ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ گومانی له‌ به‌هره‌ نوێیه‌کانی تێنسی سه‌رزه‌وی هه‌یه‌: ئایا ده‌گه‌نه‌ ئاستی ئێمه‌؟

خه‌ڵک سپۆرت

ڕۆجێ فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی جیهان، پێی وایه‌ ئه‌ستێره‌ لاوه‌ به‌هره‌مه‌نده‌کانی سه‌رده‌می نوێ له‌و ئاسته‌ نین که‌ سیانه‌ی ناوداری بواره‌که‌ له‌پێشوودا پێی گه‌یشتوون (خۆی و نادال و جیۆکۆڤیچ).

ڕۆجێی ئه‌فسانه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌ئاستی لاوان و به‌هره‌مه‌ندانی سه‌رده‌می نوێ کرد و ڕایگه‌یاند :” پێموایه‌ ئێمه‌ بوینه‌ته‌ هۆکاری له‌کارخستنی ده‌ستپێکی چه‌ندین یاریزانی گه‌نجی بواره‌که‌، به‌ڵام دڵنیا نیم ئه‌و لاوانه‌ش له‌ داهاتوودا ده‌گه‌نه‌ ئاستی من و نادال و جیۆکۆڤیچ؟ ڕه‌نگه‌ نه‌توانن، ڕه‌نگیشه‌ به‌هۆی کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی بێشوماری خاڵه‌کانه‌وه‌ بگه‌نه‌ ڕیزبه‌ندی باشترین هه‌شت یان چوار یاریزانی جیهان”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” سه‌باره‌ت به‌ ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کان پێموایه‌ جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌نێو ٣٢ باشترینه‌که‌ی جیهاندا بیت ئه‌وه‌ به‌نسبه‌ت پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌کانه‌وه‌ شتێکی باشه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ١٦ باشترینه‌که‌دا بیت به‌هه‌مان شێوه‌ باشه‌، ئه‌گه‌ر له‌نێو هه‌شت باشترینه‌که‌دا بیت زۆر باشه‌، هه‌ست ده‌که‌م گه‌یشتن به‌ تۆپ ٨ زۆر قورسه‌ و به‌رده‌وامبوون له‌و ئاسته‌دا ماندوبوونی ده‌وێت، گه‌یشتنیش به‌ ئاستی چوار باشترینه‌که‌ی جیهان پێویستی به‌وه‌یه‌‌ بگه‌یته‌ ئاستی باڵا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ بکه‌یت پێویسته‌ نازناوه‌کانی گراند سلام و چه‌ندین خاڵ کۆبکه‌یته‌وه‌”.

شاره‌زایانی بواری تێنسی سه‌رزه‌وی پێیان وایه‌، لێدوانه‌کانی فێدره‌ر په‌یامێکی ڕوونه‌ و تیایدا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، که‌ ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هه‌رگیز ئاستیان وه‌ک سێ کوچکه‌ی بواره‌که‌ نابێت (نادال و جیۆکۆڤیچ و فێدره‌ر)، به‌ڵکو له‌ داهاتووشدا گومان هه‌یه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و ئاسته‌ باڵایه‌.

وەرزشەکانی تر

(بەهۆی کۆمێنتێکەوە) جەنگاوەرێکی (UFC) قەرزی قوماری هاندەرێکی دەداتەوە !

خەڵک سپۆرت

جەنگاوەرێکی بواری (UFC) لەڕێگەی کۆمێنتەوە بە زەرەر و زیانی هاندەرێکی سەرسەختی دەزانێت و بڕیار دەدات تەواوی قەرزەکانی بۆ بداتەوە.

نایت دیاز پاڵەوانی بواری (UFC) لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوە بەرامبەر خۆرخی ماسڤیدال بەهۆی برینداربوونیەوە نازناوی (BMF)ی لە ململانێکانی (UFC244) لەدەستدا، چونکە ناوبژیوانان ڕێگەیان نەدا ڕووبەڕوبونەوەکە تەواو بکات و بردنەوەیان بۆ ڕکابەرە لاوەکەی هەژمار کرد.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە پۆستێکی کرد و سوپاسی هاندەرانی کرد کە هەمیشە پاڵپشتی بوون، بەڵام لەنێو یەکێک لە کۆمێنتەکاندا هاندەرێک بۆی نوسیوە :” پارە و پولی کرێ خانوم بەتەواوی لەسەر بردنەوەی تۆ خەواند، هەموویم دۆڕاند و لەناو ئوتۆمبێلەکەمدا دەخەوم”.

کۆمێنتەکە زۆری پێناچێت لەلایەن نایت دیازی جەنگاوەرەوە وەڵام دەدرێتەوە و لەڕێگەی نامەوە ژمارە و کۆدی کاردی “پەیباڵ” بۆ هاندەرە زەرەرمەندەکە بۆ ڕەوانە دەکات و زیاتر لەو پارەیەی بۆ ڕەوانە دەکاتەوە کە لەسەر یارییەکە خەواندویەتی، دواتر ئەو هاندەرە لەهەمان تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە پۆستی کردووە و دووپاتی کردۆتەوە، جەنگاوەرەکەی (UFC) تەواوی کرێی خانوەکەی بۆ گەڕاندۆتەوە و زیاتر لەو پارەیەشی پێداوە، بۆیە بڕیاریداوە زیادەی پارەی ڕەوانەکراو دووبارە لەسەر یارییەکی تری دیاز بخەوێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

فیلمی دوکۆمێنتاری لەسەر شوماخەر دەردەکرێت و کۆرینا دەڵێت: ئەوەی دەیکەین داواکاری خۆیەتی !

خەڵک سپۆرت

مایکڵ شوماخەر، ئەفسانەی ئوتۆمبێلە خێراکان لە ساڵی ٢٠١٣وە باری تەندروستی تێکچووە و لەو ساتەوە تائێستا خێزانەکەی ڕێگەیان بە میدیاکان نەداوە هیچ زانیارییەک وەربگرن، هاوسەرەکەشی دەڵێت: ئەوەی دەیکەین وەسیەتی خۆیەتی.

کۆرینا شوماخەر هاوسەری مایکڵ شوماخەر ئەفسانەی “فۆرمولا ١” چاوپێکەوتنێک لەگەڵ “مێرسیدس ماگەزین” ئەنجام دەدات و سەبارەت بە دابینکردنی سیکیوریتی بەهێز و شاردنەوەی هەواڵی تەندروستی مێردە ئەفسانەکەی لە میدیا و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان، لەوەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت :” دەبێت ئێوە دڵنیابن لەوەی شوماخەر لەنێو دەستێکی متمانە پێکراودایە و هەموو شتێک دەکەین بۆ یارمەتیدانی”.

هەروەها دەڵێت :” ئێمە تەنها داواکاریی خۆی جێبەجێ دەکەین، چونکە ئەو هەمیشە لەژیانی ئاسایی خۆیدا ڕێگەی بە بڵاوبونەوەی بارودۆخی تەندروستی خێزانەکەی نەدەدا، لەژیانی تایبەتیماندا هەموو شتێکی بۆ کردم، هەرگیز لەبیری ناکەم من کێم و چەندە بەخشندە بوو لەگەڵمدا، ئەوە هاوسەری منە”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کۆرینا بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لە مانگی دیسێمبەردا فیلمێکی دوکۆمێنتاری لەسەر ژیانی “شومی” ئەفسانە بڵاوبکرێتەوە، کە پەیوەندیدار دەبێت بەو ڕووداوەی بەهۆی خلیسکانی سەر بەفر لە چیای ئەلب توشی هات تا ئێستا، لەم ڕێگەیەوە کۆرینای هاوسەری و خێزانەکەی دەیانەوێت زانیاری گشتی بە میدیاکان بدەن بۆ ئەوەی چیتر لەلایەن وێنەگران و ڕۆژنامەوانانەوە هەراسان نەکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

نادال لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکانی تێنسی سەرزەوی گرتەوە !

خەڵک سپۆرت

ڕافائێل نادال ئەستێرەی ناوداری ئیسپانیا، توانی لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکانی بواری تێنسی سەرزەوی بگرێتەوە و پێش نۆڤاک جیۆکۆڤیچی ڕکابەری سڕبی بکەوێت.

بەپێی ڕیزبەندی نوێی لیژنەی نێودەوڵەتی تێنسی سەرزەوی، ڕافائێل نادالی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی نۆ هەزار و ٥٨٥ خاڵ دەچێتە خانەی یەکەمی ڕیزبەندی یاریزانانەوە، هەروەها نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی سەرباری بردنەوەی نازناوی پاریس، بەڵام پلەیەک هاتۆتە خوارەوە و خانەی دووەمی گرتووە.

ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسری دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە، لەکاتێکدا دانێل میدڤیدێڤی ڕوسی توانیویەتی لەپلەی چوارەمدا پارێزگاری لە پێگەی خۆی بکات و پێش هەریەک لە دۆمینیک تیمی نەمساوی و ستیفانۆس سیتسیباسی یۆنانی کەوتووە.

لەپلەکانی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمیشدا ناوەکانی ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی و ماتیۆ پیرتینی ئیتاڵی و ڕۆبێرتۆ باوتیستای ئیسپانی هاتوون، هەروەها گایل مۆنفێسی فەرەنسی پلەیەک سەرکەوتووە و گەڕاوەتەوە پلەی دەیەم، واتا لەم ڕیزبەندییە نوێیەدا ناوی گەڕاوەتەوە نێو (باشترین دە یاریزانی تێنسی سەرزەوی).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان