ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

یاسین مەحمود: شەقامی 100 مەتری سلێمانی وەبەرهێنان دەخاتە قۆناغێكی نوێوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بواری وەبەرھێنان دەخاتە قۆناغێكی نوێوە و دەشڵێت: “جێگری سەرۆك وەزیران زۆر گرنگی بەو پڕۆژەیە دەدات”.

بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بە سێ قۆناغ پڕۆژەكە جێبەجێ دەكرێت و یەكێكە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی شاری سلێمانی.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرھێنەرانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، درووستكردنی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی زۆر گرنگە و بڕیارە بە سەرمایەی خەمڵێنراوی 300 ملیۆن دۆلار بەشی تاسڵوجە-عەربەت لە چەند مانگی داهاتوودا بكەوێتەكار و بە تەواوبوونیشی بواری وەبەرھێنان لە پارێزگای سلێمانی دەخاتە قۆناغێكی نوێوە.

وتیشی، “لەئێستادا گەورەترین كێشەی وەبەرھێنەرانی سلێمانی ئەوەیە، كە شوێنێكی گونجاو نییە خزمەتگوزاری پێدا تێپەڕێت و بتوانین وەبەرھێنانی تێدابكەن، چونكە لە ڕابردوودا شەقامەكانی 30 مەتری و 40 مەتری و 60 مەتری سلێمانی ھەبووە و ھەمووی بووە بە وەبەرھێنان و ئێستا بوار نەماوە بۆ وەبەرهێنان”.

ئاشكراشیكرد، بە تەواوبوونی شەقامی 100 مەتری زیاتر لە ملیارێك دۆلار وەبەرھێنان زیاد دەبێت و دەتوانرێت چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان جێبەجێ بكرێت، چونكە نێوان شەقامی 60 مەتری و 100 مەتری پانتاییەكی فراوانە و پڕ دەبێت لە خزمەتگوزاری و چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران زۆر گرنگی بە پڕۆژەكە دەدات و دەیەوێت ئەمساڵ ئەو شەقامە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئابوری

ڕێنمایی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران پێویستە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەك بكرێت، دەشڵێت: “پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران”.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە نووسراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە و ئاڕاستەی سەرجەم باخچەكانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگە ئامادەیی و بنەڕەتییەكانی سنووری پەروەردەكەی كردووە ڕایگەیاندووە، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران سەرپشكن لە چۆنیەتی دابینكردنی پاس بۆ هاتووچۆی خوێندكارەكانیان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای ڕێككەوتن لەگەڵ ئیدارەی قوتابخانەكان پێویستە نوێنەریان سەردانی بەشی یاسایی بكات بەمەبەستی پێدانی بەڵێننامە، كە پابەندی ڕێنماییەكانی پەروەردە دەبن پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی (2019-2020).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دوای ئەوەدێت، كە مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكراوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەند وەزارەتێكی دیكە مووچە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی كوردستانین”.

وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد: “ڕێككەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت”.

سامر غەزبان ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان