوە، كە 31 پلەی‌ سەدی‌ بووە.

کوردستان

پۆلیسی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی وتارخوێنی مزگەوتێك ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی مامۆستای ئایینی (یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی) وتارخوێنی مزگەوتێكی كەركوك كە بە كوژراوی لە باڵەخانەیەكی شاری هەولێر دۆزرایەوە ڕوونكردنەوە دەدات.

لە ڕوونكردنەوەكەدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی دەردەكەوێت كە ھیچ شوێنەوارێكی گوللە ولێدان یان ھەر ھۆكارێكی تر بە مامۆستای ئایینی (یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی)یەوە دیار نەبووە و گیانلەدەستدانەكەشی تەنها كەوتنەخوارەوە لە شوێنێكی بەرزەوە بووە و پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوەتەوە و لەهەر پێشهاتێكی لێكۆلینەوەكان ڕوونكردنەوە دەخەنەڕوو.

جێی ئاماژەیە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 21/11/2019 لە شاری هەولێر تەرمی (یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی) پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی لە كەركوك بە كوژراوی لە باڵەخانەیەكدا دۆزرایەوە.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر..

 

روونكردنەوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر

دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن پاسەوانانی شوقەكانی زانیاری بە بوونی تەرمێك لە شوقەكەیان كاتژمێر ١١/٣٠بەیانی رێكەوتی٢٠١٩/١١/٢١ دەستبەجێ تیمی لێكۆلینەوەی بنكەی پۆلیسی خانەقا لەگەل تیمی بەلگەو تاوان گەیشتنە شوێنی رووداو دواتر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا و دوای پشكنین و توێكاری كردنی تەرمەكە دەركەوت كەوا، كەسێك بەناوی (یوسف احمد محمد)موالید١٩٧٨خەلكی كەركوك .

وەبەگوێرەی راپۆرتی پزیشكی دادی دەردەكەوێت كەوا ھیچ شوێنەوارێكی گوله ولێدان یان ھەر ھۆكارێكی تر بە جەستەوەیەوە دیار نەبووە و گیان لەدەستدانەكەشی تەنھا كەوتنە خوارەوە له شوینیكی بەرزەوە بووە، وە پەڕاوی لێكۆلینەوەی بو كراوەتەوە و لەھەر پێشھاتێكی لێكۆلینەوەكان روونكردنەوە دەخەینە روو.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر
٢٠١٩/١١/٢١

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە و دەرمان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەشێك لە پزیشكان و چالاكوانان و ڕۆژنامەوانان و هونەرمەندانی سلێمانی بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاری ماددی و دەرمان بۆ نەخۆشخانەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كەمینێكی یەك هەفتەییان بەناوی (ساڕێژ) ڕاگەیاند.

د.فائق گوڵپی یەكێك لە سەرپەرشتیارانی كەمپینی ساڕێژ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە:”نەخۆشخانەكانی ڕۆژئاوای كوردستان پێویستییەكی زۆریان بە دەرمان و پێداویستی پزیشكی هەیە و داوا لە هاووڵاتیانی باشووری كوردستان دەكەین هەرچی لە توانایاندا هەیە بێنە فریامانەوە بۆ كۆكردنەوەی دەرمان و هاوكاری ماددی بۆ ئەوەی بتوانین دەرمان و پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكەین و بە هاوكاریتان ئەركێكی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی جێبەجێ‌ دەكەن”.

ھەڵمەتی ھاوکاری کۆکردنەوەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ بریندار و نەخۆشەکانی رۆژئاوای کوردستان

Posted by Faeq Golpy on Thursday, November 21, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەزڵوم كۆبانێ‌ بۆ ڕوسیا و ئەمریكا: توركیا هاووڵاتی كۆمەڵكوژ دەكات و دەڵێت تیرۆریستم كوشتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوا لە ڕوسیا و ئەمریكا دەكات ڕێگە لە كوشتنی منداڵی كورد لە لایەن توركیاوە بگرن.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “توركیا خانەوادەیەكی كوردی لە نزیك كۆبانێ لە ڕێگەی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كۆمەڵكوژ كرد و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت (7) تیرۆریست كوژران.

مەزڵوم كۆبانێ ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوسیا و ئەمریكا گەرەنتیكار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە كۆمەڵكوژكردنیان لەلایەن توركیاوە “.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواكاریشە، ڕوسیا و ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكی ئاشكرا بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی لەناوبردن بكەنەوە ولێپێچینەوە لە لێپرسراوانی تاوانی كۆمەڵكوژییەكان بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان