ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆك شارەوانییەكانی ئامەد و مێردین و وان دوورخرانەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

پۆلیس بینای شارەوانییەكانی ئامەد، وان و مێردینی گەمارۆ داوە. وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی توركیا ڕایگەیاند، ئەو ٣ هاوسەرۆك شارەوانەی لەسەر كارەكانیان دوورخستووەتەوە.

سەلجوق مزراكلی هاوسەرۆك شارەوانیی هەدەپەی گەورە شاری ئامەد، ئەحمەد تورك هاوسەرۆك شارەوانیی هەدەپەی گەورە شاری مێردین و بەدیعە ئۆزگۆكچە ئەرتان هاوسەرۆك شارەوانیی هەدەپەی گەورە شاری وان لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە.

دوای ئەوەی مزراكلی هاوسەرۆك شارەوانیی ئامەد لە كارەكەی دوورخرایەوە، پۆلیس دەرگای بینای شارەوانیی گەورە شاری ئامەد-یان شكاند.

مزراكلی رایگەیاند، لەبارەی دوورخستنەوەی لەسەر كار هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی بۆ ڕەوانە نەكراوە. ڕاشیگەیاند “كاتژمێر ٦ی ئەم بیانییە ١٩ی ئابی ٢٠١٩ دەرگای بینای شارەوانیی ئامەد-یان شكاندووە و چوونەتە ناو بیناكە. من تۆزێكیتر دەچم بۆ شارەوانی. ئەو دۆخە و ئەو كارە لە دژی مافەكان و یاساكانە. دەبێت مرۆڤ ئەو هەڵوێستە لە دژی شارەوانییەكانی هەدەپە وەك هەڵوێست لە دژی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتیك لێكبداتەوە. ئیرادەی گەل دەستی بەسەردا گیراوە”.
سەرچاوە/ANF

کوردستان

لە هەرێمەوە 200بارهەڵگر هاوكاری ئەمریكاگەیەنرایە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمریكا 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لە هاوكاری سەربازی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی ژێر دەستی سوپای سوریای دیموكرات كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی، 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی،كە یارمەتی لۆجستیكی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی تێدا بوو لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوانەكران.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمریكا و توركیا دەیانەوێت ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست بكەن، بەڵام هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و ئەمەش توركیای نیگەران كردووە.

بەپرسانی سوریای دیموكرات ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، 15 بۆ 20 كیلۆمەتر لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كشاونەتەوە بە ئامانجی نیازپاكییان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بڕیارێكی هەرێمی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای دەرچوونی بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان بۆ دیاری كردنی ڕۆژی 3ی ئاب بە ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی هەرێمی بۆ بڕیارەكە دەركرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری ژمارە (2)ی هەرێمی سەبارەت بەدیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییەكان دەركرد و جەختی كردۆتەوە، كە دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ‌ بكەن.

دەقی بڕیارەكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“دەستوورێكی سەردەمیانەلەسەر بنەمای هەبوونی كۆدەنگی نیشتیمانی زەروورەتی قۆناغەكەیە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆبوونەوە و جەختیان لە نووسینەوەی دەستورێكی سەردەمیانە كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15/9/2019 دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردو لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، ئامادەكاری نووسینەوەی دەستوورێكی سەردەمیانەو گەلپەسەند لەسەر بنەمای هەبوونی كۆدەنگی نیشتیمانی و ڕێزگرتن لە مافی سەرجەم پێكهاتەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییەت، زەروورەتی قۆناغەكەیە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پەڕلەمانی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە پتەوكردنی هاوئاهەنگی لەنێوان سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی دیالۆگێكی بنیادنەرانە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقی بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەنێوان هەردوولا بەجۆرێك، كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت و لەچوارچێوەی ئەو ماف و شایستانە بێت، كە دەستووری ساڵی 2005 بەهەرێمی كوردستانی داوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەی نێوان پەڕلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمدا، بە پێویستیان زانی كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكاییەتییەكان بۆ دروستكردنی هاوئاهەنگی زیاتر ئەنجام بدرێت و لەبارەی پرسی چاكسازیش هەردوولا هاوڕابوون لەسەرخستنی ڕێككارەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕەنگە بێنەسەر ڕێگای.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان