ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پۆچتینۆ ڕەخنە لەشێوازی گواستنەوەکانی ئینگلتەرا دەگرێت: لەوێ بومایە ڕازی نەدەبووم

خەڵک سپۆرت

وادەی گواستنەوەکان لە خولی ئینگلتەرا لە (٨/٩) بەفەرمی کۆتایی هات و لەو ڕێکەوتەوە یانەکانی “پریمەرلیگ” ناتوانن یاریزانان دابین بکەن، لەکاتێکدا یانە زەبەلاحەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا بەردەوامن لەسەر گواستنەوەکان.

بڕیاری زوو کۆتایهاتنی وادەی گواستنەوەکان لە ئینگلتەرا بەر لەسەرجەم خولە ناوخۆیییەکانی تر پاش ئەوە دێت کە نوێنەرایەتی یانەکان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەڕابردوودا لەسەر ئەو وادەیە ڕێکەوتوون، بڕیارەکەش بەنسبەت زۆرینەی ڕاهێنەرانی خولی شێرەکانەوە هەڵەیە، چونکە تا مانگی داهاتوو یانەکانی تر لە خولە جیاوازەکان دەتوانن یاریزانان لە ئینگلتەراوە دابین بکەن بەبێ ئەوەی یانە ئینگلیزیەکان بتوانن شوێنگرەوەیان بۆ دابین بکەن.

یەکێک لەو ڕاهێنەرانەی ترسی بۆ دروست بووە ماوریسیۆ پۆچتینۆی ئەرجەنتینی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامە، ناوبراو ترسی هەیە کریستیان ئیریکسن ڕوو لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات و لەبەرامبەردا کە ناتوانێت کەلێنی ئەو یاریزانە پڕ بکاتەوە.

پۆچتینۆ بە دەیلی مەیڵی ڕاگەیاندووە :” دانێل لیڤی سەرۆکی یانە پێی وابووە ئەو بڕیارە دروستە و لەبەرژەوەندی خولی ئینگلیزیە، بەداخەوە لەکۆتا کۆبونەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەوێ نەبووم، ئەگەر لەوی بومایە هەرگیز قایل نەدەبووم، چونکە ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە و زوو داخستنی بازاڕی گواستنەوەکان دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو چارەسەر بکرێت”.

هەروەها دەڵێت :” پێویستە لە گواستنەوەکاندا هاوشێوەی خولە ئەوروپیەکانی تر بکەین، تەنها بەوشێوەیە دەتوانین لە خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئەوروپی ململانێکار بین”.

جیهانی

پاریس نایمار و مباپێ دەفرۆشێت و بە (مێسی و سەڵاح و پۆگبا) نەخشەی تۆپی پێ دەگۆڕێت !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی پلانیان بۆ پڕۆژەیەکی نوێ داڕشتووە، لە فرۆشتنی نایمار و کیلیان مباپێ-وە دەستپێدەکات و بە کڕینی ئەفسانەیەک و دوو ناوداری تر کۆتایی دێت.

ماڵپەڕی “فوت ٧” و چەندین سەرچاوەی تری فەرەنسی ئاماژە بە میریکاتۆی مێژوویی یانەی پاریس سانت جێرمان دەکەن لە هاوینی ٢٠٢٠ کە هاوشێوەی بۆمبێکی ئەتۆم بە جیهانی تۆپی پێدا دەتەقێتەوە و کاردانەوەی قورسی لەسەر ڕێژەی هاندەران و خەونەکانی خەڵکی پاریس دەبێت.

بەپێی سەرچاوەکە، لە هاوینی ٢٠٢٠ لیۆناردۆی بەرازیلی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس ئامادەیی نیشان دەدات بۆ دەستبەرداربوونی یانەکەی لەهەریەک لە نایمار دا سیلڤا بۆ یانەی بەرشلۆنە یاخود یوڤانتۆس، کیلیان مباپێی فەرەنسیش بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، کۆی گشتی ئەو پارەیەش کە بەشێوەی (کاش) بەدەستی دەهێنن نزیکی نیو ملیار یورۆ دەبێت.

“فوت ٧” و سەرچاوە فەرەنسیەکان دووپاتی دەکەنەوە، ئەم پارەیە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆنی داهاتی ساڵانەی دەخرێتەسەر و هەوڵەکانی شێخی قەتەر و لیۆناردۆ بە سێ ئاڕاستەی جیا دەستپێدەکەن، یەکەمیان لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنەیە کە ئامادەن زیاتر لە ٦٠ ملیۆنی ساڵانە موچەی بۆ تەرخان بکەن، ئەوەش موچەی سێ یاریزانی گەورەی بوارەکە دەکات و دەیانەوێت لەو کەلێنە بدەن کە لەبۆندی ئیمزاکراوی نێوان (مێسی و بەرشلۆنە)دا هەیە، هەوڵی دووەم و سێیەمیش بۆ محەمەد سەلاحی میسڕی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ و پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد دەبێت.

سەرباری ئەوەی هیچکام لە سەرچاوە ناودار و نزیکەکانی پاریس ئەم زانیارییانەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام بێگومان ئەگەر ڕووبدات نەخشەی تۆپی پێ دەگۆڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

“مایسترۆی تۆتنهام” لە خەونی سپیدا دەژی و پۆچتینۆ هۆشداری پێدەدات !

خەڵک سپۆرت

کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام، هێشتا خەون دەبینێت لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠دا پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

ڕۆژنامەی “مارکا “ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کریستیان ئیریکسنی مایسترۆی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام تا ئەم ساتە بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە نوێ نەکردۆتەوە، چەندین ئۆفەری پێشکەشکراوی ئیدارەی یانەکەیی ڕەت کردۆتەوە و تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی داواکارییەکی دانێل لیڤی سەرۆکی یانەی بە موچەی ساڵانەی ١٢.٤ ملیۆن یورۆ قبوڵ نەکردووە، ئەوەش دەریدەخات کە نایەوێت لە خولی ئینگلتەرا بەردەوام بێت.

بەپێی سەرچاوەکان، ئیریکسن خەون دەبینێت درێسی سپی یانەی شاهانەی مەدرید بپۆشێت، هەر لەبەرئەوەشە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە، ئەگەر لەسەر ئەو بارودۆخەش بەردەوام بێت ئەوا لە هاوینی ٢٠٢٠ بێبەرامبەر پەیوەندی بە پێکهاتەکەی زینەدین زێدانەوە دەکات.

ماڵپەڕی “سپۆرتس کیدا” لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری سپێرز لە باردۆخی هەندێک لە یاریزانەکانی نیگەرانە بەتایبەت ئیریکسن، لەبەرئەوە داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە بەهەر شێوەیەک بێت بۆندی یاریزانە دانیمارکیەکەی بۆ نوێ بکەنەوە و بەڵێنیداوە، ئەگەر بەپێشنیارە نوێیە قایل نەبێت و تەرکیز لەسەر ململانێکانی خولی ناوخۆی ئینگلتەرا نەکات ئەوا لە پێکهاتە سەرەکیەکانی دووری دەخاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گرنگترین ئەو یارییانەی ئەمڕۆ لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن (یەکشەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین رووبەڕوبونەوەی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٥)

بۆرنماوس – ئێڤەرتۆن (٤:٠٠)

واتفۆرد – ئارسیناڵ (٦:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٤)

ئیبار – ئیسپانیۆل (١:٠٠)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – سڤیلیە (٣:٠٠)

سێلتا ڤیگۆ – گرانادا (٥:٠٠)

ڤەلەد وەلید – ئۆساسۆنا (٧:٣٠)

ڕیاڵ بیتیس – خیتافێ (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٣)

جێنەوا – ئاتالانتا (١:٣٠)

بریشیا – بۆلۆنیا (٤:٠٠)

پارما – کالیەری (٤:٠٠)

سپال – لازیۆ (٤:٠٠)

ڕۆما – ساسولۆ (٧:٠٠)

هیلاس ڤیرۆنا – میلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٤)

هۆفنهایم – فرایبۆرگ (٤:٣٠)

پادێربۆرن – شالکە (٧:٠٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٥)

نانت – ستاد ڕیمس (٤:٠٠)

سانت ئیتیان – تولوز (٦:٠٠)

مۆناکۆ – مارسیلیا (١٠:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان