ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەبەر تەندروستی هاووڵاتیان بڕیارێك بۆ دوكان و ماركێتەكان دەردەچێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ بۆ دوكان و ماركێت و كۆگاكان دەردەكات و جەختدەكاتەوە، كە نابێت خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو بهێڵنەوە تا كاتی گەڕاندنەوەی بۆ كۆگاكان و كۆمپانیاكان.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕێنماییەكی نوێدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، بەهیچ جۆرێك نابێت خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو بهێڵرێتەوە لە دوكان و فرۆشگاكان بەمەبەستی گەڕانەوە بۆكومپانیا و كۆگاكان.

دەشڵێت: “ماویەكە ئەم دیاردەیە لەزیادبوندایە، بۆیە ئاگادارتان دەكەین بەهەموو شێوەیەك ڕێگانادرێت بەم دیاردەیە و لەكاتی سەردانی تیمەكانی چاودێری تەندروستی ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، دوا لە لیژنەكانی چاودێری مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین لەكاتی بوونی ئەم دیاردەیە كاری پێوست ئەنجام بدەن بەپێی ڕێنماییەكانی چاودێری تەندروستی.

ئاشكراشی كردووە، لەكاتی دەست بەسەراگرتنی مەوادەكان لیژەكانی چاودێری پسوڵەی دەست بەسەراگرتی بڕ و جۆری خواردەمەنیەكان دەدرێت بەخاوەنەكای تاكو پسوڵەكە تسلیم بەكۆمپانیاكان و كۆگاكان بكەنەوە.

ئابوری

هەرێم.. هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هاوردەكردنی هەنگوین بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕێژەیەكی باش هەنگوین لەناوخۆی هەرێم بەرهەم هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاریانداوە هاوردەكردنی هەنگوین قەدەغە بكەن.

بێگەرد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، هەر بەرهەمێك لەناوخۆی هەرێمی كوردستان خواست و پێداویستی ناوخۆ پڕبكاتەوە، ئەوا هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت، یان بەگوێرەی پێویستی بازاڕ و خواست لەسەری سنووردار دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كۆمپانیاكانى بازرگانى ڕێگرن لە هەرزانكردنی بەنزین

خەڵك- بەشی هەواڵ

نرخی بەنزین بەپێی دۆخی هاوردەكردن، نرخی ستانداردی جیهان و پاڵپشتی حكومەت دەگۆڕێت و سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت”هۆكاری سەرەكی كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی بەنزینن”.

كەریم عەلی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم بەپێچەوانەی عیراقەوە پاڵپشتی دابینكردنی سووتەمەنی، نەوت و بەنزین ناكات، سەرباری ئەوەی كۆمپانیاكانی هاوردەكاری بەنزین خۆیان ڕێگرن لە دابەزینی نرخی بەنزین.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، بەگشتی كۆمپانیاكانی بازرگانی لە كوردستاندا هەماهەنگی یەكتر دەكەن بۆ گرانكردنی كاڵا و شتومەك و سوومەتەمەنی و حكومەتیش هیچ ڕێوشوێنێكی لەمبارەوە نییە.

لە هەرێمی كوردستاندا بەپێچەوانەی ناوچەكانی دیكەی عیراقەوە تائێستا نرخی بەنزین بە گران دەفرۆشرێت، چونكە دراوە بە كەرتی تایبەت و حكومەت سەرپەرشتی ناكات، لەكاتێكدا حكومەتی عیراق خۆی ئەركی كڕین و فرۆشتنی گرتووەتە ئەستۆ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

(خەڵك)مەرجەكان ئاشكرا دەكات
سەندیكای ئابووریناسان یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامانیان دروست دەكەن

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتووین لەسەر پێدان و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئابووریناسان.

نەوزاد شێخ كامیل سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێككەوتووین بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئابووریناسان و ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێككەوتنەكە واژوو دەكرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ووردەكارییەكان بۆ ڕاگەیاندنەكان ئاشكرا دەكەین.

وتیشی”لە ئێستادا كۆمپانیاكە لە كاردایە و سەرقاڵی كاركردنن و لەسەر نرخ و شوێن و كاتی تەواوبوونی یەكەكانی نیشتەجێبوونیش ڕێككەتووین”.

ڕونیشیكردەوە، لە سنووری لقی پارێزگای سلێمانی سەندیكا كە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەرین و گەرمیانیشی لەسەرە زیاتر لە 2700 ئەندامان هەیە و یەكەكانی نیشتەجێبوونیش نزیكەی 700 یەكەیە و ئەگەر زۆرینەیان فۆڕم پڕ بكەنەوە ئەوكات دەیكەینە قورعە.
ئاشكراشیكرد، تاكە مەرج بۆ پێدانی فۆرم ئەوەیە كە ئەو كەسە ئەندامی سەندیكای ئابووریناسان بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان