ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“گۆشتفرۆشی ئازادی” لە هەواری شار داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییه ڤێتێرنەری و تەندروستییەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لەگەڕەكی هەواری شار دوكانێكی گۆشتفرۆشتنیان داخست.

بێوەی ئەحمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتـێرنەری سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی دوو رایگەیاند؛ بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و سەرپێچیكردن لە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەتایبەت ڤێتێرنەری و تەندروستییەكان و هەبوونی گۆشتی بێمۆر و بەستوو، لیژنەی دووی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشتنی ئازادی لە گەڕەكی هەوای شار داخستووە”.

وتیشی” یەكێك لە سەرپێچییەكانی گۆشتفرۆشی ئازادی، هەبوونی گۆشتی بەستووە‌، بە نرخی گۆشتی فرێش و خۆماڵی بەهاوڵاتیانی فرۆشتووە، ئەمەش (غش تجاری) فێڵێ بازرگانییە و یاسا رێگری لێدەكات و سزای توندی بۆ ئەو كەسانە داناوە ئەنجامی دەدەن.”
ناوبراو هەروەها وتویەتی”سەرپێچییەكی تری گۆشتفرۆشی هەواری شار، نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و ڤێتێرنەرییه كە بنەمای هەموو پیشەیەك وەرگرتنی مۆڵەتە لە لایەنی پەیوەندیدار بە پیشەكەی، بۆیە رێگری لە هەموو ئەوشوێنانە دەكرێت بەبێ مۆڵەت كاربكەن.”

هەروەها وتویەتی”‌ بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی ئازادی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە، شوێنەكەشی ناكرێتەوە تائەو كاتەی سەرجەم مەرجەكان جێبەجێ دەكات.”

کوردستان

بەهۆی بەفر چەند رێگایەك لە باڵەكایەتی و پشدەر داخران

خەڵک- نزارمستەفا
لەشەوی ڕابردوەوە شەپولێکی بەفربارینی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان گرتۆتەوەو تاکو ئێساش بەردەوامە.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەوەش چەند ڕێگا گیراون کە هەریه کە لە ڕێگای سیدەکان -حاجی ئۆمەران-مێرگەسۆر-ڕانیە و پشدەر، باڵەكایەتی داخراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوە تاوەکو ئێستا لەقەزای مێرگەسۆر 50سم سیدەکان نزیکەی 30سم حاجی ئۆمەران 46سم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا دروست نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی بۆچونی پێكهاتەكانی كورد و سوننە دروست نەبوو.

لە دیدارێكدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بارزانی باسی لەوەكردووە، لە ساڵی 2014 دا، چەكدارانی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا نزیكبوونەوە، بۆیە عیراق داوای هاوكاری لە ئەمریكا كرد.

وتیشی”هێزەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاری و مەشقپێكردنی سوپای عیراق و هێزە چەكدارەكان، لە نێویاندا پێشمەرگە هاتنەوە بۆ عیراق و لەسەر بڕیاری عیراق بوو”.

سەرۆكی هەرێم هەر لە قسەكانیدا پێیوابوو، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا واقیعی و ڕاست نییە، چونكە گوزارشت لە بوچونی هەموو خەڵكی عیراق ناكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئایدن مەعروف لەگەڵ نوێنەرانی ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پێكھاتەكاندا كۆبوەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ نوێنەری ڕێكخراوە جەماوەرییەكانی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆبوەوە و باسیان لە كار و چالاكییەكانی ڕێكخراوەكان كرد و وەزیری هەرێمیش پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانیان دووپاتكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، باس لەوەكراوە لە كۆبونەوەكەدا تیشك خراوەتەسەر دوا پێشھاتەكان و كارو چالاكی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان.

هەروەها نوسراوە” وەزیری ھەرێم پشتگیری و پشتیوانی خۆی دووپات كردەوە ، لەلای خۆشیانەوە نوێنەرانی ڕێكخراوە جەماوەریەكان پیرۆزباییان بەبۆنەی دەست بەكاربونیان بۆ خواست و چەند پێشنیار و داواكاریەكیان خستەڕوو”.

ئایدن مەعروف، لە دوای دەستبەكاربوونی لە پۆستی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لەگەڵ نوێنەری زۆربەی پێكهاتە، نەتەوە و ئاین و ئاینزا جۆراوجۆرەكاندا كۆبوونەوەی كردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بڕیارە سەردانی سلێمانی و هەڵەبجە بكات بۆ هەمان مەبەست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان