ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی بایرن چۆن ده‌بێت؟ کۆتینیۆ ده‌بێته‌ دووجای (١٠) و کۆتایی به‌ موله‌ر ده‌هێنێت

خه‌ڵک سپۆرت

فیلیپی کۆتینیۆی به‌رازیلی ئه‌ستێره‌ی نوێی یانه‌ی بایرن میونشن له‌لایه‌ن نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ وه‌ک یاریزانی ژماره‌ (١٠) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و ئه‌وه‌ش چه‌ندین گۆڕانکاری دروست ده‌کات.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ”ی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه‌، له‌سه‌رده‌می لیڤه‌رپوڵدا کۆتینیۆ مایسترۆی هێڵی ناوه‌ند و دروستکه‌ری گۆڵ بووه‌، له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی هه‌وڵیداوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ سود له‌تواناکانی وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌کۆتاییدا ئه‌ستێره‌که‌ی سیلیساو نه‌یتوانیوه‌ که‌لێنی ئینێستا به‌شێوازی که‌ته‌لۆنیه‌کان پڕ بکاته‌وه‌.

له‌دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ بایرن، نوێنه‌رانی یانه‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی نیکۆ کۆڤاچ بڕیاریانداوه‌ وه‌ک (هێرشبه‌ر) یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌که‌ بناسێنن، به‌ڵکو له‌ پێکهاته‌ی نوێی یانه‌ باڤاریه‌که‌دا هاوشێوه‌ی کۆتا پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مریکا (٢٠١٩) سود له‌تواناکانی وه‌رده‌گیرێت، واتا ده‌بێته‌ هێرشبه‌ری ژماره‌ (١٠) و درێسه‌که‌شی به‌هه‌مان شێوه‌ ژماره‌ (١٠) ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و پێگه‌یه‌یه‌ که‌ پێشتر تیتی ڕاهێنه‌ری به‌رازیل پێی به‌خشیوه‌ و تیایدا زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، کۆڤاچ پلانی (٤ – ٢ – ٣ – ١) به‌کارده‌خات و کۆتینیۆ له‌ پێگه‌ی ژماره‌ (١٠)ی هێرشبه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌پشت هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕمه‌وه‌ به‌کارده‌خات، له‌ باڵه‌کانیشه‌وه‌ له‌لایه‌ن گنابری و کومانه‌وه‌ هاوکاری ده‌کرێت،‌ لیڤاندۆڤیسکی وه‌ک هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم له‌ پیش سیانه‌ی هێرشبه‌ریه‌وه‌ یاریی ده‌کات و به‌و شێوه‌یه‌ تۆماس موله‌ری ئه‌ڵمانی گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و له‌پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی به‌ته‌واوی دوورده‌خرێته‌وه‌.

جیهانی

بەفەرمی… بەرشلۆنە بۆندی لەگەڵ مارتن برەیزوایتی دانیمارکی ئیمزا کرد

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی بەرشلۆنە گواستنەوەی مارتن برەیزوایتی دانیمارکی بۆ ڕیزەکانی ئاشکرا کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانییەوە ئاشکراکراون، برەیزوایت لە یانەی لیگانێسەوە بەبڕی (١٨) ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە دەکات، کە ئەوەش نرخی شکاندنی بۆندەکەیەتی.

ماوەی گواستنەوەکە تا هاوینی ٢٠٢٤ بەردەوامی دەبێت و لەو ماوەیەدا هەر یانەیەک خوازیاری دابینکردنی بێت پێویستە نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەش بکات کە بە (٣٠٠) ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

گواستنەوەی برەیزوایتی هێرشبەری دانیمارکی هاوکاتە لەگەڵ پێکانەکانی لویس سوارێز و عوسمان دیمبیلی کە تا کۆتایی وەرز ناتوانن بەشداری هیچ چالاکییەکی وەرزشیی بکەن.

هێرشبەرە نوێیەکەی بارسا لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و هێرشبەری باڵی ڕاست و ناوەندی هێرشبەریی دەتوانێت یاریی بکات، تەمەنی ٢٨ ساڵە و ئەوەش ئەو خەسڵەتانەن کە بەهۆیەوە زۆرینەی ئەنجومەنی ئیدارەی بلاوگرانا ڕەزامەندییان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

لەم وەرزەدا برەیزوایت بەشداری ٢٧ یاریی کردووە بە درێسی یانەی لیگانێسەوە لە خولی ناوخۆ و جامی ئیسپانیا، توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆمار بکات.

برەیزوایت ئەزمونی لە یانەکانی ئیسبێرگ و تولوز و میڵدزبرە و بۆردۆ و لیگانیس بەدەستهێناوە، لە ساڵی ٢٠٠٩وە وەک یاریزانێکی پرۆفیشناڵ دەستی بەیاریکردن کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی ئەوروپی (پێنج شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەڕوبونەوەکانی قۆناغی (٣٢)ی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” دەستپێدەکەن، چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

سپۆرتنیگ لشبۆنە – ئیستانبوڵ باشاک شەهیر (٨:٥٥)

خیتافی – ئەیاکس ئەمستەردام (٨:٥٥)

کۆپنهاگن – سێلتیک (٨:٥٥)

کلوج – سڤیلیە (٨:٥٥)

کلوپ بروج – مانچستەر یونایتد (٨:٥٥)

لودۆگۆریس ڕازگراد – ئینتەرمیلان (٨:٥٥)

ئینتراخت فرانکفۆرت – ڕێدبول سالزبۆرگ (٨:٥٥)

شاختار – بەنفیکا (٨:٥٥)

وڵڤەرهامبتۆن – ئیسپانیۆل (١١:٠٠)

بایەرلیڤەرکوزن – پۆرتۆ (١١:٠٠)

ئەپۆیل نیقۆسیا – بازل (١١:٠٠)

ئۆڵۆمپیاکۆس – ئارسیناڵ (١١:٠٠)

ئالکەمار – لاسک لینز (١١:٠٠)

ڤۆلفسبۆرگ – مالمۆ (١١:٠٠)

ڕۆما – جینت (١١:٠٠)

گلاسگۆ ڕەینجەرز – سپۆرتینگ براگا (١١:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس هاوکێشەی ئیکاردی و جیزوس بە دوو بۆندی گەورە دەگەیەننە ئەنجام

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گرنگی بە ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان دەدات، ئەم هەوڵدانەش یانەی یوڤانتۆسی ناچار کردووە بیر لە کڕینی هێرشبەرێکی تر بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “توتۆ سپۆرت”، ماورۆ ئیکاردی لە یانەی ئینتەرمیلانەوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمانی فەرەنسییەوە کردووە، بەڵام لەو یانەیە بەختەوەر نییە و لە ڕووی خێزانییەوە خۆیی و واندا نارای هاوسەری چەندین کێشەیان بۆ دروست بووە، بۆیە لە کۆتایی وەرزدا ئەگەر زۆرە لەژێر هەر بارودۆخێکدا بێت بگەڕێنەوە بۆ ئیتاڵیا.

سەرچاوەکە دووپاتیکردۆتەوە، ئیکاردی لەڕێگەی واندا نارای هاوسەر و لێپرسراوی کارەکانیەوە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کەوتۆتە سەرهێڵ، بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە ئامادەییان دەربڕیوە بە پێشکەشکردنی یەکێک لە لوکا مۆدریچ یاخود لوکا یوڤیچ دەرگای گواستنەوەکان بەڕووی یانەی ئینتەرمیلاندا بکەنەوە، ئەوانەش ئەو یاریزانانەن کە ماوەی وەرزێکە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر داوایان دەکات.

لەکۆتایی وەرزدا یانەی پاریس سانت جێرمان بە بڕی ٧٠ ملیۆن یورۆ دەتوانێت بۆندی ئیکاردی بۆ هەمیشەیی بگۆڕێت، بەڵام وا دەردەکەویت یاریزانەکە بەو گواستنەوەیە قایل نەبێت.

لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس ناچاربوون لە هەوڵەکانیانەوە بۆ ئیکاردی ڕوو لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی گابریال جیزوسی بەرازیلی هیرشبەری یانەی مانچستەر سیتی بکەن.

جیوزس خەونی بەردەوامبوونە لە سیتی و لەتەمەنی ٢٢ ساڵیدایە، تائێستا ١٦ گۆڵ و نۆ ئەسیستی لە ٣٣ یارییدا تۆمارکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان