ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆتایی ئەم مانگە پڕۆژە یاسای چاكسازی دەگەیەنرێتە پەڕلەمانی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای گەڕانەوەی بۆ حكومەتی ڕابردوو، بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگە حكومەتی نوێی هەرێم، پڕۆژە یاسای چاكسازی ڕەوانەی پەڕلەمانی كوردستان بكاتەوە و هەردوولاش بەپەرۆشەوە دەیانەوێ ئەمجارە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان پڕۆژەكە دەربچوێنن.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەت و پەڕلەمان سوورن لەسەر پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی و حكومەتی هەرێمیش كاری زۆر باشی بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەكە كردووە و بەم زووانە ڕەوانەی پەڕلەمانی دەكات.

وتیشی، “داوامان كردووە هەماهەنگی لە نێوان حكومەت و پەڕلەمان لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایەوە هەبێت و هەر كەموكوڕییەكیش هەبێ پێكەوە چارەسەری بكەین، بۆ ئەوەی وەكو خولی پێشوو نەبێت، هاتە پەڕلەمان و دواتر ڕەتكرایەوە و بووە موزایەدەی سیاسی”.

لای خۆشییەوە، ڕۆژان محەمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا پڕۆژە یاساكە ڕەوانەی پەڕلەمان نەكراوەتەوە، بەڵام بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا ڕەوانە بكرێت.

سەبارەت بە دەستكاریكردنی پڕۆژەكە، ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، زانیاری لەسەر ئەو بابەتە نییە.

لەلایەكی دیكەوە، ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆتایی ئەم مانگە حكومەت پڕۆژە یاساكە ڕەوانەی پەڕلەمان دەكاتەوە بە دەستكارییەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی یاساداناندا كاری لەسەر بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، سەرەتای مانگی داهاتوو پشووی هاوینەی پەڕلەمانی كوردستان كۆتایی پێدێت و بڕیارە تا ئەوكاتە دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان ئامادەكاری پێویست بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاساكە تاوتوێ بكەن.

کوردستان

“تا ئێستا 42 پێشمەرگەی شەڕی دژی داعش بێسەروشوێنن”

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كەسوكاری پێشمەرگە بێسەروشوێن بووەكانی شەڕی دژ بەتیرۆریستانی داعش دڵنیا دەكەینەوە وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕان و سۆراخی بێسەروشوێن بووەكان بەردەوامە، دەشڵێت: “تەنها 42 پێشمەرگە بێسەروشوێنن و تا ئێستا هیچ سۆراخێكیان نیە”.

جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی شەڕی دژی داعش ژمارەیەك پێشمەرگە بێسەروشوێن بوون، بۆیە دڵنیایی دەدەین بە كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە وەك وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڕان و سۆراخی بێسەروشوێن بووەكان بەردەوامین و هەوڵەكانیش چڕتركراونەتەوە.

وتیشی، “هەوڵەكان بەردەوامی هەیە بۆ سۆراخ كردنی ئەو 42 پێشمەرگەیەی بێسەروشوێن بوون لە شەڕەكانی دژ بە تیرۆرستانی داعش، ئێمە لەهەست و ناخی كەسوكارەكانیان تێدەگەین، بۆیە هەموو ڕێگایەك دەگرینەبەر بۆ ئەوەی سەرەداوی دۆزینەوەی ئەو پێشمەرگانە بزانین”.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا باس لەوەكرا، كە بەشێك لەو بێسەروشوێنانە لە زیندانەكانی هێزەكانی عیراقدان، ئێمە لەگەڵ پەڕلەمانتاران و وەزارەتی بەرگری عیراق و هەواڵگری قسەمان كردووە، پەڕلەمانتاران و هەواڵگری سەردانی ئەو زیندانەی كرد و دەركەوت شتی وا بوونی نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە هەرێمەوە 200بارهەڵگر هاوكاری ئەمریكاگەیەنرایە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمریكا 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پڕ لە هاوكاری سەربازی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی ژێر دەستی سوپای سوریای دیموكرات كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی، 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی،كە یارمەتی لۆجستیكی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی تێدا بوو لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان ڕەوانەكران.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمریكا و توركیا دەیانەوێت ناوچەی ئارام لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست بكەن، بەڵام هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ هێزەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و ئەمەش توركیای نیگەران كردووە.

بەپرسانی سوریای دیموكرات ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، 15 بۆ 20 كیلۆمەتر لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كشاونەتەوە بە ئامانجی نیازپاكییان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بڕیارێكی هەرێمی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای دەرچوونی بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان بۆ دیاری كردنی ڕۆژی 3ی ئاب بە ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانێكی هەرێمی بۆ بڕیارەكە دەركرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاری ژمارە (2)ی هەرێمی سەبارەت بەدیاریكردنی ڕۆژی 3/8/2014 وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژیی (جینۆساید) ئێزدییەكان دەركرد و جەختی كردۆتەوە، كە دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێ‌ بكەن.

دەقی بڕیارەكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان