ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بڕێكی زۆر ڕۆنی ئۆتۆمبێل گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاشكرای دەكات، كە بڕێكی زۆر ڕۆنی ئۆتۆمبێلیان بۆ وڵاتی ئێران گەڕاندۆتەوە.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی شەممە (٢٠١٩/٨/١٧) هەڵساین بە گەڕانەوەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل بە بڕی ٢٣ تەن و٣٨٠ كیلۆگرام بۆ وڵاتی ئێران.

ڕاشیگەیاندووە، لە لایەن كۆمپانیای نیوستاندار و بنكەی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشكنینی تاقیگەی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنینی كیمیایی تاقیگە دەرنەچوو.

جەختشی كردۆتەوە، لەلایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگا گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران .

ئابوری

ڕێنمایی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران پێویستە ڕەچاوی چەند ڕێنماییەك بكرێت، دەشڵێت: “پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران”.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە نووسراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە و ئاڕاستەی سەرجەم باخچەكانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگە ئامادەیی و بنەڕەتییەكانی سنووری پەروەردەكەی كردووە ڕایگەیاندووە، بۆ دابینكردنی پاس یان تەكسی بۆ هاتووچۆی خوێندكاران سەرپشكن لە چۆنیەتی دابینكردنی پاس بۆ هاتووچۆی خوێندكارەكانیان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە بەڕێوەبەر لیژنەیەكی سێ كەسی پێكبهێنێت بۆ ڕایی كردنی كاروباری هاتووچۆی خوێندكاران بە پاس و تەكسی.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوای ڕێككەوتن لەگەڵ ئیدارەی قوتابخانەكان پێویستە نوێنەریان سەردانی بەشی یاسایی بكات بەمەبەستی پێدانی بەڵێننامە، كە پابەندی ڕێنماییەكانی پەروەردە دەبن پێش دەستپێكردنی ساڵی خوێندنی (2019-2020).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دوای ئەوەدێت، كە مووچەی پێشمەرگە و پەروەردە دابەشكراوە و پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەند وەزارەتێكی دیكە مووچە وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی كوردستانین”.

وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد: “ڕێككەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت”.

سامر غەزبان ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان