ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كشتوكاڵی سلێمانی ئەنجامی پشكنینی شووتی پێنجوێنی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
قائمقامیەتی شارۆچكەی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی بەدواداچوون و سەلماندنی ناڕاستی ئەو پڕوپاگەندانەی، كە دژی بەرهەمی ناوخۆ كرا لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی سەردانی كردین و دڵنیاییان پێداین، كە بەرهەمی شووتی و بەرهەمەكانی دیكەی هاوینەی كێڵگە كشتوكاڵیەكانی پێنجوێن بەتەواوەتی تەندروستە و هیچ مەترسییەكیان نیە.

قائمقامیەتی شارۆچكەی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 18-8-2019 پێشوازیمان كرد لە لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی، كە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنێتی بەرهەمهێنانی شووتی لەسنوری پێنجوێن و سەلماندنی ناڕاستی ئەو پڕوپاگەندانەی، كە دژی بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت، هاتبوون.

دەشڵێت: “سوپاس بۆ خودا لیژنەكە دڵنیاییان پێداین، كە بەرهەمی شووتی و بەرهەمەكانی تری هاوینەی كێڵگە كشتوكاڵیەكانی پێنجوێن بەتەواوەتی تەندروستە و هیچ مەترسییەكیان نیە”.

ڕاشیگەیاندووە، چەند بۆمان گرنگ بوو بەرهەمی جووتیارە دڵسۆزەكانمان بپارێزین ئەوەندەیش بۆمان گرنگ بوو، كە تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیانی خۆشەویستیش بپارێزین، كەبەرهەمی كشتوكاڵی پێنجوێن بەكاردێنن.

دەشڵێت: “بەناوی قائیمقامیەتی پێنجوێنەوە سوپاسی هەموو ئەو دامەزراوە حكومی و لایەن و هاووڵاتیان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین، كە دڵسۆزانە كەوتنە بەرگری لەبەرهەمی ناوخۆ و نەیانهێشت ڕەنجی جووتیارە ماندوونەناسەكانمان بە فیڕۆبچێت”.

ریکلام

کوردستان

ئەحمەد تورك: یەكێتی نەتەوەیی پێویستە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد ڕایگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستییەكە بۆ حیزبە كوردستانییەكان و یەكێتی نەتەوەیی.

ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری كورد لەبارەی یەكێتی نەتەوەیی كورد لە میانەی كۆنفرانسی یەكێتی نەتەوەیی خەباتی رێككەوتنی كوردستانی لە باكوری كوردستان ڕایگەیاند، نزیكەی ١١ ساڵە بۆ یەكگرتن و یەكێتی نەتەوەیی هەوڵدەدەن و خەباتیان كردووە.

ناوبراو بۆ ئاژانسی فوڕات دەڵێت “هەندێك جار لەگەڵ پارتە سیاسییەكانی باشوور كۆدەبینەوە ئێمە هەموو جارێك ڕامانگەیاند، كۆبوونەوە و خەباتی هاوبەش پێویستیەكە”.

دەشڵێت “ئێمە دەبینین ماوەیەكە هەندێك پارتی كە سڵاویشیان لەیەكتری نەدەكرد، ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و دانوستان دەكەن و خەبات و كۆنفڕانسی هابەش ئەنجامدەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەهۆی كاری نایاسایی، دوو گازینۆ و بلیارد لە سلێمانی داخران

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار هەژدە ساڵ، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی گازینۆیەك و بلیاردێك دادەخات.

لیژنەی گازینۆ و مەلەوانگەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی هەبوونی منداڵی خوار تەمەن هەژدە ساڵ و پێشكەشكردنی خواردن وخواردنەوە و ڕێگرینەكردن لە هاتووچۆكردنیان هەردوو گازینۆ و بلیاردی (گەنجان لە گەڕەكی شێخان) و (بلیاردی لاوان لەگەڕەكی كارێزە وشك) دادەخرێن.

ئاشكراشیدەكات، بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان، پێویستە خاوەن شوێنەكانی گازینۆ، بلیارد، كافتریا و نێرگەلەكێشان و یانەی شەوانە ڕێگری لە هاتوچۆكردنی منداڵی نەوجەوان و تەمەن خوار هەژدە ‌ساڵان بكەن و هیچ خواردن و خواردنەوە و نێرگەلەیەكیان پێشكەش نەكەن، بەپێچەوانەوە یاسا سزای بۆ سەرپێچیكاران دیاریكردوو.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری هەولێر: گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكاندا بەردەوام دەبن

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەكاربوو، لای خۆیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكاندا بەردەوام دەبن.

سۆفی ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكومییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبن بە چاودێری ئەنجومەنی وەزیران.

ناوبراو ئەو گۆڕانكارییانەی بە سرووشتی زانی و ڕاشیگەیاند، گۆڕانكارییەكان لە زۆرینەی پۆستەكاندا دەكرێن.

لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری لە بەشێك لە پۆستەكانی پارێزگای هەولێردا كراوە، لەنێویاندا پارێزگاری هەولێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان