ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

ئایا داری (سەبەحبەح، چەتر) ژەهراوییە و مەترسی بۆ مرۆڤ هەیە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی مەترسی درەختی سەبەحبەح و مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ، شارەوانی چەمچەماڵ لە زاری د. هەڵەت ڕەشیدەوە چەند ڕاستییەكی سەبارەت بەو درەختە ئاشكراكرد.

د. هەڵەت ئاماژەی بەوەكردووە، داری سەبەحبەح دارێكی دۆستی ژینگەیە و نیشتمانی سەرەكی ئەم دارە باكوری هیند و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە، تەمەنی ئەم دارە لە نێوان 150 بۆ 200 ساڵە، ئەم دارە لە هەموو جۆرە خاكێك سەوز دەبێت، تەنانەت لە خاكی لمیشدا توانای گەشەی هەیە، ڕەگی ئەم دارە زیاتر بە ئاسۆیی بڵاو دەبێتەوە و كەمتر بە ستوونی دەچێتە قوڵایی خاكەوە، ڕەگەكەی بە 3 مەتر بڵاودەبێتەوە، بۆیە واباشترە لەكاتی چاندنی بە دەوری 3 مەتر لەگەڵ دارێكی تر بچێنێت.

دەشڵێت: “باشترین كاتیش بۆ چاندنی ئەم دارە كاتێكە پلەی گەرمی لەنێوان 20 بۆ 32 پلەی سەدی بێت،(بۆ هەرێمی كوردستان ئەم پلەیە لەمانگەكانی نیسان و ئایار و ئەیلول و تشرینی یەكەم فەراهەمە).

سەبارەت بە سوودەكانی داری سەبەحبەح د. هەڵەت دەڵێت: “داری چەتر سوودی زۆرە، لەبەر زۆری سوودەكانی لە نیشتمانی ڕەسەنی خۆی، كە هیندستانە بەداری دەرمانخانەی لادێ ناسراوە، هۆكاری ئەمەشە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەم دارە مادەیەك دەردەدات دەبێتە هۆی ئەوەی مێشوولە و مێش لە دەورووبەری دارەكە دووربكەوێتەوە، واتە چاندنی ئەم دارە لەنزیك ماڵ و شوێنە گشتیەكان هۆكارێكە بۆ دورخستنەوەی مێش و مێشوولە و كەمكردنەوەی مەترسی تووشبون بەنەخۆشی مەلاریا، هەروەها 1 دۆنم زەوی چێنراو بەم دارە توانای نیشتاندنی 30 تەن لە تۆز و خۆڵی هەیە لەساڵێكدا”.

ئاشكراشی كردووە، سودێكی تری ئەم دارە دەردانی مادەیەكی ترە، كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر لە جۆری B، جگەلەوەش لە پیشەسازی دروستكردنی دەرمانیش بەشدارە بەتایبەت لە دروستكردنی هەویری ددان و دەرمانەكانی هەوكردنی گەدە و ڕیخۆڵە و چارەسەری پێست و سابونیشی بۆ تەندروستی پێست لێ دروست دەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، سەبارەت بەناوی دارەكە، جگە لەناوی زانستی دارەكە هەر وڵاتێك ناوی تایبەت بە دار دادەنێت لە هیند پێی دەوترێ دەرمانخانەی لادێ، لە عیراق پێی دەوترێت سەبەحبەح، لە میسر پێی دەڵێن نیم، لە كوردستانیش بە چەتر ناسراوە.

سەبارەت بە ژەهراوی بوونی دارەكە جەختیشی كردۆتەوە، بەو شێوەیە نیە مرۆڤ بكوژێت.

بەزمەسات

هونەر بە خاولی، بەشێک لە هۆتێلەکان بە شێوازی سەیر پیشوازی لە میوانەکانیان دەکەن

خێزان

بەشێک لە هۆتێلەکان بە شێوازی سەیر پیشوازی لە میوانەکانیان دەکەن، یەکێک لەو ڕێگایانە درووستکردنی کاری هونەرییە بە خاولی:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

وێنه‌ی سوعاد حوسنی به‌ر له‌ كوشتنی ببینه‌، زۆر پیر بووە!

خێزان

ئه‌كته‌ری ناوداری میسری سوعاد حوسنی كه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌و به‌ سه‌ندرێلای شاشه‌ی عه‌ره‌بی ناسراوه‌ له‌ ساڵی 1943 له‌ قاهیره‌ له‌دایك بووه‌

سوعاد حوسنی له‌ ساڵی 2001 له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ڕیتانیا له‌ شوقه‌كه‌ی خۆیدا به‌ مردووی دۆزرایه‌وه‌ و له‌و كاته‌دا وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ خۆی كوشتوه‌، به‌ڵام دواتر گومانه‌كان له‌سه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگری میسری بوون بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراویان كوشتبێت.

سوعدا حوسنی له‌ ماوه‌ی ساڵانی 1959 بۆ 1991 له‌ چه‌ندین فیلمدا به‌شداری كردووه‌و ناوبانگێكی زۆری هه‌بوو، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی سوعاد حوسینه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ كوشتنی له‌ له‌نده‌ن گیراوه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چەند داهێنانێکی جوان و ناوازە کە گرنگە بە جیهاندا بڵاو ببنەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند داهێنانێکی جوان و ناوازەن کە گرنگە بە جیهاندا بڵاو ببنەوە:

 

– فڕۆکەیەک لە تەوالیتەکەی پەنجەرەی تێدایە

– ئامێری گۆشت فرۆشتنی ٢٤ کاتژمیری لە ئەڵمانیا

– درگای ئەم تەوالێتانە لەکاتی بەکارهێنان تەڵخ دەبێت

– ڕیستۆرانتێک قەسەبی ستیل بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگری لە پیسبونی ژینگە

– لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە بە ٩٩ دۆلار دەتوانیت پشکنینی DNA بکەیت و بزانیت بە ڕەچەڵەک خەڵکی کوێیت!

 

– ئامێرێک بەناوی  Odon کە تایبەتە بە هاوکاریکردنی دایکان بۆ ئەوەی بە بێ ئازاری زۆر منداڵەکەیان بە شێوازی سرووشتی ببێت، ئامێرەکە لەسەر ٤٦ ژن تاقی کراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان