ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیان ئازادن لەكامە كۆمپانیا پێوەری ئاو دەبەستن.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی قائیمقامی چەمچەماڵ لەبەر بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیانی سنوورەكە و بەهۆی هەبوونی كۆمەڵێك كەموكوڕی لەجۆر و كوالێتی پێوەرەكان و بڕیارەكاندا، بڕیاری ڕاگرتنی بەستنی پێوەری ئاوی لە سنورەكە دا، دواتر لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخرا و داواكارییەكانی قائیمقامی چەمچەماڵ بە یاداشتێك بۆ وەزارەتی شارەوانی بەرزكرایەوە.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ئاشكراشیدەكات، كۆمەڵێك بڕیار لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان ئاشكرا دەكات، كە نرخی پێوەری ئاوەكە لە بری ئاو وەربگیرێت و ئەو پارەیەی لە هاوڵاتی وەردەگیرێت بۆ پێوەر لەداهاتوودا لە پارەی ئاو دەبڕدرێت، هەروەها هاوڵاتی ئازادە لەكامە كۆمپانیا پێوەر دەبەستێت و ماوەكەشی تا 1-9 درێژبكرێتەوە و هاوڵاتیش ئەگەر لەكاتی دیاریكراودا پێوەری نەبەست غەرامە نەكرێت .

قایمقامیەت داواش دەكات، هاوڵاتیان پێوەری ئاو ببەستن كە بە بۆچوونی شارەزایان و كاربەدەستانی فەرمانگەكانی ئاو بەستنی پێوەری ئاو لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە و هاوڵاتی ئەوەندە پارە دەدات كە ئاوی پێ دەدرێت.

کوردستان

د. سەباح: هاووڵاتیان پێویستیان بە دەمامك نییە
د. هەڤاڵ: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و دوابڕیار دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوكاتەی كە پێویست بوو خۆیان بەهاووڵاتیان دەڵێن، كە چ جۆرە دەمامكێك بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان پێویستە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە، بۆئەوەی تەواوی بڕیار و ڕاسپاردەكان و ئامادەكارییەكان باسبكەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، تاكو ئێستا هیچ كەسێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووە و هەموو ڕێكارێكی پێویستیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە كردووە.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی چوار شەممە ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە بۆئەوەی بڕیار لەم بابەتە بدەن و ئەمڕۆش تیمێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەردانی وەزارەتی تەندروستی عیراق دەكەن، بۆئەوەی هەماهەنگی زیاتر بكەن.

لای خۆشیەوە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەئەوەدا، چەندین شوێنیان داخستووە لەبەرامبەر گرانكردنی نرخی كەلوپەلی پزیشكی، كە لەم چەند ڕۆژەدا خواستی كڕینی زۆر لەسەرە.

ئەوەشی خستەڕوو، داواكارن لەهەموو لایەك، كە كاری خۆپارێَزی و خۆپاراستن ئەنجامبدەن، بۆئەوەی وڵاتەكەیان بەدووربگرن لەم ڤایرۆسە.

هاوكات، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی جەختیلەئەوەكردەوە، لەئێستادا هاووڵاتیان پێویستیان بە دەمامك نییە، بەڵكو ئەو كەسانەی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدا دەكەن، ئەوانە پێویستیان پێی هەیە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەوكاتەی، كە پێویست بوو خۆیان بەهاووڵاتیان دەڵێن، كە چ جۆرە دەمامكێك بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان پێویستە.

وتیشی، “ئەم ڤایرۆسە لەهەوادا ناگوازرێتەوە، بەڵكو لەڕێگەی لیكەوە دەگوازرێتەوە، كە بەر كەسێك بكەوێت، بۆیە تكایە كەس دەمامك نەكاتە كێشە، بەڵكو، كە پێویستی كرد خۆمان لەڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە جۆری دەمامكەكە و شێوازی بەكارهێنانەكەی و كاتی بەكارهێنانەكەی بڵاودەكەینەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای داخستنی خوێندنگەكان و تەناوب بۆ فەرمانبەران دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا هاووڵاتیان و بەشێكی بەرپرسان داوای داخستنی دەرگای خوێندنگەكان دەكەن و ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: “ئێستا و بۆ سنورداركردن و بەبێ قوربانی بۆ دەوام ڕانەگرین”.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنزیكمانە ئەگەر نەلێین لەبەر دەرگامانە و دەنگی پێی دێ، بۆیە داخستنی دەرگای خوێندنگا و قوتابخانەكان خۆپارێزییەكی گرنگ و ئاگربڕێكی كاریگەر دەبێت، بەتایبەت تاكە شت، كە بەخەڵك و حكومەتی ھەرێم دەكرێت خۆپاراستنە دەنا توانای ئیدارە و چارەسەری لەدەسەڵاتی (چین)ی خاوەن ئابوورییەكی زەبەلاحدا نییە نەخوازەڵا حكومەتێكی كەم ئیمكانیاتی وەك لای خۆمان.

دەشڵێت: “خوانەخواست یەك حاڵەتی نەخۆشیەكە تۆمار بكرێت ئەوسا بەناچاری و كاتێك لەكۆنتڕۆڵ دەردەچێت دەبێت دەوام ڕابگیرێت، جا ئێستا و بۆ سنورداركردن و بەبێ قوربانی بۆ دەوام ڕانەگرین؟”.

لای خۆشیەوە، چیمەن حەمەڕەشید، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، زۆر جار كراوە بە پشوو، كە ڕەنگە بە پێویستم نەزانیبێت، بەڵام ئێستا وەك ڕێگایەك لەپاراستن لەنەخۆشی كۆرۆنا پێشنیار ئەكەم و بەباشی ئەزانم یەكسەر پشوو ڕابگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی كوردی و نەورۆزەوە ماوەی دوو هەفتە پشووە لە 11ی مانگەوە، بۆیە پێشنیار ئەكەم لە ئێستاوە بكرێت بە پشوو، چونكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شوێنی قەرەباڵغ بڵاوئەبێتەوە.

دەشڵێت: “ئێستا، كە ئەم ڤایرۆسە لێمان نزیكبۆتەوە با پشووی دایەنگا و باخچەی مناڵان و قوتابخانە و خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان ڕابگەیەنرێت و فەرمانگەكانیش بكرێت بە تەناوب و بە پێی پێویستی زۆر دەوامی شوێنی پێویست بكرێت، چونكە بە سروشتی ئەم ڤایرۆسە لە دوای نەورۆز بەرەو كەمبوونەوە ئەڕوات”.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان داواشدەكات، “دراسەی ئەم پێشنیارە بكرێت و جێبەجێ بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كرد بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەرپەرشتی كۆبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای كرد و لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكان و چۆنییەتییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارودۆخەكە، لەگەڵ پێداویستییەكان و زەمینەی سەرخستنی رێوشوێنەكانی ڕوبەڕووبونەوەی مەترسی و ئەگەرەكان، خرانە بەرباس.

جێگری سەرۆك وەزیران داوای لە لایەنی تەندروستی كرد، هەوڵی زیاتر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان بدەن و ئامادەیی حكومەتی هەرێمی خستەڕوو بۆ هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییەكان لەوبارەیەوە، هەروەها ڕایسپاردن بەردەوام بن لە پێدانی زانیاری و ڕێنمایی بە هاووڵاتیان لەبارەی چۆنییەتی خۆپاراستنەوە لەرێگەی بەرێوەبەرایەتییەكانی تەندروستیییەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا ئەوەش خرایەڕوو، تا ئێستا هەرێمی كوردستان پاكە لە پەتای كۆرۆنا و ئەوەی هەیە هەوڵی پێشگرتن و بەرەنگاربوونەوەی ئەگەرە، كە لەزۆربەی وڵاتانی جیھان پیادە دەكرێت، هەر لەم میانەیەشدا قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە سەلامەتی و تەندروستی ژیانی هاووڵاتیانی كوردستان خەمی یەكەمی حكومەتە و لەو پێناوەشدا هیچ درێغییەك ناكات.

لەكۆتاییشدا بڕیاردرا كۆبوونەوەكان بەردەوام بن لە ڕۆژانی داهاتوودا لەمبارەیەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان