ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کچێکی کورد ڤیدیۆی پڵنگێک لە چیای قەرەداغ لە کوردستان بڵاودەکاتەوە

خێزان

کچێکی کورد بەناوی (هانا ڕەزا)  دیمەنی پڵنگێک لە چیای قەرەداغ لە کوردستان بڵاودەکاتەوە کە لە جۆری (پڵنگی فارسیە)

هانا ڕەزا، کە لە بواری ئاژەڵاندا کاردەکات و ڕێکخراوێکیان هەیە بەناوی (ڕێکخراوی سروشتی عێراق) کار لەسەر ئاژەڵە سروشتیەکانی ناوچەکە دەکەن.

هانا کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی پڵنگی لە ناوچەی قەرەداغ لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە:

 

زانیاری لەسەر پڵنگەکە

پڵنگ لە سەرتاسەری جیهاندا ٩ ژێرجۆری هەیە، کە لە ئاسیاو ئەفریقادا دەژین. پڵنگی فارسی گەورەترین ژێر جۆری پڵنگە لە جیهاندا کە لە ڕۆژئاوای ئاسیادا دەژی.
————————–———————-
پڵنگ ڕاوی نێچیر بە گشتی بە ٤ شێواز دەکات:
بۆسەدانان، خۆهەڵدان، خنکاندن، گواستنەوە.
————————–———————-
بارستایی لەش:
درێژی سەرو لەشی: نێرە ٢٠٠-٢٦٥سم، مێیە ١٨٠-٢٣٠سم
بەرزی لەشی: ٤٥-٧٠ سم
درێژی کلکی: ٦٠-١٠٠سم
کێشی لەشی: نێرە ٤٠-٩٠کگم، مێیە ٢٥-٦٠ کگم.
————————–———————-
دابەشبوونی جوگرافی: ئێران، ئەفغانستان، ئازەربایجان، ئەرمینیا، باشوری ڕووسیا، تورکمانستان، باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، باکوری عێراق (کوردستان)، پاکستان، جۆرجیا.
————————–———————-
زاووزێ: هەر چەند ساڵ جارێک، ٢-٣ بەچکەی دەبێ، تەنها ١-٢ دانەی بۆ دەمێنێتەوە.
————————–———————
جۆری ژینگەکەی: شاخ و دارستان.
————————–———————
درێژی تەمەنی لە سروشتدا: بە گشتی کەمتر لە ١٥ ساڵ دەژی.
————————–———————-
بە نەخشی سەر کەوڵیان لە جۆری پشیلە گەورەکانی تری وەک جاگوار و وێز و بەور، جیادەکرێتەوە.
————————–———————–
توانای بینین و بیستن:
لە شەودا توانای بینینی ٧ هێندەو توانای بیستنی ٥ هێندەی مرۆڤە.
————————–————————
ناوچەگەرێتی:
پڵنگ ناوچەی خۆی دیاری دەکات بە ڕێگای هەڵکەندنی خاک، پرژاندنی میز، وە ڕووشاندنی قەدی درەخت و بەرد.

ژیاندۆستی

٨ شتی سەیر کە لەناو جەستەی خانماندا دەگوزەرێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٨ شتی سەیرە کە لەناو جەستەی خانماندا دەگوزەرێت:

 

– ژنانەی دوگیان لە بەیانیاندا هەست بە ناساغی و بێزاری دەکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە جەستەیان ژەهرەکان زیاتر کۆدەکاتەوە تا زیان بە کۆرپە نەگات.

– قەبارەی سنگ لە زۆرێک لە خانمەکاندا وەک یەک نییە و یەکێکیان گەورەترە لەوەی دیکەیان.

– لە نێو گروپێک لە کچاندا زۆر ئاسانتر دەتوانیت بزانیت کام کچە سەرکردایەتی گروپەکە دەکات وەک لە گروپێکی نێرینە

– بە گشتی جەستەی خانمان ساردترە وەک لەپیاوان، بۆیە لات ئاسایبێت گەر ژنەکەت دەستە ساردەکانی بە تۆ گەرم بکاتەوە.

– توێژینەوەی زانستی سەلماندویەتی کە بەکارهێنانی حەبی ڕێگری لە دووگیانی سەرنجڕاکێشی خانمان کەمدەکاتەوە چونکە هۆڕمۆنی مێینە لاواز دەکات.

– مێشکی خانمان هەرچەندە بچوکترە لە پیاوان، بەڵام خێراتر کاردەکات و دەتوانێت لە کاتێکدا چەندکارێک بکات.

– ژنان بەرگریان بۆ نەخۆشی لەپیاوان زیاترە و خێراتریش چاکدەبنەوە.

– توێژینەوەکان سەلماندویانە کە کرۆمۆسۆمی X کە بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەی مێینە، توانای بەرگری لە جەستەدا زیاتر دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند نەخشەیەک کە زیاتر چاوت بە ڕووی جیهاندا دەکاتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نەخشەیەکە کە زیاتر چاوت بە ڕووی جیهاندا دەکاتەوە:

 

– ژمارەی بەندکراو بۆ هەر ١٠٠ هەزار کەسێک

ژمارەی زاناکان بۆ هەر ١ ملیۆن کەسێک

موچەی مانگانە لە وڵاتانی ئەوروپا بە دۆلار

نرخی ١ لیتر بەنیزن لە وڵاتانی جیهان

– بەپێی پێستی زەڕافە دەتوانیت بزانیت لەکوێوە هاتووە

ژمارەی ئەو هەنگاوانەی کە هاوڵاتیانی هەر وڵاتێک دەیبڕن لە ڕۆژێکدا.

-جرجەکان لەکوێی جیهان دەژین؟

لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی نیشتمانیدا لە ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگای Alberta لە کەنەدا، لەڕێگەی ژەهرەوە هەموو جرجەکانیان لەو وڵاتە بنەبڕ کرد و تائێستاش هەر بەردەوامە، ساردی ناوچەکەش یارمەتیدەرە بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٦ کار کە دەبێت وازی لێبهێنیت، گەر بتەوێت تەندرووست بژیت!

خێزان

لەشێکی تەندروست واتە تەمەنێکی درێژتر، شێوازی ژیان کاریگەری زۆری هەیە لەسەر تەندروستی و درێژبوونی تەمەن، ئەمانەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرنگە  کە دەبێت وریایی بیت گەر دەتەوێت تەمەنت درێژ و تەندرووست بێت:

-خواردنی خۆراکی ناتەندروست

زۆربەی خواردنە خێراکانی وەکو هەمبەرگر و فینگەر و کنتاکی بە خواردنی نا تەندروست دادەنرێن بۆ لەش بەهۆی زۆری کالۆری و چەوری تیایدا کە دەبنە هۆی قەڵەوی و جەڵدە و بەرزی کۆلستڕۆڵ.

-نەخەوتنی پێویست

کەم خەوی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە، بۆیە شەوانە خەوتن بۆ ماوەی ٧ بۆ ٨ کاژێر گرنگە بۆ لەشێکی تەندروست.

-دڵەڕاوکێی زۆر

دڵەڕاوکێی زۆر هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ لە لەشدا کە ئەم هۆرمۆنە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر دڵ و سیستمی بەرگری و مەترسی توشبوون بە جەڵدەی دڵ زیاد دەکات.

-جگەرە کێشان

کێشانی جگەرە هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی سیەکان و نەخۆشیەکانی دڵ و پێست و ددان هەروەها دەبێتە هۆی پێشخستنی پیربوون.

-تەمبەڵی

وەرزش نەکردن و کەمی جوڵە هۆکارە بۆ زۆرگرفتی تەندروستی وەک بێ هێزبوونی ماسولکەکان و لاوازبوونی ئێسک بۆیە گرنگە ڕۆژانە ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک وەرزش بکەی.

-بیرکرنەوەی نەرێنی

بیرکردنەوەی نەرێنی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندوستی وەکو نەهێشتنی ئارەزووی خواردن و توڕەبوون و شڵەژان و خەمۆکی وە دەبێتە هۆی سنوردارکردنی تواناکانت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان