ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مانگی 10 حكومەتی هەرێم پرۆژەی بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەكات

 

خەڵک-بەشی هەواڵ

حکومەتی هەرێم بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، پڕۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەڕلەمانی کوردستان بکات.

بەپێی زانیاریيەکانی (خەڵک)، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی ئامادەکردووە و چاوەڕوان دەکرێ لە مانگی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ واتە مانگی ۱۰ی ئەمساڵ پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی پەڕلەمانی کوردستانی بکات.

پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی پشتی بەستووە بە داهاتی نەوتی هەرێم و بەشە بودجەی هەرێم لەبەغدا، پێشتریش سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ دەکاتەوە.

لەئێستادا حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند پەیوەندييەکانیان لەئاستێکی زۆر باشدایە و چاوەڕوانیش دەکرێ ڕێککەوتنەکانی نێوانیان بەرەو قۆناغی باشتریش هەنگاوبنێ، بەتایبەت ڕێککەوتن لەسەر مەلەفی نەوت.

لەدوای قەیرانی دارایی و شەڕی تیرۆرستانی داعش لە ساڵی ۲۰۱٤ەوە، حکومەت نەیتوانی هیچ پڕۆژە یاسایەکی بودجە ئامادە بکات، دەسپێکی کابینەی نۆیەم حکومەت بڕیارە جارێکی تر حکومەت ببێتەوە بەخاوەنی یاسای بوودجە.

کوردستان

“تا ئێستا 42 پێشمەرگەی شەڕی دژی داعش بێسەروشوێنن”

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەسوكاری پێشمەرگە بێسەروشوێن بووەكانی شەڕی دژ بەتیرۆریستانی داعش دڵنیا دەكەینەوە وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕان و سۆراخی بێسەروشوێن بووەكان بەردەوامە، دەشڵێت: “تەنها 42 پێشمەرگە بێسەروشوێنن و تا ئێستا هیچ سۆراخێكیان نیە”.

جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی شەڕی دژی داعش ژمارەیەك پێشمەرگە بێسەروشوێن بوون، بۆیە دڵنیایی دەدەین بە كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە وەك وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڕان و سۆراخی بێسەروشوێن بووەكان بەردەوامین و هەوڵەكانیش چڕتركراونەتەوە.

وتیشی، “هەوڵەكان بەردەوامی هەیە بۆ سۆراخ كردنی ئەو 42 پێشمەرگەیەی بێسەروشوێن بوون لە شەڕەكانی دژ بە تیرۆرستانی داعش، ئێمە لەهەست و ناخی كەسوكارەكانیان تێدەگەین، بۆیە هەموو ڕێگایەك دەگرینەبەر بۆ ئەوەی سەرەداوی دۆزینەوەی ئەو پێشمەرگانە بزانین”.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا باس لەوەكرا، كە بەشێك لەو بێسەروشوێنانە لە زیندانەكانی هێزەكانی عیراقدان، ئێمە لەگەڵ پەڕلەمانتاران و وەزارەتی بەرگری عیراق و هەواڵگری قسەمان كردووە، پەڕلەمانتاران و هەواڵگری سەردانی ئەو زیندانەی كرد و دەركەوت شتی وا بوونی نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە هەرێمەوە 200بارهەڵگر هاوكاری ئەمریكاگەیەنرایە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمریكا 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لە هاوكاری سەربازی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی ژێر دەستی سوپای سوریای دیموكرات كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی، 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی،كە یارمەتی لۆجستیكی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی تێدا بوو لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوانەكران.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمریكا و توركیا دەیانەوێت ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست بكەن، بەڵام هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و ئەمەش توركیای نیگەران كردووە.

بەپرسانی سوریای دیموكرات ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، 15 بۆ 20 كیلۆمەتر لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كشاونەتەوە بە ئامانجی نیازپاكییان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بڕیارێكی هەرێمی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای دەرچوونی بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان بۆ دیاری كردنی ڕۆژی 3ی ئاب بە ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی هەرێمی بۆ بڕیارەكە دەركرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری ژمارە (2)ی هەرێمی سەبارەت بەدیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییەكان دەركرد و جەختی كردۆتەوە، كە دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ‌ بكەن.

دەقی بڕیارەكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان