ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە.. لە گەرمیان ڕووداوێكی هاتوچۆ 3 برینداری لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر (4:00)ی پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان لەنزیك گوندی پارێوڵەی بچووك ڕوویداوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕووداوەكە 3 برینداری لێكەوتووەتەوە و بەهۆی سەختی برینی یەكێك لە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان هۆكاری ڕووداوەكەشی ئاشكرا كردووە و ڕایگەیاندوە، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلی جۆری (هیوندای – مینی پاس) لەكاتی ڕۆیشتن ئەكسڵی تێكچووە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی دەرمانە لە نەخۆشخانەی هیوا

سلێمانی ـ نزار جەزا

دابنیکردنی دەرمانی ئازارشکێن بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە گرفتی یاسایی هەیە و تاکو ئێستا چارەسەرنەکراوە، وەزارەتی تەندروستیش لەهەوڵدایە دەرچەیەکی یاسایی بۆ دابینکردنی ئەو دەرمانانە بدۆزێتەوە.

دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، لەجیهاندا ئاسایی هەندێکجار هەندێک دەرمان دەبڕێت، بەڵام لەئێستادا لە نەخۆشخانەی هیوا بەڕێژەیەکی باش کێشەی دەرمان چارەسەرکراوە و بەشێکی کەم لەدەرمان چارەسەرنەکراوە، ئەویش لەئەمساڵدا بڕیارە چارەسەربکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کەم کەس هەیە پێویستی بەدەرمان هەبووبێت و بۆی دابیننەکرابێت، بەجۆرێک ئەگەر لەناو نەخۆشخانەش جۆرێک دەرمان نەمابێت، لەماوەی یەک بۆ دوو ڕۆژدا لەدەرەوەی نەخۆشخانە ئەو دەرمانە دابینکراوە.

باسی لەئەوەشکرد، هەندێکجار گرفتی دەرمانی ئازارشکێنەکان هەیە، ئەویش بەبڕیاری وەزارەتی تەندروستی عیراق کڕینی ئەوجۆرە دەرمانانە ڕاگیراوە.

زیاتر ڕوونیکردەوە، هەوڵێک هەیە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم، کە ئەو دەرمانە ئازار شکێنانە بۆ نەخۆشخانەکە دابینبکات.

هێمای بۆئەوەشکرد، تاکۆ ئێستا دابینکردنی ئەو دەرمانە ئازارشکێنانە گرفتی یاساییان هەبووە، چونکە وەک مادەی هۆشبەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆیە وەزیری تەندروستی لەهەوڵدایە ڕێگەیەکی یاسایی بۆ بدۆزێتەوە و بەتایبەتیش بێت بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی دابینبکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی شارەوانی ماوەت: بەهۆی بارینی بەفرەوە، پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی شارەوانی ماوەت ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە ڕێگای هاتوچۆ ناخۆشە، بەڵام دەوامی فەرمانبەران ئاساییە.
شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچەی شارباژێڕی گرتووەتەوە و هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە ڕێگای هەردوو شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست كراوە و هاوكات هۆشداریش دەداتە شۆفێران ڕێگای تونێلی پێشڕەو مەترسی هەیە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكەن.

ئیبراهیم حەمە ئەمین سەرۆكی شارەوانی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەوامی فەرمانبەران لە قەزاكە ئاساییە و ڕێگای هاتوچۆش ئاساییە، بەڵام تۆزێك سەری قەیوان ناخۆشە و دەبێت بە وریاییەوە شۆفێری بكرێت.

وتیشی”ڕێگا نەگیراوەو ژمارەیەك لە فەرمانبەرانمان ئەمڕۆ لە سلێمانییەوە هاتوون”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد

خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد.

محەمەد خەلیل شەبەك یەكێك لەبەشداربووانی گردبوونەوەكە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا وەك كورد و شەبەك و ئێزدی و عەرەب و مەسیحی داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین، حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر وعەسائیبی ئەهلی هەق لەناوچەكانیان دەربكات.

ناوبراو داواش دەكات هێزی حكومەت و پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

دەشڵێت، دۆخی خەڵك لەناوچەكانیان زۆر خراپە و هەر كەسە و دێت دەڵێ حكومەتم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان