ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و گاز ڕاگەیەنرا



سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ‏بەغدا ئاشكرای دەكات، كە هەولێر و بەغدا ڕێككەوتنی سەرەتاییان ئەنجام داوە و دەشڵێت: “ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دێتەوە بەغدا”.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ‏بەغدا، بە كوردستان24ـی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی (دوو شەممە 27ـی شوبات)، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن و تا ڕۆژی پێنج شەممە دەمێننەوە و بەردەوامی بە گفتوگۆكانیان دەدەن.

وتیشی، “شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق كۆدەبێتەوە و ڕێككەوتنی سەرەتاییش لەسەر یاسای نەوت و گاز كراوه”.

فارس عیسا جەختیشی كردۆتەوە، كۆبوونەوەكانی پێشوو زۆر ئەرێنی بوون و گەیشتوون به ڕێگەچارەیەك.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا، ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو (21ـی شوبات) لەبارەی دوایین سەردانی شاندی هەرێم لە لێدوانێكدا بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی ڕاگەیاندبوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ڕێككەوتنە سیاسییەكەی پێكهێنانی حكومەتی سوودانی، بۆ داڕشتن و ئامادەكردنی یاسای بودجەی 2023 و یاسای نەوت و گاز و چەندین بابەتی پەیوەندیدار سەردانی بەغدا دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، لێكتێگەیشتنێك لەسەر بنەما گشتییەكان هەیە، بەڵام پێویستی بە گفتوگۆ و كۆبوونەوەی زیاتر هەیە و لیژنە هاوبەشەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، بۆ كارپێكردن بەو لێكتێگەشتنەی نێوان هەردوولا لەسەری ڕێككەوتوون، دەستبەكار دەبێت.

ناوی ئەو كەسانەی فۆڕمی پاسەوانی سنووریان پڕكردۆتەوە ڕادەگەیەنرێت
پێشت ناوی ئەو كەسانەی فۆڕمی پاسەوانی سنووریان پڕكردۆتەوە ڕادەگەیەنرێت
هاتووچۆ ڕسومات و غەرامەی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوكردەوە
دواتر هاتووچۆ ڕسومات و غەرامەی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار