ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی كۆگایەكی ئامادەكردنی خۆراك داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر گۆشت و مریشكی خراپبوو، لیژنەی سێی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوكاری ئاسایشی گەڕەكی مەڵكەندی كۆگایەكی ئامادەكاری خواردنیان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”ئەمڕۆ لیژنەی سێی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاری ئاسایشی گەڕەكی مەڵكەندی، لە گەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانی لە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنیدا دەستیان بەسەر (120) كیلۆگرام سنگی مریشكی بۆنكردو لەگەڵ (12) كیلۆگرام گۆشت و دوگی خراپبوودا گرتووه.”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەهۆی خاوبوونەوە و دوبارە بەستنەوەی لە بەفرگردا سنگی مریشكە خراپبوو و بۆن كردووە، هەروەها ئەو گۆشت و دوگەی لە دروستكردنی خواردەمەنیەكەدا بەكاری هێناوە‌ شیاوی خواردن نەبووە لەگەڵ ئەوەشدا كۆگاكە مەرجی تەندروستی تێدانەبووە، لەكاتی سەردانی لیژنەكەدا قرتێنەرەكان (جرج)ی تێدا بینراوە، كە خواردن بۆ عەرەبانەی لەفە و كەبابەكانی لای مزگەوتی گەورە ئامادە دەكات.”

بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تەواوی ئەو گۆشت و مریشكەدا گیراوە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی كراوە بۆ لەناوبردن، هەروەها شوێنەكە داخراوە و خاوەنەكەشی ڕوبەڕوی رێكاری یاسایی كراوەتەوە.

کوردستان

وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بڵاوكرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسیار و وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی بەشەكانی زانستی و وێژەیی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی تەمموزی 2020 لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیان پێكرد و وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەلامەكانی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ (زیندەوەرزانی)ی زانستی و (مێژووو)ی وێژەیی بڵاوكردەوە.

لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە، 144 هەزار و 142 خوێندكار بەشداریان كردوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە چاكسازی

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند خەڵكی سلێمانی شایانی ئەم پرۆژەیە و چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزارین.

وتیشی: ئەم پرۆژەیە نەك هەر بۆ سلێمانی، بەڵكو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

جەختیشیكردەوە لەوەی قەیرانی ئابووری لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان نایانوەستێنێت.

مەسرور بارزانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەكەی كرد كە پێكەوە هاوكار بوون لە سەرخستنی كارەكانی حكومەت.

سەبارەت بە قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی مووچەش ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی، بەڵكو بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ ئەو بودجەیەی لەبەردەستدا بووە.

جەختیشیكردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی دیكەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاردەكەن بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوی خەرجی.

مەسرور بارزانی ئاماژەشیدا بەوەی بەردەوام دەبن لە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی 100 مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان