ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر؛ بكوژانی مێردمنداڵەكە دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، ئەو مێرد منداڵەی لە جووت سایدی لاوان كوژرا ، بكوژەكانی دوو هاوڕێی خۆی بوون لە ئێستادا دەستگیركران .

موقەدەم فەرهاد عەزیز سەلیم، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی بنەسڵاوە لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، ئاگاداركراینەوە بەبوونی تەرمێك لە جووت سایدی لاوان، ئێمەش دەستبەجێ چووین بۆ شوێنی ڕووداو دەستكرا بە لێكۆڵینەوە، لە میانەی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كەوا مێردمنداڵێك بەناوی (احمد غدیر جمال)، تەمەن (۱۰) ساڵ كوژراوە .

وتیشی ،” دوای لێكۆڵینەوە ناوبراو لەلایەن دوو هاوڕێی بەناوی (هـ.ا.ر.)، تەمەن (۱٤) ساڵ، (ر.س.م)، تەمەن (۱٦) ساڵ كوژراوە، ئێمەش توانیمان هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بكەین و دانیاننا بە تاوانەكەیان”.

ڕاشیگەیاندوە، دوای كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەر دوو تۆمەتبار ڕەوانەی بەردەم دادوەر كران، بڕیاردرا بەبەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤۰٦) لە یاسای سزادانی عیراقی .

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 هاوڵاتی بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە ٥ هاوڵاتی بریندار بوون.

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەرین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەران لەسەر ڕێگای سەرەكی ڕانیە -دووكان ڕوویدا، كە تیۆتا هایلوكسیك وەڕگەراو و لە ئەنجامدا ٥ هاوڵاتی بریندار بوون.

ئاشكراشیدەكات، ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەویی و خراپی كەشوهەواوە ڕوویداوە.
س.ع

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەحمەد تورك: یەكێتی نەتەوەیی پێویستە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد ڕایگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستییەكە بۆ حیزبە كوردستانییەكان و یەكێتی نەتەوەیی.

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد لەبارەی یەكێتی نەتەوەیی كورد لە میانەی كۆنفرانسی یەكێتی نەتەوەیی خەباتی رێككەوتنی كوردستانی لە باكوری كوردستان ڕایگەیاند، نزیكەی ١١ ساڵە بۆ یەكگرتن و یەكێتی نەتەوەیی هەوڵدەدەن و خەباتیان كردووە.

ناوبراو بۆ ئاژانسی فوڕات دەڵێت “هەندێك جار لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی باشوور كۆدەبینەوە ئێمە هەموو جارێك ڕامانگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستیەكە”.

دەشڵێت “ئێمە دەبینین ماوەیەكە هەندێك پارتی كە سڵاویشیان لەیەكتری نەدەكرد، ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و دانوستان دەكەن و خەبات و كۆنفڕانسی هابەش ئەنجامدەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەهۆی كاری نایاسایی، دوو گازینۆ و بلیارد لە سلێمانی داخران

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار هەژدە ساڵ، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی گازینۆیەك و بلیاردێك دادەخات.

لیژنەی گازینۆ و مەلەوانگەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار تەمەن هەژدە ساڵ و پێشكەشكردنی خواردن وخواردنەوە و ڕێگرینەكردن لە هاتووچۆكردنیان هەردوو گازینۆ و بلیاردی (گەنجان لە گەڕەكی شێخان) و (بلیاردی لاوان لەگەڕەكی كارێزە وشك) دادەخرێن.

ئاشكراشیدەكات، بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان، پێویستە خاوەن شوێنەكانی گازینۆ، بلیارد، كافتریا و نێرگەلەكێشان و یانەی شەوانە ڕێگری لە هاتوچۆكردنی منداڵی نەوجەوان و تەمەن خوار هەژدە ‌ساڵان بكەن و هیچ خواردن و خواردنەوە و نێرگەلەیەكیان پێشكەش نەكەن، بەپێچەوانەوە یاسا سزای بۆ سەرپێچیكاران دیاریكردوو.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان