ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

پاڵاوتنه‌کانی مۆندیالی ٢٠٢٢ له‌ عیراق ئه‌نجام ده‌درێت؟ ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ڵامی (فیفا)ی ئاشکرا کرد…

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌ندامێکی کوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوکه‌وه‌ مژده‌ ده‌داته‌ هه‌وادارانی وه‌رزشیی عیراق و دووپاتیده‌کاته‌وه‌، یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان به‌رامبه‌ر داواکاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ یارییه‌کانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ قه‌ته‌ر له‌ سێ شاری عیراق ئه‌نجام بدرێت.

ئارەزوو مەحمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ تۆڕی فه‌یسبوکه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی ئه‌نجامدانی یارییه‌کانی پاڵاوتن تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌ عیراق پۆستێکی کردووه‌ و نوسیویه‌تی: (فیفا) بڕیاریداوه‌ یارییه‌کان له‌ عیراق و به‌تایبه‌ت له‌شاره‌کانی هه‌ولێر و که‌ربه‌لا و به‌سره‌ ئه‌نجام بدرێن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونکردنه‌وه‌که‌یه‌:

مۆندیالی ٢٠٢٢ دێتە عیراق و كوردستان
عیراق، كەوتەوە سەر شاڕێگە وەرزشییە شارستانییەتەكەی خۆی

هەوڵەكانمان بەفیڕۆ نەڕۆیشت، دواجار یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ( فیفا ) بڕیاریدا بەڕێگەپێدانی بەشێك لەیارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ لەعیراق و كوردستان، بەدیاریكراوی لەسەر یاریگەكانی بەسرەو كەربەلاو هەولێر ئەنجامبدرێن.

لێرەدا، وێڕای پیرۆزبای لەوەرزشوانانی عیراق و كوردستان،
سوپاس و پێزانیمان ئاڕاستەی هەر یەك لەلایەنە پەیوەندیدارە وەرزشییەكان، یەك هەڵوێستی حكومەت، لیژنەی وەرزش ولاوانی پارلمانی عیراق، هەوڵی جیددی بەڕێز ”حسن کعبی” جێگری یەکەمی پەرلەمان، پاڵپشتی سەرجەم دەزگەکانی راگەیاندنی وەرزشی عیراق و كوردستان، جەماوەری وەرزشی عیراق و كوردستان، یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ و یەکێتی ئاسیا کە دیراسەی داواکەمانیان کرد، ئەم بڕیارە جارێکی تر عیراق دەخاتەوە سەر شارێگەی وەرزشی و شارستانیەتی خۆی و تێکەڵ بەدونیا دەكاتەوە.

ئارەزوو مەحمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
٢٠/٨/٢٠١٩

هاوپێچ له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌که‌شدا وێنه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌، که‌ له‌لایه‌ن فیفاوه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گه‌یشتووه‌:

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا سەرجەم یارییەکانی تازەپێگەیشتوان هەژمار نەکرێت !

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/9/18 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانى دوا گه‌ڕى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى تۆپی پێی كوردستان ده‌ركرد:

دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد له‌ لایه‌ن لێژنه‌یه‌ى پێكهێنراوى یه‌كێتییه‌كه‌مان، سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانى دوا گه‌ڕى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019، هه‌روه‌ها دانیشتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ر چوار یانه‌ى (زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، ئاشتى و جیهان) و، یاریزانانى تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى جیهان و، سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى هه‌ردوو یارى نێوان (جیهان × پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى) و (ئاشتى × زاخۆ)، له‌به‌ر چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى و پارستنى گیانى وه‌رزشى و پیرۆزى تۆپی پێی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامانجى یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌ كردنه‌وه‌ى خوله‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى یانه‌كانى كوردستان، ته‌نیا بۆ پێگه‌یاندنى یاریزانانه‌ نه‌ك ئه‌نجام، بڕیاردرا به‌:

1- هه‌ژمار نه‌كردنى ئه‌نجامى سه‌رجه‌م یارییه‌كانى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019.

2- دوورخستنه‌وه‌ى تیپه‌كانى یانه‌ى وه‌رزشى جیهان و سڕكردنیان له‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز، 2019/2020 و 2020/2021، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست و حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر ئه‌نجامى یارى نێوان (جیهان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى).

3- غەرامەکردنی یانەی جیهان بە بڕی 10000000 دە ملیۆن دینار.

4- لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت و به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌، بۆ بنڕكردنى سه‌رجه‌م كاره‌ ناوه‌رزشییه‌كان و، سزادانى توندى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ و له‌كه‌داركردنى تۆپی پێی كوردستان هه‌بووه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی یاریزانه‌ تازه‌كانی برایه‌تی ناسێنران

خه‌ڵك-ئارام سه‌ردار

ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ له‌نێو یاریگه‌ی یانه‌ی برایه‌تی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ (فاتح حمه‌خان) راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ بۆ خولی نایابی كوردستان و ده‌ستپێكردنی مه‌شقه‌كان سازكرا و دواتریش یاریزانه‌ تازه‌كان به‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ناسێنران.
له‌ ده‌ستپێكدا كاپتن (فاتح حمه‌خان) له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ و پێكهاته‌ و گۆرانكارییه‌كان به‌به‌راورد به‌ پێكهاته‌ی ساڵی رابردووی تیپه‌كه‌ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و دواتریش راگه‌یاندكاران و رۆژنامه‌نووسانی ئاماده‌بووی كۆنگره‌كه‌ پرسیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی راهێنه‌ری برایه‌تی و كرد و دواتریش هه‌ریه‌كه‌ و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان وه‌رگرته‌وه‌.


له‌كۆتایش یاریزانه‌ تازه‌كانی یانه‌ی برایه‌تی به‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ناسینران كه‌ بریتی بوون له‌ یاریزانان:

– (سه‌نگه‌ر عه‌بدولكه‌ریم):
– له‌دایكبووی ساڵی 1993 ـه‌ و له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و یاری بۆ یانه‌كانی (هه‌ندرێن و برایه‌تی خولی عێراقی و ئارارات) كردووه‌، پارساڵیش بۆ یانه‌ی ئارارات یاری ده‌كرد.
– (كاروان ڕه‌مه‌زان):
– له‌دایكبووی ساڵی 1991ـه‌ له‌هێڵی به‌رگری دواوه‌ (دڵی به‌رگری) یاری ده‌كات و یاری بۆ یانه‌كانی (ئاڵتون كۆپری و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئاسۆ) كردووه‌و و پارساڵ له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی ئاسۆ یاری ده‌كرد.
– (سه‌فین عه‌بدولخالق)
– له‌دایكبووی ساڵی 1996 ـه‌ و بۆ تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و پێشكه‌وتووانی ئارارات یاری كردووه‌و له‌ باڵه‌كان و هێرشبه‌ر یاری ده‌كات.
– (گۆران ناسیح):
له‌دایكبووی 1993 ـی له‌ هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات، یاری بۆ یانه‌كانی (هه‌ندرێن، هه‌ولێر و ئاسۆ) كردووه‌و پارساڵیش له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی ئاسۆ یاری ده‌كرد.
(ڕێبین ئیسماعیل):
له‌دایكبووی ساڵی 1992 ـه‌ له‌ هێڵی ناوه‌راست و هێرشبه‌ر یاری ده‌كات، یاری بۆ یانه‌كانی (بروسك، هه‌ندرێن و ئارارات) كردووه‌و پارساڵ له‌ ڕیزه‌كانی یانه‌ی هه‌ندرێن یاری ده‌كرد.

 

راگه‌یاندنی یانه‌ی برایه‌تی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانه‌ی برایه‌تی گۆڕانكاریه‌كانی ڕیزی یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند

خه‌ڵك-ئارام سه‌ردار

تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی هه‌ولێر گۆڕانكاریه‌كانی له‌ڕیزی یانه‌كه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و خۆی ئاماده‌كردووه‌ بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان.

ئومێد ئیبراهیم, به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنه‌ی یانه‌ی برایه‌تی هه‌ولێر له‌ كۆنفڕانسێكی رٍۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان، یانه‌كه‌یان كۆمه‌ڵاێك گۆڕانكاری ئه‌نجامداوه‌ و خۆی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ئاماده‌كردووه‌.

ده‌شڵێت، یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر و ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزان له‌گه‌ڵ 11 یاریزانی پێشوو كه‌ پارساڵ له‌ڕیزی یانه‌كه‌یان بوون، گرێبه‌ستیان نوێ نه‌كردۆته‌وه‌ چوونه‌ته‌ رٍیزی یانه‌كانی تر، بۆیه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌مانه‌، یانه‌كه‌یان 10 یاریزانی له‌تیپی لاوانی یانه‌ی برایه‌تی بۆ تیپی پێشكه‌وتووان سه‌رخستووه‌ و گرێبه‌ستیشی له‌گه‌ڵ 5 یاریزان كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند، ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ جارێكی تر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ متمانه‌ی پێ به‌خشرایه‌وه‌، یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر و ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزان دیاری كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان