ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ئەلیسا وازهێنانی لە کاری هونەری ڕادەگەیەنێت

خێزان

هونەرمەندی ناسراو و دیاری عەرەب، ئەلیسا وازهێنانی خۆی لە کاری هونەريی ڕاگەیاندو ئاماژەی بۆ ئەوەی کردووە سەرقاڵی کۆتا کاری هونەرییەتی، داواش لە هەوادارنی دەکات بە دڵێکی فراوانەوە بڕیارەکەی لێ قبووڵ بکەن و دەڵێت:” ناتوانم لە بوارێکدا کاربكەم کە وەک مافیاگەری لێهاتووە و  ناتوانم چیتر داهێنەربم”.

ئەلیسا، لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی لوبنان و لە جیھانی عەرەبیدا ناوی ھەیە.

ئەلیسا یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە بەرھەمەکانی پڕفرۆشترین بووە و لەساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩،  ٢٠١٠ لەنێو خانمە گۆرانیبێژانی عەرەب ئەلبوومەکانی پڕفرۆشترین بووەو زیاتر لە ٣٠ میلیۆن دانەیان لێفرۆشراوە لەگشت جیھاندا.

ئەلیسا بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین ھونەرمەندەکانی لوبنان دادەنرێت کە سامانەکەی بە زیاتر لە ٤١ میلیۆن دۆلار خەملێنراوە.

لەبەرنامەی  (The X Factor) لە لیژنەی دادوەریدا بەشدارە،  تا ساڵی ٢٠١٧ ئەلیسا ٤٣ میلیۆن شوێنکەوتووی ھەبووە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لەساڵی ٢٠١٨ وەک ئەندامی لیژنە لەبەرنامەی میوزیکی خۆشترین دەنگ (The Voice Ahla Sawt) ڤێرژنی عەرەبی زە ڤۆیس بەردەوامە.

ریکلام

هەواڵەکان

شەنگار: من خەڵکی سلێمانیم و بۆماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ نەوید زەردی کاردەکەم

خێزان

کچە گۆرانیبێێکی نوێ بەناوی  شەنگار ئاماژە بەوە دەدات کە دەستبەکاری هونەری دەکات و  بۆماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ نەوید زەردی کاردەکات.

شەنگار دەڵێت”من خەڵکی سلێمانیم و گرێبەستێکی ٥پێنج ساڵەم واژۆ کردووە لەگەڵ کۆمپانیای فەیمس پرۆدەکشن کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی NZ Group کە خاوەنەکەی نەوید زەردیە، من بە زمانی کوردی و چەندین زمانی دیکە لە ئاستێکی پرۆفێشناڵ و نێودەوڵەتی گۆرانی دەڵێم و بەم زووانە ئەلبۆمێکی کورت کە لە ٤ گۆرانی کوردی پێکدێت و دواتر ئەلبۆمێک بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەکەمەوە”

شەنگار دەڵێت”من شەشەم هونەرمەندم کە لەگەڵ فەیمس پرۆدەکشن کار دەکەم و  نەوید زەردی بەرپرسیاریەتی ئامادەکردنی بەرهەمەکانم و بەڕێوەبردنی کارە هونەریەکانم لە ئەستۆ دەگرێت”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئیڤۆن وەهاب پاش شووکردنی دەبێتە باڵاپۆش

خێزان

خانمە مەیکئەپ ئارتیست و کچە شۆخی دیاری ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئیڤۆن وەهاب پاش ئەوەی لەگەڵ کوڕێک بەناوی ئێکی برۆنجا ژیانی هاوسەرگیری پێک هێنا، لە ئێستادا بۆتە باڵاپۆش.

ئیڤۆن وەهاب ماوەیەکە سەرجەم وێنە و ڤیدۆکانی بە لەچکەوە بڵاودەکاتەوە و بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەکی پێبدات بۆتە باڵاپۆش، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتریش دەستەواژەی (‎ الله أكبر)ی لەسەر ئەکاونتەکەی دانابوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هاوسەرەکەی لە ڕێکخراوێکی ئیسلامیدا کاردەکات و بەردەوامیش بابەتی ئاینی لە سۆشیال میدیاکەی بڵاو دەکاتەوە.

ئیڤۆن وەهاب لەدایکبوی ساڵی 1995ی کوردستانە، لە وڵاتی ئەمریکا ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی 2014 وەکو مەیکئەپ ئارتیست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکەوت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

جەلال پەرێشان: لە خوشکێکمەوە توشی کۆرۆنا بووم و ئازاری گیانکێشانم بینی

خێزان

پەرلەمانتار جەلال پەرێشان ئاماژە بەوە دەدات کە زۆر بەتوندی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووە و ئازاری گیانکێشانی بینیوە.

جەلال پەرێشان دەڵێت”لە ماڵی خوشکێکمەوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووم، ئەوان دەیانوت هەر پەتایەکی وەرزیمان گرتووە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە کۆرۆنا بووە”

جەلال پەرێشان وتوشیەتی”نەخۆشی دیاری خودای گەورەیە دەبێت شوکرانەی لەسەر بکەین و  ئیرادەمان لەسەری بەهێز بێت لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان