ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هێنانی مریشك و هێلكەی توركی قەدەغە كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵی عیراق ڕەتیكردەوە وڵاتەكەی مریشك و هێلكە هاوردە بكات و بڕیاری قەدەغەكردنەكەش بە ڕێنمایی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەویرانە و لەبەر زۆری بەرهەمی نیشتمانییە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، صاڵح حەسەنی، وەزیری كشتوكاڵی عیراق لە بەغدا چاوی بە فاتح یەڵدز، باڵێوزی توركیا كەوتووە لە عیراق و لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە، وەزیری كشتوكاڵی عیراق ڕایگەیاندووە، “عیراق بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێگرتن لە هاوردەكردنی پەلەوەر و هێلكە، بەو پێیەی بەرهەمەكە لەناوخۆدا زۆرە، باڵێوزی توركیاش بانگهێشتی وەزیری كشتوكاڵی كردووە، تا سەردانی توركیا بكات و لە نزیكەوە كەرتی پەلەوەری لە وڵاتەكە و بە تایبەت لە شاری ئەفیون ببینێت، بەو پێیەی پارێزگایەكە بەناوبانگە لە بەرهەمی پەلەوەر و هێلكەدا”.

بە وتەی وەزیری كشتوكاڵی عیراق، وەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێكراوە، “ڕێگە بە هاوردەكردنی پێداویستی تر بۆ بەخێوكردنی پەلەوەر دەدرێت، بەڵام ڕێگرتن لە هاوردەكردنی بەروبومەكانی پەلەوەر لە دوای چاودێری وەزارەتەكەیان بووە، كە زۆری ئەو بەروبوومە و بەشی خۆژییەنی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەدیكراوە”.

لای خۆیەوە باڵێوزی توركیا، ئامادەیی وڵاتی خستۆتەڕوو بۆ هەماهەنگی كردن و پشتیوانیكردن لە عیراق لە هەموو پرۆژە كشتوكاڵییەكان لەڕێی دانانی پڕۆگرامی كشتوكاڵی هاوبەش و كردنەوەی خولی ڕاهێنان بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكانی توركیا، خۆشحاڵی خۆشی پیشانداوە بە چاوپێكەوتنەكە كە “دەبێتە مایەی گۆڕینەوەی شارەزایی و گواستنەوەی تەكنەلۆجیای كشتوكاڵی لەنێوان هەردوو وڵاتدا”.

ئابوری

هەنگەوانێك لە(خەڵك)ەوە بانگەوازێك بڵاودەكاتەوە
“شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك دەكەین بە شاری هەنگەوانی و گوڵی چوار وەرزە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەنگەوانێك پێشنیار دەكات، كە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك لە چەمچەماڵ بكرێتە شاری هەنگەوانی و گوڵ چوار وەرزە و لە (خەڵك)ەوە داوا دەكات، هەماهەنگی لەگەڵ بكرێت تاوەكو خەڵك لە ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبییەوە بێنە كوردستان بۆ كڕینی هەنگوین.

هەرێم غەریب جەباری، كە پیشەی هەنگەوانە بۆ (خەڵك) وتی، “ئەگەر حكومەت یان هەر كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت یان هەر سەرمایەدارێك) هاوكارم بێت هەرچی (زه وی) چۆڵ و بەتاڵ هەیه كە خۆڵ و خاشاكی تێدا فڕێ‌ دەدریت و دیمەنی وڵاتەكمانی ناشرین كردووە دەیكەمە (شاری مێش هەنگ و گوڵی چوار وەرزە).

دەشڵێت: “وادەكەم خەڵكی لە وڵاتانی ئەوروپا و كەنداوەوە بێنە كوردستان بۆ كڕینی یەك كیلۆ هەنگوین”.

ئەو هەنگەوانە، كە تۆمارێكی ڤیدیۆییشی بۆ (خەڵك) ناردووە، وتی، “وادەكەم، كە هەرچی گەنجی خێرلەخۆنەدیو و بێ‌ كار، كە سەری خۆیان هەڵدەگرن و دەڕۆن بۆ ئەوروپا و دەبن بە قوربانی دەریا و خواردنی نەهەنگەكان هەلی كاریان دەستبكەوێت و لەو پڕۆژەیە ببنە هەنگەوان و شارەزا و وڵات بەرەو پێشەوە ببەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەهۆی هەنگوینی خراپ و ساخت و هێنانی هەنگوینی ئێرانی و توركی و هاوكاری نەكردنی حكومەت بۆ كەرتی هەنگەوانان خەریكە هەنگوینی كوردستان ڕەسەنایەتی لەدەست دەدات و خەڵكی خۆی چۆنیەتی بەرهەمهێنانی هەنگوینەكە ببینێت.

Chamchamal

((پروژه ی شاری هه نگه وانی))ئه گه ر (حکومه ت )یان هه ر که رتیکی( تایبه ت)یان هه ر(سه رمایه داریک) هاوكارم بيت هه رچی (زه وی)چول و به تال هه یه که (زبل و خاشاکی )تئ فرئ ده دریت و که لتوری ولاته که مانی ناشرین کردووه، ده یکه مه {شاری میش هه نگ} و گولی {4}وه رزه ،واده که م پشت به خوای گه وره خه لکی له ولاتانی(( ئه و رو پا))وه له ولاتانی(( خه لیجه))وه بینه کوردستان بو کرینی یه ک کیلو هه نگوین!!!!!!!!واده که م هه رچی ((گه نجی))خیرله خو نه دیوی ولاته که م هه یه که بئ کارن و بئ ئیشن و سه رى خويان هه ل گرتووه له تاو بئ کاری بو ولاتانی ده ره وه زوریکیان بوونه ته سووته مه نی ده ریاچه و رووباره کان و خواردنی نه هه نگه کان ؟؟؟؟؟؟؟؟هه لی کاریان ده ست بکه ویت له و پروژه یه و ببنه هه نگه وانیکئ شاره زاو کوردستان به ره و پیش به رن چونکه به هوی ((هه نگوینی ساخته)) و((هه نگه وانانی خارپ))وهینانی ((هه نگوینی ئیرانی و توركى ))و هاو کاری نه کردنی حکومه ت بؤكه رتى ((هه نگه وانان))واخه ریکه( هه نگوینی کوردستان)ره سه نایه تی له ده ست ده دات ،إن شاءالله كاريك ده كه م خه لكى خؤى جونيتى به رهه م هينانى هه نگوینه کان ببینیت وئه و دوودلییه نه هیلیت که ئیسته هه یه تی بؤكرينى(( هه نگوین ئه سلی)) و ناوازه و ده رجه یه ك؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!له گه ل ریزی برای هه نگه وان تان ((هه ریم غریب جباری))ژ.م 0770050855007508203731

Posted by ‎هەنگوین خۆماڵی بناری قەندیل‎ on Sunday, February 2, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دوا مەڵەت دیاریكرا
مامەڵەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان دەستی پێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار ڕایدەگەیەنێت، ئەو گەڕەكانەی دیاریكراون بۆ تاپۆكردنی خانووەكانیان پێویستە لەماوەی 120 ڕۆژدا سەردانی شارەوانی بكەن، دەشڵێت: “پاش كۆتایی هاتنی وادەكە مامەڵە وەرناگیرێت و خۆیان بەرپرسیار دەبن”.

سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست(خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، دانشتووانی ئەو گەڕەكانە ئاگادار دەكەینەوە، كە ناویان لەخوارەوە هاتووە، سەردانی شارەوانی كەلار بكەن بە مەبەستی تاپۆكردنی خانووەكانیان، پاش كۆتایهاتنی وادەكە مامەڵە وەرناگیرێت و خۆیان بەرپرسیار دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، هەر یەك لە گەڕەكەكانی (فەرمانبەران، شێروانە، بنگرد، شۆڕش، سیروان، كەلاری كۆن، ئازادی، گۆران و حەمرین لەگەڵ زیادەڕۆكانی ناو بەردەسوور و سەركەوتن)، لەو گەڕەكانەنە، كە هاووڵاتیانی دەتوان خانووەكانیان تاپۆ بكەن لەو وادەیەی بۆیان دیاریكراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە لەماوەی 120 ڕۆژدا هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكانە سەردانی شارەوانی بكەن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهان نرخی بەنزینیش لە هەرێم دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (كوردسات نیوز)ی ڕاگەیاند، لەم شەوەوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێت، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی سوتەمەنییە لە بازاڕەكانی جیهان، كە بەنزین بەنرخێكی هەرزانتر دەگاتە هەرێم.

وتیشی، “دابەزینی نرخی بەنزینی نۆرماڵ كاریگەری لەسەر جۆرەكانی تری بەنزین دەبێت”.

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك بە بڕی 25 دینار نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێم هەرزان بووە، بەڵام بە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عیراق نرخی بەنزین لە هەرێم بەرزە بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم پاڵپشتی نرخی بەنزین و سووتەمەنی ڕاگرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان