ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌کاری بۆ “بۆمبه‌ گه‌وره‌که‌” ده‌کات و هه‌ینی داهاتوو ڕاستیه‌کان ئاشکرا ده‌بن !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌کاندا ئاماده‌کاری بۆ گواستنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ و هه‌ژێنه‌ر ده‌کات و زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌کان پێیان وایه‌ که‌یسی نایمار یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه‌.

پۆرتاڵی “دیاریۆ گۆڵ”ی ئیسپانی بڵاویکردۆته‌وه‌، ئیداره‌ی یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی، به‌ڵام یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ تائێستا چه‌ندین ئۆفه‌ری پێشکه‌ش کردووه‌ و سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن ناسڕ خلێفی خاوه‌نی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ ڕه‌تکراونه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش یانه‌ی ناوبراو له‌ڕووی داراییه‌وه‌ هیچ چاره‌یه‌کیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ ته‌نها گواستنه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی خواستن و ئاڵوگۆڕ نه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌نسبه‌ت قه‌ته‌ریه‌کانی پاریسه‌وه‌ ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ نوسیویه‌تی، فلۆرنتینۆ پێریزی سه‌رۆکی مێره‌نگی و هاوکارانی بێده‌نگن و پێده‌نگیشیان به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌یه‌، به‌ڵکو خۆیان ئاماده‌کردووه‌ له‌کۆتا ساته‌کاندا بۆمبێکی گه‌وره‌ بته‌قێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خلێفی وپاریس سانت جێرمان ڕێکه‌وتن بکه‌ن، مه‌سه‌له‌که‌شیان به‌ (کات)وه‌ به‌ستۆته‌وه‌.

ئۆفه‌ری ئاماده‌کراوی یانه‌ی شاهانه‌ بریتی ده‌بێت له‌ پێشکه‌شکردنی بڕی ٢٢٠ ملیۆن یورۆ له‌ماوه‌ی دوو وه‌رزی گواستنه‌وه‌کاندا (ئه‌م وه‌رزه‌ و وه‌رزی داهاتوو) به‌شێوه‌ی قیست، سه‌ره‌تا پاره‌ی ته‌واو بۆ گواستنه‌وه‌ی دیبالا، یاخود هه‌ر جێگره‌وه‌یه‌کی تر له‌لایه‌ن ڕیاڵه‌وه‌ پیشکه‌ش ده‌کرێت و وه‌رزی داهاتووش ته‌واوکه‌ری ئه‌و بڕه‌ (٢٢٠ ملیۆنه‌که‌)، ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش هاوشانی گواستنه‌وه‌ی کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسیه‌ له‌ مۆناکۆوه‌ بۆ پاریس سانت جێرمان.

“دیاریۆ گۆڵ” ئاماژه‌ی به‌ ٢٣ی ئه‌م مانگه‌ کردووه‌ که‌ ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ده‌کات وه‌ک کۆتا واده‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی پێرێز و ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی نایمار.

جیهانی

جگە لە یارییەکە… ئەمشەو بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لەسەر مێزی گفتوگۆکردن کۆدەبنەوە

خەڵک سپۆرت

بڕیارە ئەمشەو لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یانەی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان ڕووبەڕو ببنەوە، جگە لە بابەتە وەرزشییەکان نوێنەرانی هەردوو یانە کۆبونەوە دەربارەی گواستنەوەی چوار یاریزان ئەنجام دەدەن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەمشەو جگە لە چالاکییە وەرزشییەکان، ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لە میلانۆ کۆبونەوە سەبارەت بە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینیزی هێرشبەری ئەرجەنتینی ئەنجام دەدەن.

یانە ئیتاڵیەکە داوای بڕی (١٠٠ بۆ ١١٠ ملیۆن یورۆ) دەکات، لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی نیشان دەدەن لە گواستنەوەکەدا ناوەکانی ئارتورۆ ڤیدال و جان کلێر تۆدیبۆ تێهەڵکێش بکەن، بەو شێوەیە هەوڵدەدەن نرخی گواستنەوەکە کەم بکەنەوە، بەڵام کێشەی یانە کەتەلۆنیەکە لە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیدایە کە وەک شوێنگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ هەوڵ بۆ کڕینی مارتینێز دەدەن و بەهۆی دەوڵەمەندی یانەکەوە ئەگەر هەیە پارەی تەواو بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی پێشکەش بکەن.

ڕۆژنامە ئیسپانیەکە نوسیویەتی، سەرۆکایەتی یانەی ئینتەرمیلان لەماوەی ڕابردوودا هەوڵیان بۆ گواستنەوەی ڤیدال و ئیڤان ڕاکیتیچ داوە، هەروەها گرنگیان بە تۆدیبۆ داوە و پێیان وابووە بۆ پلانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی گونجاوە، بەڵام لەئێستادا یانەی بەرشلۆنە پلانی گۆڕیوە و لەنێوان ئەو سێ یاریزانە داواکراوەدا ئامادە نییە دەستبەرداری ئیڤان ڕاکیتیچ بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (سێ شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو و سبەی شەو ڕووبەروبونەوەکانی جەولەی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن (کۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانە)، جگە لە هەشت یانە کە سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە (١٥) یانەی تر ململانێی بینی ئەم قۆناغە گەیشتن بە قۆناغی (١٦)ی خولەکە یەکلایی دەکەنەوە، گرنگترین یارییەکانی ئەمشەو ئەمانەن:

ڕێدبول سالزبۆرگ – لیڤەرپوڵ (٨:٥٥)

ناپۆلی – جینک (٨:٥٥)

بوروسیا دۆرتمۆند – سلاڤیا پراگ (١١:٠٠)

ئینتەرمیلان – بەرشلۆنە (١١:٠٠)

لیۆن – لایپزیگ (١١:٠٠)

ئەیاکس ئەمستەردام – ڤالێنسیا (١١:٠٠)

چێڵسی – لیل (١١:٠٠)

بەنفیکا – زینیت (١١:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

هێرناندێز هێرناندێز وەک داوەری یاریی کلاسیکۆ دیاری کرا

خەڵک سپۆرت

ئەلیخاندرۆ خوسێ هێرناندێزی ئیسپانی لەلایەن ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیاوە وەک داوەری کلاسیکۆی چون لە یاریگای “کامپ نو” دەستنیشان کرا.

ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا لەنێوان چوار داوەری ناوداری خولی ئیسپانیا بڕیاریدا ئەلیخاندرۆ خوسێ هێرناندێزی ناسراو بە “هێرناندێز هێرناندێز” یاریی کلاسیکۆی چون لە یاریگای کامپ نوی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە بەڕێوەببات.

هێرناندێز یەکێکە لە داوەرە خاوەن کەسایەتیە بەهێزەکان و تائێستا سێ ڕووبەڕوبونەوەی کلاسیکۆی بەڕێوەبردووە، ئەنجامی کلاسیکۆیەکیان بردنەوە بووە بۆ ڕیاڵ مەدرید (٢ – ١)، هەروەها یارییەکیش یەکسانبوون (٢ – ٢)، لە ڕووبەڕوبونەوەیەکی تریشدا یانەی بەرشلۆنە براوە بووە (٣ – ٢).

هێرناندێز لەژیانی وەرزشییدا کاردی سوری بەڕووی سێرجیۆ ڕامۆسی کاپیتانۆی ڕیاڵ مەدرید بەرزکردۆتەوە، هەروەها لە هەژمارکردنی پەناڵتی لە کامپ نو لەسەر یانەی بەرشلۆنە سوربووە و لایەنگری هیچکام لە دوو یانە زەبەلاحەکە نییە.

میدیاکانی ئیسپانیا بەگشتی لەبارەی ئەم داوەرەوە ناڕەزاییەتیان دەرنەبڕیوە سەرباری بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراو لەو سێ کلاسیکۆیەی ئەنجامیداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان